Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2020 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow هـه‌واڵ arrow مانگرتنی كوردانی رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر سنوری عێراق-ئوردۆن درێژه‌ی هه‌یه‌.
مانگرتنی كوردانی رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر سنوری عێراق-ئوردۆن درێژه‌ی هه‌یه‌. چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, CA, USA   
مانگرتنی كوردانی رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر سنوری عێراق-ئوردۆن درێژه‌ی هه‌یه‌.

ره‌وانیوز – تایبه‌ت 2009/618/

ژماره‌یه‌ك له‌ په‌نابه‌رانی كوردی رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر سنوری عێراق – ئۆردۆن بۆ ماوه‌ی 6 رۆژه‌ مانیان گرتووه‌ و داوا له‌ رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هانایانه‌وه‌ بێن.
ئه‌كبه‌ر قادری یه‌كێك له‌ مانگرتووه‌كان له‌ لێدوانێكیدا به‌ ماڵپه‌ڕی ره‌وانیوزی راگه‌یاند: 6 رۆژه‌ به‌ هۆی ئه‌و نوسراوه‌ ره‌سمییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌وه‌ هاتووه‌ داوای گواستنه‌وه‌مان ده‌كات بۆ سه‌ر سنوری سوریا و تێكه‌ڵبوونمان به‌ كه‌مپی ئاواره‌ فه‌له‌ستینیه‌كان مانمان له‌ خواردن گرتووه‌ و داوا له‌ رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌هانامانه‌وه‌ بێن و فریامان كه‌ون چونكه‌ بارودۆخمان زۆر ناله‌باره‌ و گه‌ر فریامان نه‌كه‌ون ده‌فه‌وتێین.

وتیشی بڕیار وایه‌ دوای تێكه‌ڵكردنمان به‌و كه‌مپه‌ به‌ زۆره‌ ملێ، بمانێرنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و ئێمه‌ش په‌نابه‌ری سیاسین و ده‌مانه‌وێ‌ ره‌وانه‌ی وڵاتی سێهه‌م بكرێێن.
مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ رۆژنامه‌ی راگه‌یاند كه‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ منه‌وه‌ كردوه‌ و له‌ په‌رله‌ماندا كار بۆ رێگرتن له‌و بڕیاره‌ و هاوكاری خێرای ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌كه‌ین.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ نزیكه‌ی 190 كه‌س ده‌بن و بۆ ماوه‌ی 4 ساڵه‌ له‌سه‌ر سنوری عێراق- ئوردۆندا ئاواره‌ن و ده‌یانه‌وێ‌ له‌ رێگای رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ده‌رێ‌ بكرێن.

 

Source: http://www.rawanews.com/details.aspx?=News&ID=465&Babat=1

 

 

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.co m

مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

free stats

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio