Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2020 > »
M T W T F S S
28 29 30 1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31 1
No events
Home arrow هه‌رێمه كوردییه‌‌كان
هه‌رێمه كوردییه‌‌كان
كۆدى سه‌ركه‌وتن ودروشمى ماكياجكراو چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA, سالار حیسامى   

كۆدى سه‌ركه‌وتن ودروشمى ماكياجكراو!

 

salar_hisami.jpgسالار حيسامى


هه ۆلێر- كوردستان

 ٦ ی مانگى ٧ ی ٢٠٢٠


ماوه‌يه‌كه‌ تۆمه‌ت به‌شينه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت پلارتێگرتن له‌ ده‌ستكه‌وته‌ نه‌ته‌وه‌ييه‌كان،‌ سۆشيال ميدياى كورديى ژه‌نگاوى كردووه‌! ئه‌و واقيعه‌ ناڕه‌وا ودوور له‌ لۆژيكه‌، له‌ حاڵێكدايه‌، كه‌ نه‌يارانى دۆزى نه‌ته‌وه‌يىمان وله‌ سه‌رووى هه‌موويانه‌وه‌، داگيركه‌رانى كوردستان، به‌ پلان و پيلانى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگ و به‌رنامه‌ و كارى پێكه‌وه‌يى، سه‌رقاڵى دۆزينه‌وه‌ى نه‌قشه‌ڕێگه‌ى شوومى سڕينه‌وه‌ى حوكمڕانيى كوردن، كه‌ له‌ كه‌رتێكى نيمچه‌ ڕزگاركراوى كوردستانى گه‌وره‌دا (باشوورى وڵات)، خاوه‌ن په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و هێزى داد و ياسايين. ئه‌م حوكمڕانييه‌ كه‌ ته‌مه‌نى خه‌ريكه‌ سێ ده‌يه‌ پڕ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌رچى بێ كه‌موكووڕى نه‌بووه‌، يان له‌ گه‌نده‌ڵى سياسى و فه‌سادى دارايى بێبه‌رى نه‌بووه‌، به‌ڵام به‌راورد به‌ وڵاتانى به‌ركه‌وته‌ى كورد، نموونه‌يه‌كى به‌رچاوى ديموكراسى و هه‌ڵبژاردنى ئازاد و ژينگه‌يه‌كى پڕ له‌ ئازاديى ڕاده‌ربڕين بووه‌. هه‌ر ئه‌و ئازادييه‌ بێ سنوور و بێ كڵێشه‌يه‌ واى كردووه‌، تاك و لايه‌نى كوردزمانى كاڵفام و نرخ هه‌رزان، به‌ فيتى دوژمنان بكه‌ونه‌ وێزه‌ى حكوومه‌ته‌ خۆماڵييه‌كه‌ و له‌ برى ئه‌وه‌ى داواى ڕیفۆرمی دژە گەندەڵی و چاكسازيى ڕيشه‌يى بكه‌ن، خۆيان بوونه‌ته‌ كۆسپ و ڕێگرى گه‌وره‌ له‌ به‌رده‌م چاكسازى، كه‌ به‌ بڕيارى په‌رله‌مان بووه‌ته‌ ياسا و ئيراده‌ى جێبه‌جێكردنيشى له‌ لايه‌ن سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان (مه‌سروور بارزانى)يه‌وه‌ پێداگرى له‌ سه‌ر ده‌كرێ، ئه‌وه‌ش شتێكه‌ هيچ خاوه‌ن ويژدانێك ناتوانێ نكۆڵى لێ بكا.
 

Read More - ادامه مطلب...
 
پەرەئه‌ستاندنی قاچاخی مرۆڤ و مادە هۆشبەرەکان لە سنووره‌كانی نێوان تورکیە و ئێران چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA , ئه‌مین خه‌واله   

پەرەئه‌ستاندنی قاچاخی مرۆڤ و مادە هۆشبەرەکان لە سنووره‌كانی نێوان تورکیە و ئێران

 

amin_khawaleh.jpgئه‌مین خه‌واله - رۆژنامه‌وان و هه‌واڵنێر

١٧ی مانگى ٨ی ساڵی ٢٠١٩ی زایینى

 

تەنها لە سەرەتای مانگی ئاب و لە کۆتاییەکانی تەمووز دا لە پارێزگای وان هەڵکەوتوو لە نێوان سنووری وڵاتەکانی ئێران و تورکیە زیاتر لە ٧٥ کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری هێروئین و ڕێژەیەکی بەرچاو نزیک بە ٢٥٠٠ باكس سیگاری قاچاخ و بڕی ٤٤ کیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستی بە سەر دا گیراوە.

 

 

 

بە پێی ڕاپۆرتی چەن ناوەندی هەواڵنێری تورکیە لەوانە ناوەندی هەواڵنێری ئاناتۆلی لە دەستپێکی مانگی ئابی ئەم ساڵی نوێی زایینیەدا لە شارۆچە سنوورییەکانی باش قەڵا و گەوەڕ سەر بە پارێزگای وان هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی تورکیە و هاوسنوور لە گەڵ پارێزگا سنوورییەکانی ئێران زیاتر لە ٧٥ کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری هێروئین و بڕی نزیک بە ٤٤ کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش و نزیک بە ٢٥٠٠ باكس سیگار کە بە قاچاخ هاوردەی تورکیا کراوە لە لایەن هێزەکانی تایبەتی پۆلیس دژی کڕین و فرۆشتنی و کۆگاکردنی مادە هۆشبەرەکان لە سەر سنووری هاوبەشی هەر دوو وڵاتانی ئێران و تورکیا دەستیان بە سەردا گیراوە و هاتوونەتە گرتن.

 
لە کۆتایی مانگی تەمووزی ڕابردوو ئۆتۆمبیلێکی جۆری پاسی بچووکی گواستنەوە نەفەر لە شارە بچووکەکان کە بارستایی هەڵگرتنی ١٤ مرۆڤی هەیە لە ڕێگا هەورازە سنوورییەکانی پارێزگای وان سەر بە وڵاتی تورکیا لە کاتێکدا رێژەیەکی ٦٨ کەسی مرۆڤی ژن و پیاو و منداڵ و پیر و گەنجی پێدەبێت لە ڕێگادا تووشی قەزا و پێشهاتەیەکی نەخواراو ئەبێت و ڕێژەیەکی بەرچاو لە نەفەرەکانی ناو ئۆتومبیلەکە کە ویستبوویان بە ڕێگای نائاسایی خۆیان بگەیننە شارەکانی تورکیە و داوای مافی پەنابەری و مانەوە بکەن گیانیان لە دەست ئەدەن. بە پێی دوایین ئامارەکان لەم پێشهاتە نەخوازراوەدا ڕێژەیەکی ٢١ کەسی لە جەماوەری وڵاتانی ئەفغانستان، پاکستان و ئێران گیانیان لە دەس داوە و نزیکەی ٤٠ کەسی دیکەش بە توندی بریندارن و لە ئێستادا گواستراوەنەتەوە بۆ بنکەکانی فریاکەوتن و خەستەخانەی ناوەندی شاری وان لە وڵاتی تورکیە.

Read More - ادامه مطلب...
 
خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت بۆ سەردانە نهێنییەکەی سه‌رۆکی ئه‌مریکا چاپ ارسال به دوست
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت بۆ سەردانە نهێنییەکەی سه‌رۆکی ئه‌مریکا

salar_baba_shikh.jpgسالار حیسامی

هه ۆلێر- كۆردستان

٣٠\١٢\ ٢٠١٨

سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا (دۆناڵد ترامپ) له‌ پێشوازیی سه‌ری ساڵی زایینی و له‌ یادی له‌دایکبوونی "عیسا مه‌سیح" به‌ سەردانێکی نهێنی خۆی گه‌یانده‌ عێراق و جگه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی لەگەڵ دکتۆر عادل عه‌بدولمه‌ھدی، ئاماده‌ نه‌بوو هیچ به‌رپرسێکی باڵای حکوومی و حزبی له‌و وڵاته‌دا ببینێ! بێگومان ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ نه‌ریتی دیپلۆماسی، به‌تایبه‌تی که‌ ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار‌ی عێراق (دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح) نه‌بوو، که‌ به‌پێی پره‌نسیپی دیپلۆماسی هاوشانی خۆیه‌تی و ده‌بوا یه‌کدی ببینن!


ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، له‌م سه‌ردانه نهێنییەیدا بۆ‌ عێراق و نه‌بینینی برپرسانی باڵا (سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق)، به‌ هۆی دۆخی خراپی ئه‌منی نه‌بووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رباز و به‌رپرسی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریکی به‌و ڕاده‌یه‌ له‌ عێراقدا ماون، که‌ بکارن له‌ دیداره‌کانیدا بیپارێزن.. بۆیه‌ پرسیاری گرینگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه:‌ سه‌رۆک ترامپ به‌و خۆلادانه‌ له‌ دیداره‌ دیپلۆماسییه‌کان چ په‌یامێکی بۆ حوکمڕانانی عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی هه‌بوو؟ ئایا بێ"حورمه‌ت"ی به‌ هاوشانی خۆی کردووه‌، یان سه‌رۆک کۆمار و حوکمڕانانی عێراقی به‌ بێ"حورمه‌ت" زانیوه‌؟

trump_iraq_12242018.jpg

 


وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، شیکاری و شه‌ن و که‌وێکی قورسی هاوکێشه‌که‌ی پێویست نییه‌ و ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌کردنه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ حوکمڕانانی عێراق و له‌ وڵاته‌که‌ی خۆیاندا، هه‌ڵگری په‌یامێکی شه‌فاف و زۆر ڕاشکاوانه‌یه‌ که‌ ده‌کرێ له‌ چه‌ند خاڵدا ده‌ستنیشانی بکه‌ین.

Read More - ادامه مطلب...
 
ئایا ئه‌مریکا ناپاکیی له‌گه‌ڵ کورد کردووه‌؟ چاپ ارسال به دوست
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

ئایا ئه‌مریکا ناپاکیی له‌گه‌ڵ کورد کردووه‌؟

  salar_hisami.jpg

سالار حیسامی

١٢ی مانگى دیسێمبرى ٢٠١٨ زایینى

هه ۆلێر-كۆردستان

 

له‌ دوای گه‌لپرسی(ڕیفراندۆم) بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌ باشووری کوردستان، ئه‌و که‌رته‌ نیوه‌ ڕزگارکراوه‌ی great_betrayal.jpgباشووری وڵات به‌ فیتی تاقمێکی خائین و خاکفرۆش له‌ (١٦ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ٢٠١٧) له‌ لایه‌ن سوپای هاوبه‌شی عێراق و ئێرانه‌وه په‌لامار درا،‌ له‌ ئه‌نجامدا ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان، که‌ به‌ خوێنی گه‌شی پێشمه‌رگه‌ له‌ تیرۆریستانی داعش پاک کرابوونه‌وه‌، جارێکی دی داگیر کرانه‌وه‌، به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستان و له‌ چه‌ند میحوه‌ره‌وه‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه(پارتی دیموکراتی کوردستان)‌ و به‌نیاز بوون، هه‌ولێری پایتخه‌ت داگیر بکه‌ن و بۆ هه‌میشه‌ کۆتایی به‌ حوکمڕانیی کورد بهێنن،

به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی وڵاتپاڕێز و "ئه‌برامز"شکێن خه‌ونه‌که‌یانی کرده‌ بڵقی سه‌ر ئاو، ژه‌نه‌ڕاڵ و ڕاوێژکارانی باڵای ئه‌مریکاش له‌ عێراقدا چاویان له‌ هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه نووقاند، به‌وه‌ش هیچ گومانێکیان بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ نه‌هێشته‌وه‌:

ئایا له‌و گه‌له‌کۆمه‌کییه‌ی له‌ دژی کورد کرا، ئه‌مریکا خیانه‌تی له‌ باشووری کوردستان کردووه‌، یا نه‌‌؟


وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ نه‌ک هه‌ر ئێمه‌ی کورد، به‌ڵکو خودی که‌سایه‌تییه‌ دیاره‌کانی ئه‌مریکا دایانه‌وه‌.

 

Read More - ادامه مطلب...
 
ڕوانگە: دەرەنجامی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

ڕوانگە: دەرەنجامی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران

لە بەرنامەی ڕوانگەی ئەمڕۆ، بۆ تاوتۆ کردنی ئەم بابەتە هەر یەک لە بەڕێزان دۆکتور ئازاد مۆرادیان و دۆکتور ئاوات عەلیار میوانی ئێمە بوون.


شاهێد عەلەوی
 
VOA Kurdish
09/26/2018
 
vok_kurdish_awaat_shahid_azad_092018.jpg
 
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چوارشەممە لە وتارێکیدا لە میانەی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە سازکرابوو بۆ تاووتوێکردنی بابەتی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ لە جیهاندا، جارێکی دیکە دووپاتیدەکاتەوە ئێران سەرچاوەی توندوتیژی و تێرۆرزم و ئاژاوەگێڕیـیە لە ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکەش.

ترامپ وتی ئێران یەکەم وڵاتە لە پشتیوانیکردنی تێرۆرزم و خۆشکردنی شەڕ و ناکۆکیـیەکان لە ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکە. گوتیشی ڕژێمێک بەو هەموو ڕابردووە خراپە هەرگیز نابێت ڕێگەی پـێبدرێت ببێتە خاوەن چەکی ناوکی. گوتی بۆیە پـێشتر لە ئەمساڵدا کشانەوەی ئەمەریکای لە ڕێکەوتنە ناوکیـیە ڕاگەیاند.


Read More - ادامه مطلب...
 
ئێمە باوەڕمان وایە گەلی کورد لەڕۆژهەڵاتى كۆردستان پشتیوانی له پێکهێنانی بەریەکی یەکگرتووی كورد دەکات چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

کۆمەڵێک لە ئاکادێمیسیەن و ڕوناکبیرانی کورد داوا له لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده كن تا بۆ پێك هێنانى به ره ى یكگرتوی كۆرد له ڕۆژ هه ڵاتى كۆردستان هه نگاوهه ڵگرن

 ٢١ ی مانگی سیپتیمبری ٢٠١٨ی زایینی

 

pdk092018.png

 

دەقی بانگەوازەکە:

لە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧دا هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران چەندین هێرشی موشەکییان کردە سەر دەفتەر و کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە شاری کۆیە، واتا قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بێ ڕەچاو کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان. ئەم هێرشانە بوونە هۆی گیان لەدەستدان و بریندار بوونی ژمارەیەکی بەرچاوی ئەندمانی ئەم حیزبانە و دانیشتوانی مەدەنی وا لە کەمپەکان دەژین.

لەهەمان ڕۆژدا، ڕێژیمی ئێران سێ بەندکراوی سیاسیی کوردی بە ناوەکانی ڕامین حوسێن پەناهی، لوقمان مرادی و زانیار مورادی لەسێدارە دا. فەرمانی لە سێدارەدانەکان بەڕێوە چوون سەرڕای ئەوەی کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لە کەموکورتیی ئاشکرای شێوەی دەستبەسەرکردن و دادگایی کردنەکەیان دووابوون و داوایان کردبوو حوکمی لە سێدارەدانی ئەو سێ کەسە ڕابگرن.

 

 

Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 بعد > پایان >>

صفحه 1 - 6 از 78
© 2007 - 1399, VOK Radio