Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/v/o/k/vokradio/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
|
کەبوودوەند ٤٦ رۆژە مانی لە خواردن گرتووەو لە خواردنی هەر چەشنە خواردەمەنی و وەرگرتنی دەرمانی پێویستی
|
|
|
|
VOKRadio, Los Angeles, California, USA
|
|
بەیاننامەی ژمارە ٤ :
کەبوودوەند ٤٦ رۆژە مانی لە خواردن گرتووەو لە خواردنی هەر چەشنە خواردەمەنی و وەرگرتنی دەرمانی پێویستی پزشکی دووریی کردووە.
کەبوودوەند
بە قامک دانان لە سەر کەمترین مافی یاسایی بەندکراوانی کورد، واتە مافی "
مەرەخەستی لە زیندان "، پاش تێپەڕبوونی ١|٢ ماوەی زیندانە بەسەردا
داسەپاوەکەی (٥ ساڵ)، خوازیاری چاوپێکەوتن و پێڕاگەیشتن بە نەخۆشیی
منداڵەکەیە.
کەبوودوەند پاش نووسینی لانیکەم ١٠ نامەی داواکاریی مەرەخەستی بۆ چارەسەری
پزشکی خۆی و هەروەها چاوپێکەوتنی منداڵە نەخۆشەکەی "پژمان"؛ لە ٦ی
جۆزەردانەوە مانی لە خواردن گرتووە. بە هۆی ئەم مانگرتنە درێژخایەنەوە،
ماوەی دوو حەوتوویە کە گۆرچیلەکانیشی چڵکی کردووە و چەندین جار رەوانەی
نەخۆشخانە کراوە.
تا ئێستاکە کەبوودوەند لە قبووڵکردنی راسپاردەی پزشکەکانی نەخۆشخانەو وەرگرتنی سۆرمی خوراکی دووریی کردووە.
کەمپێن و بنەماڵەی کەبوودوەند لە حەوتووی رابردووەوە داوایان لە بەرێزیان کردووە کە مانگرتنەکەی رابگرێت.
لەم راستایەدا؛ تەنانەت " پژمان"یش ئامادە بوو وێڕای دۆخی نالەباری
تەندروستیی رۆژی " دووشەممە " بچێتە گرتووخانەو داوا لە باوکی بکات کە
کۆتایی بە مانگرتنەکەی بێنێ. بەڵام رەوشی جەستەیی پژمان بە هۆی قەیرانی
بوونەوە، مۆڵەت و ئیمکانی رۆیشتنی پێنەداوە.
|
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
|
ژیان و هزری مامۆستا مەلا کەریمی شاریکەندی
|
|
|
|
هاوار ( مسته فا) شاریکه ندی
|
|
ژیان و هزری مامۆستا مەلا کەریمی شاریکەندی
March 22 2012
هاوار ( مسته فا) شاریکه ندی
This email address is being protected from spam bots, you need Javascript enabled to view it
قۆناخی یەکەم
مامۆستا مەلا کەریمی
شاریکەندی له سالی 1305 هەتاوی له بنەماڵەیەکی هەژاری ئایینی له گوندی سێوەدین له
ناوچەی موکریان له دایک بوو. تا تەمەنی 10 سالان که مەلا عەبدولقادری باوکی ماڵئاوایی
له ژیان دەکات، خوێندن و نووسین و تا رادەیەک دەرسی مەلایەتی لێ فیر دەبێت. پاش 2 ساڵان
بۆ دریژه دان به خوێندن و ژیانێکی باشتر، وێڕای دایک و برا و خوشکه  چکۆڵه کەی روو له
گوندی شاریکەند ده کەن و لەوێ نیشتەجێ دەبن. مەلا کەریم بە هۆی ژیری و وریایی له
خوێندن، له لایان مامۆستاکەیەوه هان دەدرێ تا بۆ درێژەدان به خوێندن بچێته خزمەت
مامۆستا مەلا عەلی حەمامیان و مامۆستا مەلا هادی سەرا. ئەو مامۆستا بلیمەتانه
دەورێکی به نرخ دەگێڕن له بردنه سەری ئاستی زانستیی مەلا کەریم دا.
هەر لە درێژەی
هەوڵدان بۆ خۆپێگەیاندن و فێربوونی دەرسەکانی ئایینی و وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی،
مامۆستا مەلا کەریم روو دەکاته شاری مەهاباد و لە حوجرەکانی مزگەوتی سوور و لە لای
ماموستا مەلا حوسینی مەجدی دەگیرسێتەوە. ئەم قۆناغه نوێ‌یه دەبیته هۆی ئاڵوگۆڕێکی
گشتی له ژیانی هەمه لایانەی ئەو کات و داهاتوی مامۆستا شاریکەندی دا.
|
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
|
باسێك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی ئیسلامی ئێران
|
|
|
|
vokradio, Los Angeles, California, USA
|
|
باسێك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی ئیسلامی ئێران
سوره‌یا فه‌لاح
07:59:01/03/2012
asoyroj.com
هه‌ڵبژادنه‌كانی پارله‌مانی كۆماری ئیسلامی نزیكه. له ئیران و هه‌نده‌ران پرسیارێكی گرنگ مێشكی زۆربه ی چالاكوانان و هاووڵاتییه‌كانی گرتووه. ئه‌شێ به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه بكه‌ن یان ته حریمی بكه‌ن .
به شێك له كۆمه‌ڵگا به هۆی بڕوامه‌ندی به نیزام، به شێك به هۆی ترسی ئیش و ژیان ، یان به هۆی خزمایه‌تی، یان خود پێشبڕكایه‌تی، به‌شێك له به‌ر بڕوا‌و هیوای به‌شداری له پڕۆسه و ره‌هه‌ندی سیاسی نێو ئێران به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بن. به هیوان رای خۆیان و نێوی پاڵیوراو و كاندیدی دڵخوازی خۆیان بخه‌نه نێو سندوقه‌وه . به‌شێك له بایكۆتكه‌ران به هیوان له ماڵه‌وه مان بگرن، به‌شێكیش له شێوه‌ی ئه‌بستانسیۆن(وه‌ك خستنی كاغه‌زی بێ ناو) كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و به‌شێكیش به شێوه‌یه‌كی چالاك خه‌ریكی راگه‌یاندنی زانیاری به خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شێوه‌ی ته‌حریمی چالاك یا فه‌عالن.
|
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
|
سورە یا فە لاح بۆ خاتوو شیرینی عیبادی نیگه‌رانی له نزێک بوونی ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی ژنێکی گیراوی
|
|
|
|
VOKRadio, Los Angeles, California, USA
|
نامه ی
خاتوو سورە یا فە لاح بۆ خاتوو شیرینی عیبادی : نیگه‌رانی له نزێک بوونی ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی ژنێکی گیراوی
سیاسی کورد
زێنە ب جە لالیان
ترجمه فارسی
English Translation
٢٣
ژانویه
ی۲۰۱۱ زایینی
وه رگێراو له فارسیه وه بو کوردی: کاک سه لاح
پیروتی
نیگه‌رانی له
نزێک بوونی ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی ژنێکی گیراوی جودابیری سیاسی
بۆ : زۆر به‌ڕێز خاتوو شیرینی عیبادی
ڕێزدار خاتوو شیرین عیبادی ؛
پشتیوانی و ئه‌ندامه‌تی
ئێوه له که مپه ینی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی گیراوانی سیاسی (١) وه‌رگرتنی چه‌ند که‌س له گیراوانی جودابیری سیاسی وه‌ک ئه‌ندامی
بنه‌ماله‌ی خۆتان جاریکی تر پیشانده ری سه رنج و په شێوی ئێوه به رانبه ر به و
تاکانه یه وا له ژیر ئه شکه نجه و مه ترسی مردن و له ناو چونان. هه ربویه ئه‌ندامه‌تی
ئێوه سه‌رنجی ڕاکێشام و وه‌ک یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بڕیارم دا
که له پێوه‌ندی یه‌کێک له ژنانی گیراوی کورد کە لە لیستی مەحکوم بە لەسێدارەدان
دایە داوای یارمەتی لە ئێوە بکەم .
زێنەب جەلالیان (۲) ساڵی ١٣٨٦ لە کرماشان
گیراو لە پاشان بۆ گرتوخانەی سامناکی سنە گوێزرایەوە، شوێنیک کە بیرەوەری بە
ئازاری لە سێدارەدانی ئێحسان (۳ ), گولله بارانی نه سرین
و شه هلا که عبی (۴) هەر لە ناخی دایە و وەک ئەوە دەچێت شاهید بێت بەزۆری ئەحسەنی پێ لە سەر شانی
شەهریار دابنێن و بۆ سێدارەی بەرێت (٥).
|
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
|
ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، نیگه‌رانی ڕه‌وشی جه‌سته‌یی که‌بودوه‌نده
|
|
|
|
vokradio, Los Angeles, California, USA
|
|
2 Apr 2010
رۆژه‌ف, به‌یاننامه
رێكخراوی
هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك نیگه‌رانیی قووڵی خۆی
له بارودۆخی نامرۆڤانه‌ی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ئێران‌دا
ده‌ربڕیوه.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی
له‌به‌رامبه‌ر ته‌ندروستیی رۆژنامه‌نووسانی نه‌خۆش به به‌رپرسیار له
قه‌ڵه‌م داوه و داوای لێ كردوون كه بۆ رزگاریی گیانیان هه‌وڵ بده‌ن.
به
گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور دا
بڵاو كراوه‌ته‌وه، زۆربه‌ی رۆژنامه‌نووسان و وێبنووسه‌كانی به‌ندكراو
دوای چه‌ند مانگ زیندانیكرانی سه‌ره‌ڕۆیانه و گواستنه‌وه‌یان بۆ ژووره
تاكه‌كه‌سییه‌كان له بواری ده‌روونی و جه‌سته‌یی دا له بارودۆخێكی
ناله‌بار دان.
|
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
|
Enver Huseyin Penahî Nameyek Bo Ban KÎ Mon Şand
|
|
|
|
vokradio.com, Los Angeles, CA, USA HRAIRAN.ORG
|
|
Enver Huseyin Penahî Nameyek Bo Ban KÎ Mon Şand
În 10/04/2009
Enwer Husênpenahî, girtiyê siyasî yê Kurd, roja 09.04.2009'an, nameyek ji bo Ban Kî Mon, Sekreterê Giştî yê Rêxistina Neteweyên Yekbûyî şand.
Navhatî bi biryara îdamê hatiye mehkûmkirin û di nameya xwe de daxwazê ji Ban Kî Mon dike ku alîkariya wî bike
|
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
|
<< شروع < قبل 1 2 3 بعد > پایان >>
|
| صفحه 1 - 6 از 14 |