Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2020 > »
M T W T F S S
28 29 30 1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31 1
No events
Home arrow كه‌‌لتوری و هونه‌‌ری
كه‌‌لتوری و هونه‌‌ری
ملووك وه‌كيلى لێكۆله‌ر وديزاينه‌رى جلوبه‌رگى ره‌سه‌ن چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA, سالار حیسامى   

ملووك وه‌كيلى لێكۆله‌ر وديزاينه‌رى جلوبه‌رگى ره‌سه‌ن:

زانياريم له‌ سه‌ر ٣٠٠ جۆرى جلوبه‌رگى ڕه‌سه‌ن له‌ سه‌رده‌مى ماده‌كانه‌وه‌ تا ئێستا هه‌يه‌ وزۆربه‌يانم به‌ په‌نجه‌كانى خۆم زيندوو كردووه‌ته‌وه‌

salar_hisami.jpg

 

گفتوگۆ: سالار حيسامى

٣ى ماگى ئاگۆست ٢٠٢٠

 

 

 

ملووك وه‌كيلى، ناسناوى (ئاڵا)ى هه‌يه‌ و، لێكۆله‌ر و ديزاينه‌رى جلوبه‌رگى ره‌سه‌ن و ناوێكى ئاشنا و كه‌سايه‌تييه‌كى ناوداره‌ له‌و بواره‌دا و، لێكۆڵينه‌وه‌كانى له‌ بوارى كه‌لتوور و جلوبه‌رگى ڕه‌سه‌ن (له‌ سه‌رده‌مى ماده‌كان-ـه‌وه‌ تا هه‌نوكه)‌ به‌رده‌وامه‌ و، چه‌ندين پێشانگه‌ى له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشوورى كوردستان و هه‌روه‌ها له‌ ئێران و ده‌ره‌وه‌ى وڵاتدا كردووه‌ته‌وه‌. له‌ سه‌رده‌مى مێرمنداڵييه‌وه‌ عه‌وداڵى دروومان بووه‌ و، به‌رده‌وام داهێنانى تێدا كردووه‌. هه‌ر له‌و بواره‌دا خه‌ونه‌كانى هێناوه‌ته‌ دى وكاتێكى زۆرى ته‌مه‌نى خۆى له‌سه‌ر داناوه‌، سه‌دان خولى بينيوه‌ وده‌يان بڕوانامه‌ى به‌رزى به‌ده‌ست هێناوه‌.

moluk_vakili_img_3212.jpg

 

وه‌ك خۆى باسى ده‌كات، سڵى له‌ كارى مه‌يدانى نه‌كردووه‌ و، بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى له‌ باره‌ى كه‌لتوور و جلوبه‌رگى ڕه‌سه‌نى كوردى، سه‌ردانى زۆربه‌ى شار و لادێ و گونده‌ دووره‌ده‌سته‌كانى كردووه‌. هه‌ندێ له‌ به‌رهه‌مه‌كانى به‌ مۆزه‌خانه‌كان به‌خشيوه‌، به‌شێكى زۆريشى وه‌ك سامانێكى مه‌عنه‌وى لاى خۆى پاراستووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى مۆزه‌خانه‌يه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ هه‌موو جۆره‌كانى جلوبه‌رگى ڕه‌سه‌ن بونياد بنێ. له‌م ديداره‌شيدا زياتر باسى ئامانج و پڕۆژه‌ و به‌رنامه‌ى كارى داهاتووى ده‌كات.

Read More - ادامه مطلب...
 
ژیانى شاعیرانى کۆرد؛ ژیلا حۆسه ینی چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, CA   

ژیانى شاعیرانى کۆرد؛ ژیلا حۆسه ینی

 

zhila_hoseini_sharnews.jpg

شارنیۆز: هه‌مووجارێک که‌ بۆ هه‌وێنی باسه‌که‌م گه‌شت وگوزاری ناو کۆڵان وگه‌ڕه‌ک وده‌ڤه‌ره‌کانی شاری سه‌قز ئه‌که‌م،بیر له‌وه‌ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ بێ شک هه‌موو ده‌ڤه‌روشاروگوندێک که‌سایه‌تی ناوداروسه‌ر‌به‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگی وهونه‌ری وسیاسی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌ که‌ به‌خۆشییه‌وه‌ هه‌ندێک شوێن وناوچه‌ توانیویانه‌ هه‌تا راده‌یه‌کی زۆر ناو ونیشانی که‌سه‌کانی خۆیان کۆبکه‌نه‌وه‌و و به‌رهه‌میان له‌ فه‌وتان رزگاربکه‌ن.

به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ هێشتا نه‌مانتوانیوه‌ به‌ ته‌واوه‌تی قه‌ڵه‌مه‌ به‌بڕشت و به‌تواناکانی ناوچه‌که‌مان به‌وشێوه‌ی که‌ شیاوی باڵایان بێت رێزی لێبگرین و به به‌ره‌ی دوارۆژیشی ‌ بناسێنین که‌ یه‌کێک له‌ مرۆڤه‌ به‌به‌هره‌ و خاوه‌ن زه‌وقه‌ زه‌ریف وسه‌لیمانه‌ی شاری سه‌قز که‌ له‌ ناساندنی ئه‌مجاره‌ماندا لاگوێلێک له‌ خرمانی پڕپیت وبه‌ره‌که‌تی ئه‌چنینه‌وه‌خوالێخۆش بوو مه‌رحووم ژیلای حسه‌ینی یه.‌

ژیلاحۆسه‌ینی له‌ رۆژی ۳۱مانگی خرمانانی ساڵی ۱۳۴۳هه‌تاوی له‌شاری سه‌قز له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی سه‌ربه‌شێخانی دۆزه‌غه‌ره‌ له‌دایک بوه‌و له‌گه‌رمه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانداله‌ ساڵه‌کانی ۵۷ به‌دواوه‌ به‌ ته‌مه‌نێکی که‌مه‌وه‌ زۆرزوو تێکه‌ڵ به‌دنیای ژیانی هاوبه‌شی ماڵ ومناڵ وماڵداری ئه‌بێت 

Read More - ادامه مطلب...
 
باڵای بەرزی هونەر ئاوێزانی بەژنی پیرۆزی هەرمان دەكرێ چاپ ارسال به دوست
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

باڵای بەرزی هونەر ئاوێزانی بەژنی پیرۆزی هەرمان دەكرێ

سوپاسنامه‌یه‌ک بۆ به‌ڕێزان شۆڕش ئاهی و بەیان سوهرابی

salar_hisami.jpg

 

 

سالار حیسامی

٤ى ئۆكتۆبرى ٢٠١٨ ى زایینى

هه ۆلێر-كۆردستان


 

 

 

جینایه‌تکارانی خاوه‌ن بڕیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای گرتنه‌ده‌ستی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانیی ئێرانه‌وه،‌ ده‌ستیان به‌ خوێنی جیابیرانیان سوور کرد؛ وایان دانابوو به‌ حوکمی جیهاد له‌ دژی کورد و له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر خاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و تیرۆری سه‌رکرده‌کانی کورد، کۆتایی به‌ خه‌باتی ڕزگاریخوازیی کورد بهێنن.. وایان مه‌زه‌نده‌ ده‌کرد، به‌ له‌سێداردانی هه‌ڵسووڕانی سیاسی و چالاکانی مه‌ده‌نی ده‌کارن هه‌موو ده‌نگێکی ناڕازی له‌ گه‌روودا بخنکێنن، هه‌تا ئێستاش له‌ سه‌ر هه‌مان لارفامیی سیاسی و پراکتیکی ساویلکانه‌ و بۆچوونی هه‌ڵه‌ و گێلانه‌ به‌رده‌وامن. ‌ 

shoresh_ahi_bayan_sohrabi.jpg

بێگومان كارەساتی ١٧ی خەرمانان و ساڕۆخبارانی قەڵای دیموكرات لەلایەن تیرۆریستانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە؛ مێژووی پڕ له‌ تاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تاریک و ڕه‌شتر کرد. له‌ ئاکامی ئه‌و پەلاماره‌ دڕندانە و نامرۆڤانه‌یه‌دا، ئه‌گه‌رچی پۆلێ تێکۆشه‌ری گیان له‌سه‌ر ده‌ست له‌ پێناوی ئازادیدا گیانیان به‌خت کرد، به‌ڵام خوێنی گه‌شیان، خه‌ونی نه‌زۆکی سوپای پاسدارانی ئاڵۆزتر کردووه‌.. له‌ ناوخۆدا بڕست و ئیراده‌ی به‌هێزتر کردووه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ ڕێبازی سوورخه‌ڵاتیان و له‌ ئاستی دیپلۆماسیی جیهانیدا پاڵپشت و داکۆکیکاری له‌ دۆزی ڕه‌وای کورد زیاتر کردووه‌.

 

Read More - ادامه مطلب...
 
هه‌ڵپه‌ڕكێ , گۆڤه‌ند, شایی یا دیلان؛ نوستراوه ی ئه‌مین خه‌واله چاپ ارسال به دوست
ئه‌مین خه‌واله، VOKRadio, Los Angeles, California, Los Angeles   

هه‌ڵپه‌ڕكێ

 

٢٦amin_khawaleh.jpg ی مانگى ٩ى ٢٠١٨ ی زایینى

ئه‌مین خه‌واله
            
فه‌رهه‌نگ و كولتووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌شێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ بنیاتی كۆمه‌ڵگا و زیندوو ڕاگرتنی كولتوور و فۆلكلۆره‌كان بۆ نه‌ته‌وه‌ی داهاتوو مافی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دوا رۆژ به‌ تێڕامان و بیركردنه‌وه‌ خۆی و ڕابردووی به‌ جوانی بناسێت و بزانێت له‌ كوێ وه‌ هاتووه‌ و خاوه‌نی چه‌ مێژوو و فه‌رهه‌نگ و كولتوورێكه‌ و هه‌وڵ بدات بۆ پاراستنی و ناساندنی به‌ نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێ.
هه‌ڵپه‌ڕكێ یا گۆڤه‌ند یا شایی یا دیلان به‌ كومه‌ڵێك جووڵه‌ی ریتمیك ده‌گوترێت كه‌ بۆ ده‌ربڕینی خۆشی و شادی یان بۆ هاوخه‌می یان ده‌ربڕینی بێزاری و ڕق و تۆڵه‌ و بڕێك جاریش بۆ سپاس و شوكرانه‌ به‌ جۆری تاكه‌كه‌سی یان به‌ گشتی ده‌كرێت و له‌ گه‌ڵ گوڕینی ریتم و میوزیك شێوازی ئه‌گوڕدرێت.

kurdish_dance_01.jpg
به‌ گشتی هه‌ڵپه‌ركێی كوردی به ‌پێنج به‌شی سه‌ره‌كی دابه‌ش ئه‌كرێت :


هه‌ڵپه‌ڕكێی شایی :
بۆ ده‌ربڕینی خۆشی و شادی له‌ كاتی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌شی خۆشه‌ویستانمان له‌ گه‌ڵ مۆسیقایه‌كی خۆش و ریتمیك و له‌ سه‌ر به‌زمی شاد كومه‌ڵێك كوڕ و كچی گه‌نج به‌ جل و به‌رگی نوێ و زه‌رد و سووری كچان و به‌ شێوازی ڕه‌شبه‌ڵه‌ك یان تێكه‌لاو چه‌نده‌ها شێوازی جوانی هه‌ڵپه‌ڕكێ پێشكه‌شی بووك و زاوا و دۆستان و ئازیزان ئه‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌شی ئازیزانیان له‌ شوێنێك كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ كۆمه‌ڵ خۆشی و ئاهه‌نگ ئه‌گێڕن.

Read More - ادامه مطلب...
 
هه‌ڤپه‌یڤینه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزعومه‌ر فاروقی، نووسه‌ر، وه‌رگێڕ، لێکۆله‌ر و مێژوونووسی دیاری کورد چاپ ارسال به دوست
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

هه‌ڤپه‌یڤینه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزعومه‌ر فاروقی، نووسه‌ر، وه‌رگێڕ، لێکۆله‌ر و مێژوونووسی دیاری کورد

 

kurdish_writer_omar_faroughi_01.jpg

 

٢٩ى مانگی ئوت ٢٠١٨ ی زایینی

ئاماده‌کاری و سه‌رپه‌رشتی وتووێژه‌کان: سالار حیسامی

له‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا به‌ڕێز عومه‌ر فاروقی، نووسه‌ر، وه‌رگێڕ، لێکۆله‌ر و مێژوونووسی دیاری کورد باسی کار و به‌رهه‌مه‌کانی خۆی و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌می‌ ده‌کات.

ده‌نگی كورد له ئه‌مریكا، پڕۆژه‌یه‌کی بۆ رێزگرتن و ناساندنی زانایانی ئه‌ده‌بی، نووسه‌ران و چالاكانی بواری ئه‌ده‌ب و كولتووری كوردی له ڕوژهه‌ڵاتی كۆردستان، له‌ چوارچێوه‌ی زنجیره‌ دیمانه‌ و هه‌ڤپه‌یڤین ئاماده‌ کردووه‌، که‌ له‌ دوو مانگی "ئاگۆست و سێپته‌مبه‌ر"ی ئه‌مساڵ ٢٠١٨ي زايينى پێشکه‌شی ده‌کات. ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌رخان كراوه بۆ ناساندنی زیاتری زانایانی كوردی ڕوژهه‌ڵاتی كۆردستان به‌ کوردستانییانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌ و هاوکات ڕێزلێنانه‌ له‌و که‌سایه‌تییه‌ زانا و بلیمه‌تانه‌ی که‌ له ناوخۆی وڵاتدا ده‌ژین و وێڕای هه‌موو كۆسپ و چه‌ڵه‌مه‌كان كه له سه‌ر ڕێگه‌یاندایه، بێ وچان هه‌وڵیان داوه خزمه‌تی كولتوور و ئه‌ده‌ب و زمانی كوردی بکه‌ن. كاڕگێڕانی ده‌نگی كورد له ئه‌مریكا به‌ مه‌به‌ستی سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌وپێشوه‌چوونی پڕۆژه‌که‌ داوای هاوكاری و هاوفكری له هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌ن كه له‌و بوارانه‌دا كاریان كردووه. 

 

Read More - ادامه مطلب...
 
لە زانکۆی نیۆيورک فیلم ئەکادیمی کۆمەڵێک فیلمی کوردی نمایش کران چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

 لە زانکۆی نیۆيورک فیلم ئەکادیمی کۆمەڵێک فیلمی کوردی نمایش کران

 
nyfa_kfc_121616.jpg
 
ڕۆژی شانزەی دیسەمبەر لە زانکۆی نیۆيورک فیلم ئەکادیمی کۆمەڵێک فیلمی کوردی بە ئامادەبونی بەشێک لەکوردانی دانیشتووی کالیفۆرنیا و کۆمەڵێک قوتابی و مامۆستای زانکۆ و ژمارەیەک لە فیلمساز و میوانی ئەمریکی نمایش کران.

سەرەتا نوێنەری زانکۆی نيويورك فيلم ئه كاديمى دەیڤد نیومان ووتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کردوو تیایدا ئاماژەی دا "بەوەی خۆشحاڵە کۆمەڵێک فیلی کوردی لە هالیوود نمایش دەکرێت" و ووتی ئەمە یەکەمین جارە كه فیلمی کوردی ئەبینن و هیوایان خواست دواهەمین چار نەبێت.

 پاشان پرۆفیسۆر ئەمیر شەریفی کورتەیەکی سەبارەت بە نمایشەکە و فیلمە بەشداربووەکان بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە. 

تەوەری دوهەمی بەرنامەکە نمایشی فیلمەکانی لەخۆگرتبوو کە تیایدا حەوت کورتە فیلم نمایش کران. ئامادەبووان پەیوەندییەکی زۆرباشیان لەگەڵ فیلمەکان هەبوو و تادوا ساتەکان لەگەڵ تەواوی فیلمەکان مانەوە.

 لەبەشی کۆتایی چالاکییە فەرهەنگییەکەدا درگای گفتوگۆ لەگەڵ خالید حەمەلاو یەکێک لەدەرهەێنەرە بەشداربووەکان بە هاوکاری نوێنەری زانکۆ دەیڤد نیومان  و بەڕێز پرۆفیسۆر ئەمیر شەریفی کرایەوەو. img_0077.jpg

 سەرەتا دەیڤد ئاماژەی بەوەدا ئێمە پێشتر زانیارییەکی ئەوتۆمان لەسەر سینەمای کوردی نەبوو ،بەڵام ئەمشەو زۆر شتمان بینی و لە زۆر گۆشەوە توانیمان کورد و کوردستان بناسین.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لەو بارودۆخە و بەو ئیماکانیاتە بچوکانە بەبەراورد بە ئەمریکا ، خەڵکانێک ئەتوانن بە توانای بچوک چیرۆکی مەزن و ئينسانیمان نیشان بدەن. 

به ريز دەیڤد نیومان کۆمەڵێک پرسيارى ڕووبەڕوی دەرهێنەر خالید حەمەلاو کردووە سەبارەت بە مێژووی سینەمای کوردی و ڕەوشی فیلمسازی کوردی و بارودۆخی سینەما و دۆخی کەسی دەرهێنەر و فیلمسازانی کوردستان کرد. 

Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 بعد > پایان >>

صفحه 1 - 6 از 40
© 2007 - 1399, VOK Radio