پڕۆفیسۆر ئەمیر حەسەنپوور لە چەند دێڕێكدا
|
|
|
سالار حیسامی vokradio, Los Angeles, California, USA
|
پڕۆفیسۆر ئەمیر حەسەنپوور لە چەند دێڕێكدا
 سالار حیسامی
١ى مانگى جولاى ٢٠١٧
هه ولير- كوردستان
توێژەر و زمانناسی ئاكادیمیی كورد، پڕۆفیسۆر ئەمیر حەسەنپوور لە هاوینی 1943 لە شاری مەهاباد-ی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووەو هەر لەو شارەدا خراوەتە بەر خوێندن و دوای بڕینی قۆناغەكانی سەرەتایی و دواناوەندی، رووی لە تاران-ی پایتەختی ئێران كردووە، وەك هەڤاڵانی باسی دەكەن، سەرەتا لە بواری یاسا خوێندوویەتی، بەڵام هەر زوو پاشگەز بووەتەوەو لە زانكۆ بەشی زمانی ئینگلیسی خوێندووە، دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەكالوریۆس لە زانكۆی تاران، ساڵی 1964 گەڕاوەتەوە بۆ زێدی خۆی و لە قوتابخانەكانی شاری مەهاباددا وانەی ئینگلیسی وتووەتەوە.
ساڵی ١٩٦٨بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماجستێر لە زمانناسی رووی لە تاران كردووەتەوە، ساڵی ١٩٧٠ بڕوانامەكەی بەدەستهێناوە، بەڵام ئەو بڕوانامەیە، تینوویەتی و تامەزرۆیی ئەو زانستپەروەرەی پاراو نەكردووە، بۆیە بە بێ دابڕان، بڕوانامەی دكتۆراشی لە زمانی ئینگلیسی بەدەست هێناوە، هەر لە زانكۆی تارانیش وەك وانەبێژ دامەزراوە. پاشان رووی كردووەتە ئەمریكا و لە بواری پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و مێژوو و زمانی شارستانییەتە كۆنەكانی خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست خوێندوویەتی و هاوكات لە چالاكانی كۆنفیدراسیۆنی قوتابیانی ئێرانی لە زانكۆیەكانی دەرەوەی وڵات بووە.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
پيامى كوميته ى كورده كانى نيشته جى ئه مريكا به بونه ى شه هيد بوونى سێ پيشمه رگه ى حيزبى کۆمەڵەی
|
|
|
vokradio, Los Angeles, California, USA
|
پيامى كوميته ى كورده كانى نيشته جى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ به بونه ى شه هيد بوونى سێ پيشمه رگه ى قارهمانى حيزبى کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له شارى سنه
٢٤ى مانگى جون ٢٠١٧ زاينى
به داخ و په ژاره يه كى زووره وه روژى هەینی ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی هه والى شه هيد بوونى سێ پێشمەرگەی قاره مانى حيزبى کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له شارى سنه له ريگاى ئاگادارى فرمى ئه م ريكخراوه بلاو كرايه وه.
به پى ئه م ئاگاداريه پوليك لە پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێکخستنی نهێنی ئه م حيزبه لە شارى سنە كه له جوله ى سياسى و پيوندى له گه ل خه لكى شارى سنه دا بوون ده كونه نيو گه ماروى هيزى سوپاى پاسداران و ئيداره ى ئيتيلاعاتى ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا ه له ئاكام دا سێ پێشمەرگەی قاره مان به نيوى سه باح حوسه ين په ناهى، حاميد سه يف په ناهى و بيهزاد نوورى شه هيد ده بن و ئه نداميكى ديكه ى ئه م پوله به نيو رامين حوسين په ناهى پاش بريندار بوون ده كه ويته ده ستى سوپاى دژى گه لى پاسدارانى كومارى ئيسلامى.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
سمیناری رۆژهەڵات "پرس ، راڤە ، رێگا ۲
|
|
|
vokradio, Los Angeles, California, USA
|
ئاگادارى به ريوه چونى " ٢ مين سێمیناری رۆژهەلاتی کوردستان، پرس، راڤە، رێگا" له زانكوى گوته ى شارى فرانكفورتى ئالمان
لیژنەی بەرێوەبەری "سێمیناری رۆژهەلاتی کوردستان، پرس، راڤە، رێگا ي ٢" له لێدوانێکە دا كه بو راى گه شتى بلاوى كردووه توه، داوا له هه مو رووناکبیران و چالاکانی سیاسی كورد ده كات تا لەم سێمینارەدا که له رۆژی ١٦ى مانگى ئاوريل ٢٠١٦ له زانکۆی گوتهی شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بهڕێوه دهچێت به شدارى بن و بيرو راى خويان سه باره ت به پرسى تايبه ت به روژهه لاتى كوردستان ده ربه رن. ده قى ئه م ئاگادارى كه به ده ستى ستافى ده نگى كورده كانى نيشته جى ئه مريكاگه يشته وه به م چه شنه يه؛
سمیناری رۆژهەڵات "پرس ، راڤە ، رێگا ۲"
لە هەلوو مەرجێکدا کە سەرجەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێی ناوەتە قۆناغێکی زۆر هەستیار و چارەنووسسازەۆە و دەڕوات تا سیمایەکی نوێ بە خۆیهوه بگرێت ، گەلی کورد و ئەحزابی کوردستانیش راستەوخۆ تێکەڵاوی ئەم قۆناغەن و لە هەوڵی ئەوەدان ببنە فاکتەرێکی سەرەکی لە گۆڕانکارییهکاندا، یەکێک لە فاکتەرەکان کە دەستی باڵای لەم ئاڵۆزیانەدا ههیه و هەوڵی جیددی دەدات بۆ بەدەستخستنی بەرژەوەندی و زیاترکردنی پاوان، جمهوری ئیسلامی ئێرانە که پارچهیهک له نیشتمانهکهشمان له ژێر دهستهڵاتی ئهم رژیمهدایه.
گەلی کورد و ئەحزابی رۆژهەڵاتی کوردستان هەر کام و بە پێی توانا و ئیمکان و باوەڕی خۆی لە مەیداندا هەن و تێکۆشان دەکەن، بەڵام هەستیاری قۆناغەکە وادەکات، گەلەکەمان به گشتی و بژارده و چالاکانی سیاسی، مهدهنی و رووناکبیری به تایبهتی لە خۆرههڵاتی کوردستان جارێکی تر هەموو پرسیارەکان بێننه ئاراوه و بەرپرسیارییەتییەکان تاوتوێ بکهن و زیاتر و جدیتر له رابردوو خۆیان ئەرکدار بکهن.
لەم رێڕەوەدا لێژنەی بەرێوەبەری سمیناری "رۆژهەلاتی کوردستان، پرس، راڤە، رێگا ۲" بانگهێشتنی سەرجەم حیزبهکانی خۆرههڵاتی کوردستان و رۆشنبیران و بیرمەندانی چالاک دەکات هەتا لە دەوری یەک کۆبینەوە و راشکاوانه ئاڵ و گۆڕی بیرورا بکهین و پرسیارهکانی یهکتر وڵام بدهینهوه.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
فرانکفورت/ ئالمان؛ سمینارێك له ژير ناوى؛ رۆژهەلاتی کوردستان، پرس، راڤە، رێگا"
|
|
|
vokradio, Los Angeles, California, USA
|
ئاگادارى به ريوه چونى "سێمیناری رۆژهەلاتی کوردستان، پرس، راڤە، رێگا" له شارى فرانكفورتى ئالمان
لیژنەی بەرێوەبەری "سێمیناری رۆژهەلاتی کوردستان، پرس، راڤە، رێگا" له لێدوانێکە دا كه بو راى گه شتى بلاوى كردووه توه، داوا له هه مو رووناکبیران و چالاکانی سیاسی كورد ده كات تا لەم سێمینارەدا که له رۆژی ١٣ى مانگى ديسمبرى ٢٠١٥ له زانکۆی گوتهی شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بهڕێوه دهچێت به شدارى بن و بيرو راى خويان سه باره ت به پرسى تايبه ت به روژهه لاتى كوردستان ده ربه رن. ده قى ئه م ئاگادارى كه به ده ستى ستافى ده نگى كورده كانى نيشته جى ئه مريكاگه يشته وه به م چه شنه يه؛
"سێمیناری رۆژهەلاتی کوردستان،پرس،راڤە،رێگا"
لە هەلوو مەرجێکدا کە سەرجەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێی ناوەتە قۆناغێکی زۆر هەستیار و چارەنووسسازوه و دەڕوات تا سیمایەکی نوێ بە خۆیهوه بگرێت و لەم نێوەندەدا زیاترین کاریگەری و شەڕ و توندووتیژی بەرۆکی گەلی کوردی گرتووە، بەشێکی بەرچاو لە گەلی کورد و ئەحزابی کوردستانی راستەوخۆ تێکەڵاوی ئەم قۆناغەن و لە هەوڵی ئەوەدان ببنە فاکتەرێکی سەرەکی لە گۆڕانکارییهکان، یەکێک لە فاکتەرەکان کە دەستی باڵای لەم ئاڵۆزیانەدا ههیه و هەوڵی جیددی دەدات بۆ بەدەستخستنی بەرژەوەندی و زیاترکردنی پاوان، دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانە، ئەوەی لێرە پێویستە هەمبەر بە ئەم فاکتەرە دەوری خۆی بگێرێت و وەک بکەرێکی کارا بێتە مەیدان ئەکتەریی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دیارە گەلی کورد لە رۆژهەڵات و ئەحزابی رۆژهەڵاتی کوردستان هەر کامە و بە پێی توانا و ئیمکان و باوەڕی خۆی لە مەیداندا هەن و تێکۆشان دەکەن، بەڵام هەستیاری قۆناغەکە وادەکات رۆژهەلاتی کوردستان جاریکی تر هەموو پرسیارەکان بورووژێنێت و بەرپرسیاریەتییەکان تاوتوێ بکات و زیاتر ئەرکدار ببێت، لەم رێڕەوەدا لێژنەی بەرێوەبەری سێمیناری "رۆژهەلاتی کوردستان، پرس، راڤە، رێگا" داوهتی سەرجەم پارتە رۆژهەلاتییەکان و رۆشنبیران و بیرمەندانی چالاک دەکات هەتا لە دەوری یەک کۆببنەوە و بە دەنگێکی بڵەند بیر بکەنەوە و یەکتر لە بەرانبەر پرسیار و بیروڕا و نەخشهڕێی خۆیان ئاگادار بکەنەوە، سێمینارەکە هەوڵ دەدات لە سێ پانێلدا کارەکانی خۆی بەرێوە ببات:
پانێلی یەکەم تەرخان کراوە بۆ نوێنەری رێوەبەری ئەحزاب،
پانێلی دووهەم و سێهەمیش تەرخان دەکرێت بۆ رۆشنبیران و چالاکانی سیاسی سەربەخۆ کە رەخنە و پلان و گوتاری خۆیان پێشکەش دەکەن،
لێژنەی بەڕێوەبەر چاوهڕوانە هەتا بەشداری سەرجەم لایەنەکان و رووناکبیران و چالاکانی سیاسی لەم سێمینارەدا هەوێنی گۆتارێکی کارا لە ئەم قۆناغی هەستیار و پڕ ئاڵۆزیەدا خۆش بکات و رەوتی دیالۆگ و رەخنە لە ئاستێکی کاریگەردا پەرە پێ بدات.
ههروهها که پێشتر راگهیهندراوه سێمینارهکه له رۆژی 13.12.2015 له زانکۆی گوتهی شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بهڕێوه دهچێت.
لیژنەی بەرێوەبەری "سێمیناری رۆژهەلاتی کوردستان،پرس،راڤە،رێگا"
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
دکتۆر ئازاد مورادیان باس لە کوشـتنکاریـیەکەی ڕۆژی چوارشەممەی کالیفۆرنیا دەکات
|
|
|
vOKRadio, Los Angeles, California, USA
|
دکتۆر ئازاد مورادیان باس لە کوشـتنکاریـیەکەی ڕۆژی چوارشەممەی کالیفۆرنیا دەکات
Haider Kareem
03.12.2015 21:37
سەبارەت بەو هێرشەی دوێنێ چوارشەممە کرایە سەر سەنتەرێـکی
خزمەتگوزاری لە شاری سان بێرناردینۆی ویلایهتی کالیفۆرنیا و بەهۆیەوە 14
کەس گیانیان لەدەسـتدا، حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژی
کردووە لەگەڵ دکتۆر ئازاد مورادیان بەرپـرسی کۆمیتەی کوردی ئەمەریکا بۆ
دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بنکە لە کالیفۆرنیا.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
راگه ياندنى كوميته ى كورده كانى دانيشتوى ئه مريكاله سه ر شه رو پيك دادان له نيوان پ ك ك و حدكا دا
|
|
|
vokradio.Los Angeles, California, USA
|
راگه ياندنى كوميته ى كورده كانى دانيشتوى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ له ئيران له سه ر شه رو پيك دادان له نيوان پارتى كريكارانى كوردستان و حيزبى ديموكراتى كوردستانى ئيراندا
٢٣ مانگى مه ى ٢٠١٥ ى زايينى– لوس ئه نجلس
زور به داخه وه كه بو جاريكى كه هه والى شه هيد و بريندار بونى روله ى خه بات كار و پيشمه رگه ى گه لى كورد به ده ستى هه ڤال و پيشمه رگه ى كورد ده بيستين. زور به داخه وه ين كه هه ر كات ده رفه تيك بو سه ربه ستى و سه ربه خويي كورد ديته ئاراوه پيلانى برا كوژى و خوين رشتنى كورد به ده ستى كورد ده خولقيت و بو چه ندين سالى كه ده رفه ت و مه جالى سه ربه خويي گه له كمان وه دوا ده خات.
شه ر و پيك دادان نيوان هيزى خه بات كار و شورشگيرى كورد له لايه ن هه ر حيزب و ريكخراويك كه بيته گوريك كاريكى ناله بار و دژ به به رژه وندى گه لى كورد له هه رچوار پارچه ى كوردستانه.
بزوتنه وى كورد به قوناغيكى هه ستياردا تى ده په ريت و هه رچه شنى ناكوكى له نيوان هيزى سياسى و نيزامى كورد ده توانيت له به رژه وندى دوژمنانى گه لى كورد له هه رچوارپارچه ى كوردستاندا بيت.
ئيمه پيمان وايه هه رناكوكيك له نيوانى ريكخراوه كورديه كان دا ده بى له ريگاى ديالوگ و وتوويژه وه چاره سه ر بكريت و ده بى ريگا بو چاره سه رى ئه م ناكوكيه ش له لايه ن ئه و ريكخراوانه هه موار بكريت.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
|
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 بعد > پایان >>
|
صفحه 1 - 6 از 120 |