Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2019 > »
M T W T F S S
25 26 27 28 29 30 1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31 1 2 3 4 5
No events
Home arrow ڕیپۆرتاژ
ڕیپۆرتاژ
دیمانه یه ك له گه ڵ عه تا زه رده شتی به‌رپرسی جڤاتی زه‌رده‌شتیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA , ئه‌مین خه‌واله   

دیمانه یه ك له گه ڵ عه تا زه رده شتی به‌رپرسی جڤاتی زه‌رده‌شتیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان

  amin_khawaleh.jpg

ئاماده‌ كردنی دیمانه : ئه‌مین خه‌واله – رۆژنامه‌وان و هه‌واڵنێر

٣٠ ی مانگى ٥ ی ساڵی ٢٠١٩ ی زایینى

 

عه‌تا زه‌رده‌شتی : بنەماکانی ئایینی زەردەشتی  له‌ سه‌ر سێ بناغەی سه‌ره‌كی : بیرۆكه‌ی چاک، وتەی چاک و کرداری چاک پێك هاتووه‌، لە بەڕێوه‌بردنی ئەم سێ بناغه‌یە زەردەشتیه‌کان یەکتاپەره‌ستن و یەکتاپەره‌ستی بنەمای سەرەکی ئەم ئایینەیە.

عه‌تا ره‌حیمزاده‌ ناسراو به‌ عه‌تا زه‌رده‌شتی له‌ ساڵی ١٩٧٥ زایینی له‌ شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و كوردپه‌روه‌ر له‌ دایك بووه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩٨ زایینی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به‌ جێهێشتووه‌ و بۆ پێشمه‌رگایه‌تی و خزمه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ی رووی كردۆته‌ باشووری كوردستان و ماوه‌ی  ٢١ ساڵ پیشمه‌رگه‌ و ئەندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بووه‌ و وه‌كوو ئه‌ركێكی نیشتمانی خزمه‌تی به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه‌. دوای دامه‌زرانی ناوه‌ندی زه‌رده‌شتیانی كوردستان له‌ شاری سلێمانی بە‌ رێبه‌رایه‌تی كه‌سانێك وه‌كوو پیر لۆقمان و عەتا رحیمزادە په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ ڕیزی زه‌رده‌شتیانی كوردستان و دێته‌ سه‌ر ئایینی باب و باپیرانی و دواتر له‌ ساڵی ٢٠١٥ زایینی ناوه‌ندی جڤاتی زه‌رده‌شتیانی رۆژهه‌ڵات پێك ئه‌هێنێت و به‌ هۆی جیاوازی بیركردنه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ ناوه‌ندی زه‌ردشتیانی كوردستان ئه‌و رێكخراوه‌ به‌ فه‌رمیی دائه‌مه‌زرێنێت و چالاكیه‌كانی وه‌كوو به‌رپرسی جڤاتی زه‌رده‌شتیانی رۆژهه‌ڵات ده‌س پێده‌كات و به‌رده‌وام ئه‌بێت.

 

Read More - ادامه مطلب...
 
ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتییانی بەڕێز و خۆشەویست چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتییانی بەڕێز و خۆشەویست

 
سالار حيسامى

ڕادیۆ دەنگی كوردستان لە ئەمریكا زنجیرە وتووێژێكی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە بارەی رەوتی گۆڕانكارییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە و جیهان و كاردانەوەیان لەسەر ئێران، هەروەها سەرهەڵدانەوەی خەباتی چەكداری لە رۆژهەڵاتی كوردستان و پێگەی كورد لە هەنگاونانی بەرەو سەربەخۆیی و چەند تەوەرێكی دیكە ئەنجام داوە، كە لە ماڵپەڕی ڕادیۆ دەنگی كوردستان لە ئەمریكا، بە ڕەچاوكردنی پێوەری بێلایەنی پیشەیی، بە پێی پیتی (ئەلف بێ)ی ناوی بەشداربووانی بەڕێز، دیمانەكان بڵاو iranian_kurds_12organizations.jpgدەكرێنەوە.
 
چەند لایەنێكیش كە بەڵێنیان دابوو لەو زنجیرە دیمانەیەدا بەشدار بن، هەندێكیان بەڵێنەكەیان نەبردە سەر و پاشگەز بوونەوە، هەندێكیشیان داوای كاتی زیاتریان كردووە بۆ وەڵامدانەوە.
Read More - ادامه مطلب...
 
وتوو ويژى ده نگى ئه مريكا له گه ل د. ئازاد موراديان و د. ئاوات عه ليار: هیله‌ری يان تڕامپ چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

voa_logo.jpg
وتوو ويژى ده نگى ئه مريكا له گه ل د. ئازاد موراديان و د. ئاوات عه ليار:


هیله‌ری کلینتن یان دانۆڵد تڕامپ؛ گۆڕانکاریه‌کان به‌ سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا

هه‌له‌و واشـنتن:

٢٩ ى مانگى حه وت، ٢٠١٦
شاهێد عەلەوی

voa_election_azad_shahid_awat_072016.jpg


به‌ کۆتایی هاتنی کۆنفڕانسی نیشتمانی حیزبی دێمۆکڕات له‌ ئه‌مه‌ریکا ئێستا ڕواڵه‌تی کێ به‌رکێکانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مساڵ له‌ هه‌موو کاتێک ڕوونتره‌. هیله‌ری کلینتن له‌ لایه‌ن دێمۆکڕاته‌کان و دانۆڵد تڕامپ له‌ لایه‌ن کۆماریخوازه‌کانه‌وه‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا هه‌وڵه‌کانی خۆیان بۆ گه‌یشتن به‌ پله‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا چڕده‌که‌نه‌وه‌.

ڕاپرسی یه‌کان نیشانی ناده‌ن که‌ کام له‌ ئه‌م دوو که‌سه‌ شانسی زیاتریان له‌ هه‌ڵبژاردنی مانگی 11دا ده‌بێت. له‌ ئه‌وه‌ گرنگتریش ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌روا که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی گشت پرسییه‌کانی پێشوو تڕامپ له‌ نێو کۆمارێخوازه‌کان هه‌ڵبژێردرا ئێستاش تا ڕۆژی کۆتایی ڕوون نیه‌ کام له‌ ئه‌م دوو که‌سه‌ متمانه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا به‌ ده‌ست دێنن. 

Read More - ادامه مطلب...
 
دەقی گفتوگۆى سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەنگی ئەمریكا- به شى فارسى چاپ ارسال به دوست
سالار حيسامى   

دەقی گفتوگۆى سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەنگی ئەمریكا- به شى فارسى

 pm_krg_n_barzani_voa_a_javanmardi.jpg

وتوو ويژ له لايه ن: عه لى جه وانمه ردى
 
هه لگيراوى وتو ويژه كه له فارسىيه و بو سه ر زمانى كوردى؛ سالار حيسامى


نێچيرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: لەناوبردنی داعش بە رێگەی سەربازی چارەسەر نییە و بە بێ بەرنامەیەكی رێكخراوەی سياسی، لەناوبردنی ريشەیی ئەم گرووپە تیرۆریستە مسۆگەر نابێت. بارزانی لە وتووێژێكی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا سەبارەت بە پرسی جۆراوجۆری ناوچەكە، هەروەها دەڵێت: سوپاس عێراق هێشتا ئامادەیی پێویستی بۆ رزگاركردنەوەی موسڵ نییە.

دەقی وتووێژەكەی بارزانی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا لە خوارەوە هاتووە.

كورد لە پرۆسەی ئازادكردنی موسڵدا چ رۆڵێكی دەبێت؟

   
بۆ ئێمە لە هەرێمی كوردستادا رزگاركردنی موسڵ زۆر گرنگە، چونكە موسڵ شارێكە لە هەوڵێر و دهۆك نزیكە و تا ئاستێكی زۆریش كاریگەری لە سەر كەركووك هەیە. بۆيە بۆ ئێمە وەك هەرێمی كوردستان ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ زۆر گرنگە و بێ شك هێزی پێشمەرگە لەو ئۆپەراسیۆنەدا رۆڵی بنەڕەتی دەبینێ، هەر لەو پێوەندییەشدا لە گەڵ بەغد و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی لەگەڵ ئەمریكا هەماهەنگیمان هەیە و لە ئێستادا لە قۆناغی نەقشەداڕێژانین بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ و دوای روونبوونەوەی ئەوەی كە هەر لايەنێك چ رۆڵێكی دەبێت، ئۆپەراسیۆنەكە دەست پێدەكات.
Read More - ادامه مطلب...
 
روانگەی لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەمەڕ دەستپێكردنەوەی خەباتی چەكداری چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

rojhalat_kurdish_fronts.jpg

روانگەی لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەمەڕ دەستپێكردنەوەی خەباتی چەكداری


رێپۆرت: هیوا كوردپوور
 
هه ولير - كوردستان

٢٩ مانگى ٧ ى ٢٠١٦ زايينى

ماوەیەكە لە رۆژهەڵاتی كوردستان خەباتی چەكداری سەری هەڵداوەتەوە و ئەو شێوازەی خەباتیش لەم دۆخەدا كە رۆژهەڵاتی ناوین بەرەو گۆڕانكاریى ژیوپۆلۆتیكی هەنگاو هەڵدەگرێ، خوێندنەوەى جیاوازی بۆ دەكرێت. بەشێك لە حزب و لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش لەو بارەیەوە را و سەرنجی خۆیان بۆ "رۆژهەڵاتی ئازاد" دەخەنەڕوو، ئەمەش دەقی وتەكانیانە:
 
 
 
 

محەمەد ساڵح قادری بەرپرسی پێوەندییەكانی حزبی دیموكراتی

mohammad_saleh_ghadri_pdhi.jpg

كوردستانی ئێران لە هەولێر:


حەرەكەت و راسانی نوێی ئێمە بە واتای راگەیاندنی شەڕی چەكداری نییە، ستراتیژی ئێمە لێكگرێدانی خەباتی شاخ و شارە، بەو واتایە كە هێزی پێشمەرگە لە ناوخۆی رۆژهەڵاتدا حزووری هەبێت و بۆ كاری رێكخستنی سیاسی و راگەیاندنی درێژە بە چالاكییەكانی بدات، تاكو بە پشتیوانی خەڵك و وەرێحستنی خەباتی نافەرمانی مەدەنی و ناڕەزایەتی گشتی پاشەكشە بە دیكتاتۆریەتی رێژیم بكەین و شان بە شانی خەڵكی رۆژهەڵات لە ئیرادەی نەتەوەیی و مافەكانیان بە خاوەن دەركەوین و لە بەرانبەر زوڵم و زۆر و سەركوتی رێژیمدا خەڵك بە تەنیا نەهێڵین. ئەگەر رێژیم پەلاماری خەڵك و پێشمەرگەی دا، ئەو كات بەرگری وەك مافێكی رەوا دەكەوێتە بواری جێبەجێ بوون.

Read More - ادامه مطلب...
 
شورش و خه بات له روژ ئاواى كوردستان؛پتر له يه ك شه ر و پيك دادان چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

شورش و خه بات له روژ ئاواى كوردستان؛پتر له يه ك شه ر و پيك دادان

 ٢٣ى ديسمبرى ٢٠١٥ ى زايينى

 vokradio/ Los Angeles

   روژي يه ك شه مه ٢٠ ى مانگى ديسمبرى ٢٠١٥ له شارى ئاگورا هيلزى سه ربه شارى لوس ئانجليس، كوريك بو نوسه ر و روژنامه وان و شورشگيرى ئه مريكى پاول زى سيمونس له لايه ن "ريكخراوى ناحوكمى يارمه تى كوردى ئه مريكا بو روژئاوا" به به شدارى به شيك له دانيشتوانى paul_s_los_angeles_12202015_01.jpgباشورى كاليفورنيا به ريوه چو. پاول سيمونس له م كوره دا چونيه تى سه فه رى خوى له مانگى ئوكتوبرى ئه وسال بو روژئاواى كوردستان بو به شداران له نيودا دانا. له سه ره تا دا باسى ئه وى كرد كه شورشى روژئاواى كوردستان، خه باتى كوردى گه يانه ئاستيكى نيونه ته ويى و بووه ته هوى ئه وى كه سرنجي به شيك زور له شورشگيرانى نيو نه ته وى به لاى خوى دا راكيشيت. به باورى پاول شورش و گورانكاريكى ئينقيلابى له روژ ئاوا له ئارادايه ، سه ربه خويى و سيستمى كونفيدرالى و وه لانانى دوله تى مه ركه زى و پشت به ستن به سيستمى به ريوه به رى خوسه رى  سرنج راكيشه و ئه مه ش له روانگه ى بيرمه ندانى چه پ و سوسياليست و به تايبه ت ئاناركيسته كانى يان ئانارشيسته شورشگيره كان وه ك ئه زمونيكى به نيرخه كه ده بيت له نزيكه وه چاوى لى بكريت.


پاول ئاماژه ى به و ه ى كرد كه كاتيك به مه شقه تيكى زوره وه توانى بچيته نيو شاره كانى روژئاو ، له كوبانى تا ئه فرين به شه رڤانان و پيشمه رگه كانى راگه ياند كه بو وينه گه رتن له شه ر نه هاتووه ، هاتووه بزانيت كه روژئاوا شورشى خه لكى به ره و كوى ده بات.

پاول سيمونس وتاره كه ى له ريگاى پيشاندانى به شيك له وينه كانى به به شداران پيشكه ش كرد و له سه رهه ر وينه يه ك بوچونه كانه كانى خوى و هوى گرنگى ئه و وينانه ى ده ربه رى. پاول ده ليت كه ولاتانى روژهه لاتى ئاگادارى گورانكارى له سيستمى حوكمى، ئابورى و كولتورى له م هه ريمه دا هه ن به لام به هوى ئه وى كه له بارى ئايديالوژى و كولتورى له گه ل بيرو راى ئه واندا ناگونجيت ناتوانن متمانه ى پى بكه ن، به لام هه رله و كاته يش دا ناتوانن سه ركوتنى روژئاوا له م بوارانه دا كتمان كه ن. پاول وه ك نمونه ئاماژه ى به وه كرد كه هيزى نيزامى و ئاسايش و ئه منى كوردى به چه شنى ريكخراه يه كى نيزامى كلاسيك و موديرن نيه، به لكو به چه شنى هيزيكى ميليشيا و شورشگيرانه به ريوه ده چيت و جياوازى فه رمانبه رى و فه رامانده يى له نيوان شه رڤاناندا نيه. ه روه ها ئاماژه ى به وه كرد كه فه رمانده به چه شنى كاتى هه لده بژيريت و له زوربه ى جيگاكاندا هه رشه ش مانگ يه ك جار په گه و به رپرسايه تى خوى به هاوريكه ى ده دات.

Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 بعد > پایان >>

صفحه 1 - 6 از 31
© 2007 - 1398, VOK Radio