سه‌رۆک ئوباما له شه‌وی سێشه‌ممه ووتاری
ساڵانه‌ی له کۆنگریسی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانه‌وه پێشکه‌شی
ئه‌مریکاییه‌کانی کرد و تێدا تێشکی خسته سه‌ر کێشه‌کانی ناوخۆ به
تاێبه‌تی ئابوری وچونه سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی هه‌ژاری له وڵاته‌که‌دا و له
به‌شی رێبازی ده‌روه‌دا سه‌باره‌ت به ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له یاسا دانه‌رانی
دا له ڤیتۆکردنی هه‌ر سزایه‌کی نوێ‌دا دژ به ئێران.
دکتۆر ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکا بۆ
دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی
کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ووتاره‌که ده‌ڵێت ” هه‌موو کاتێک
ئه‌م باسانه یا ووتارانه‌ی که سه‌رۆک کۆماره‌کان به هاوڵاتیان پێشکه‌شی
ده‌که‌ن به‌ڵێن و بریارێکی زۆری تێدایه وه له ڕه‌واڵه‌تدا زۆر به‌ڵێن
به خه‌ڵک ده‌درێت وه یاخود پێشنیاز به خه‌ڵک ده‌درێت به‌ڵام به واتای
ئه‌وه نییه که هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی سه‌رۆک کۆمارێک ده‌ێڵێت هه‌مووی ئه‌و
شتانه درووسته.