دکتۆرسورە ییا فەلاح: باس لە پەرتۆکەکەی دەکات سەبارەت بەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تاێبەتن
|
|
|
VOKRadio, Los Angeles, California, USA , جانى دیلان
|
دکتۆر سورەییا فەلاح: باس لە پەرتۆکەکەی دەکات سەبارەت بەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تاێبەتن و زمان و کەڵتوورێکی جیاوازیان هەیە
٧ی مانگی ٦ , ٢٠٢٠
جانى دیلان
گومانی تێدا نییە کەسانی خاوەن پێداویستی تاێبەت پێویستیان بە
یارمەتیەکی زۆرترە تاکو کەسانی ئاسایی بۆ ئەوەی وەکو کەسانی تر هاوسەنگیەک
لە ژیانیاندا درووست بکەن و وەکو هەر تاکێک لە رەورەوەی ژیاندا دووا
نەکەوون . حکومەتانی رۆژئاوا تا ئەندازەیەکی زۆر پێداویستیەکانیان بۆ ئەو
جۆرە کەسانە دابینکردوون.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
رەنگدانەوەی پەروەردەی دایك لە سەركەسایەتیی منداڵ
|
|
|
Soraya
|
رەنگدانەوەی پەروەردەی دایك لە سەركەسایەتیی منداڵ
وت و وێژی گوڤاری گوڵان له سه ر په روه رده ی منداڵ
٥ ئوکتۆبر ٢٠١٩
خێزان یەكەم وێستگەی پەروەردەكردنە و مامەڵەكردنی خێزانیش راستەوخۆ كاریگەری لەسەر كەسایەتیی منداڵ دەبێت، بەتایبەتی دایكان كە ئەو ئەرك و بەرپرسیاریەتییە قورسە دەكەوێتە ئەستۆیان، هەر بۆیە هەتا دایك وشیارتر و ئاگاتر بێت، زیاتر لە پەروەردەكردنی دروستی منداڵەكەیدا سەركەوتوو دەبێت. بەشداربووانی ئەم راپۆرتەی گوڵان زیاتر تاوتوێی رۆڵی دایك لە پەروەردەكردنی منداڵدا تاوتوێ دەكەن.
سەرەتا كەسایەتی ئەكادیمی و چالاكی بواری مافی مرۆڤ د. سورەیا فەلاح، باسی ئەوە دەكات كە «دایك وەكو پەرستاری سەرەكیی منداڵەكەی زیاترین بەشداری لە ژیانی منداڵدا هەیە، ئەركی دایكیش تەنیا تێركردنی منداڵ و گەورەكردنی جەستەی نییە، بەڵكو پەروەردەكردنی عەقل و هۆشی منداڵەكەش ئەركی سەرەكیی دایكە و هەر دایكیش لە دروستكردنی كەسایەتیی منداڵەكەیدا رۆڵی سەرەكی دەبینێت. هەر بۆیە چۆنیەتی پەروەردەكردنی منداڵ بە زانست و وشیاریی دایكەوە گرێ دراوە.» رۆڵی دایكیش لە پەروەردەی منداڵدا بەمجۆرە خاڵبەندی دەكات: «یەكەم: پەیوندی (attachment)، پەیوندیی نێوان دایك و منداڵ لە كاتی پێش لەدایكبوونی منداڵەكەیەوە دەست پێ دەكات. هەڵبەت زور لە پسپۆڕان لەو باوەڕەن كە پەیوندیی نێوان دایك و منداڵ پاش لەدایكبوونی منداڵەوە دەست پێ دەكات. بەڵام لە هەر دوو حاڵەتەكەیدا ئەگەر دایك نەتوانێت پەیوەندییەكی قووڵ لەگەڵ منداڵەكەیدا دروست بكات، پەیوەندییەكی سارد و سڕیان دەبێت، ئەوەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر كەسایەتی و باری دەروونی منداڵەكە دروست دەكات. دووم: «هەستی متمانە بەخۆكردنە»، ئەگەر دایك رێزی منداڵی نەگرێت، یان توندوتیژ بێت لەگەڵی، یان لەبەر چاوی كەسوكاریدا سووكایەتی پێ بكات، ئەوا هەستی متمانە بەخۆكردن لە منداڵەكەدا زۆر لاواز دەبێت. سێیەم: هەستی متمانە بە دنیا (Trust)یە، كە هەستێكی زۆر گرینگە، لەبەر ئەوەی ئەگەر منداڵ ژیانێكی خۆشی هەبێت، جوانتر لە دنیا دەڕوانێت و باشتر هەستی پێ دەكات، بەڵام ئەگەر دایكێك كاتی باش بۆ پەروەردەی منداڵ تەرخان نەكات، یان ناشارەزا بێت، یان رووی خۆش بە منداڵی نەدات و بە جیهانی دەرەوەی ماڵ ئاشنای نەكات، ئەو منداڵە هەستی بە دونیا لاواز دەبێت. چوارم: فێركردنی سەربەخۆییە كە خاڵی سەرەكییە بۆ گەشەی كەسایەتیی منداڵ و وادەكات بۆ زۆر شت پشت بە تواناكانی خۆی ببەستێت، زۆریش پێویستە دایكان منداڵی خۆیان هان بدەن بۆ ئەوەی بەشێك لە كارەكانی خۆیان بكەن، وەك خاوێنكردنەوەی ژووری خۆیان، كۆكردنەوە و رێكخستنی كەلوپەلی یارییەكانیان، هەروەها پێویستە دەرفەتی ئەوە بە منداڵ بدەن كە پرسیار بكات و رای خۆی دەرببڕێت. پێنجەم: شادبوونە، دایكانی خەمۆك ناتوانن منداڵی شاد و بە وزە و بە توانا دروست بكەن، منداڵیش زۆر هەستیارە بە خەمەكانی دایكی خەمبار دەبێت و ئەو خەمبارییەش رێگری لە سەركەوتنەكانی دەكات
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
گەنجێكی داهێنەری كورد جیهان سەرسام دەكات
|
|
|
سالار حیسامی vokradio, Los Angeles, California, USA
|
گەنجێكی داهێنەری كورد جیهان سەرسام دەكات

ئەندازیار ئامانج مەزهەرپوور: بەهییمەتی خۆم و فیداكاریی دایكم توانیم لە كاروانی زانستدا جێی خۆم بكەمەوە
دیمانە: سالار بابەشێخ
٢١ ى فوريه ى ٢٠١٧
لاوان پتانسیلی وزەیەكی گەورەن بۆ داهێنان و وبەرهێنان و تەنانەت لە بەرگری و خەباتی
رزگاریخوازیشدا بە درێژایی مێژوو پشكی شێریان بەركەوتووە. ئەم توێژەی
كۆمەڵگە زۆر جار بە(سەرمایەی مرۆیی، جیلی نوێ، گەنجینەی نەتەوەیی، نەوەی
دواڕۆژ، وڵاتپارێز و هەوێنی خەبات) ناویان دەبەن.
ئەگەر تەنیا نموونەیەك لە باشووری كوردستان وەربگرین، ئەوا بێگومان ناتوانین نكۆڵی لەو راستییە بكەین كە پێشمەرگە بە فیداكاری و گیانبازی و نەبەردو حیماسەت، هەیبەتی داعش و دەوڵەتە تیرۆریستییە پڕچەك و وەحشەكەی تێكشكاند، هێزەكانی پێشمەرگەش بە رێژەیەكی نزیك بە گشتیی گەنج و لاوی وڵاتن، هەر لە سایەی ئەو هێزە لە بن نەهاتووەو سەرۆكێكی پێشمەرگەدا كورد توانی تەنانەت هاوكێشەكانی سیاسەت و دیپلۆماسی لە ئاستی جیهاندا بە سوودی خۆی بگۆڕێت. جگە لە پێگەی بەهێزی گەنجی كورد لە خەبات و قوربانیدان و وڵاتپارێزیدا، لە بواری زانستی و هونەرى و وەرزشى و... هتد، گەنجی كورد لە هەر بەشێكی كوردستاندا نوخبەی لێ هەڵكەوتووە.
ئەندازيار ئامانج مەزهەرپوور، يەكێكە لەو گەنجە بلیمەتانە و بە چەندین داهێنانی زانستی ناوبانگێكی جیهانی بۆ خۆی تۆمار كردووەو داهاتوویەكی زۆر گەشتریش چاوەڕوانی دەكات. لە دەرفەتێكیشدا لەبارەی كارو ئامانج و بەرنامەكانی داهاتووی خۆیەوە بەمجۆرە هاتەئاخافتن.
تەمەنی هێشتا لە چارەكە سەدەیەك تێنەپەڕیبوو، لە بورای تەكنەلۆژیای مودێڕندا وەك زانايەكی داهێنەر لە ئاستی جیهاندا ناسرا. پێش ئەوەی وەڵامی هەر پرسیارێك بداتەوە، رێز و سڵاوێكی گەرم ئاراستەی هاووڵاتییانی دەكات و دواتر دەڵێت:
"میللەتی ئێمە دەبێت شانازی بە پێشمەرگەكانی بكات كە لە شنگال و كەركووك و سەرلەبەری كوردستان بەرگرییان لە خاك نامووسی هاووڵاتیان كرد."
ئەندازیار ئامانج مەزهەرپوور
ساڵی 1991 لە شارى مەریوانی سەربە رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە. هەر بە
منداڵی لە نازی باوكی بێبەش بووە و وەك خۆی باسیكرد بە هییمەتی خۆی و
فیداكاریی دایكی توانیویەتی لە كاروانی زانستدا جێی خۆی بكاتەوە.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
له ئێران .. رۆژانه سێ سهد نهوجهوان هۆگری ماده هۆشبهرهكان دهبن
|
|
|
Peyamner
|
vokradio.com
Peyamner PNA - بهپێی ئامارێك رێژهی هۆگرانی بهكارهێنهرانی ماده هۆشبهرهكان له ئێران رۆژانه رووهو زیادبوونه و زۆربهشیان تهمهنیان له خواروی 19 ساڵیدایه و رۆژانهش نزیكهی 300 نهوجهوان هۆگری به بهكارهێنانی ماده هۆشبهرهكان دهبن.
بهپێی راپۆرتێكی (رادیۆ فهردا)، ئهو ئاماره لهلایهن كۆمهڵهی میللی جهوانان له ههمبهر رهوش و رێژهی تووشبوان به بهكارهێنانی مادههۆشبهرهكان بڵاوبۆتهوه و تێیدا هاتووه، هۆگرانی ماده هۆشبهرهكان له سهرتاسهری ئێران رێژهیان له زیادبووندایه و گهیشتۆته ئهو ئاستهی رۆژانه نزیكهی 300 نهوجهوان هۆگری بهكارهێنانی ماده هۆشبهرهكان بن، كه تهمهنیان له 13 تاوهكو نزیك 19 ساڵی دایه.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
|