Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < August 2018 > »
M T W T F S S
30 31 1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31 1 2
No events
Home arrow کوردی arrow فریدا نارین محەمەدی؛ ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كان له ئه مريكا
فریدا نارین محەمەدی؛ ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كان له ئه مريكا چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

فریدا نارین محەمەدی؛ ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كان له ئه مريكا 

له زه نجيره ۆتوۆێژه كان له گه ڵ ژنانى نوسه رى كورد

frida_narin_mohamadi_02.jpg
          
 
 
٢ي مانگى جون ٢٠١٨ 
تايبه ت به VOKRadio
 
بو رێز لينان له نوسه ران و چالاكوانانى ژنى كورد، ده نگی کورده كان له ئه مريكا بو ديموكراسى، ئاشتى و ئازادى , به یارمه تی رێکخراوه ی ژنان بو ژیان زنجیره وتو وێژیکی له گه ل نوسه رانی ژنى کورد له هه نده ران به مه به ستی ناساندنی زیاتری ئه وان ده س پی کردوه. له م زه نجيره وتوويژانه دا هه ولمان داوه هاندره سه ركيه كانى سروشتى ، سايكالوژى و كومه لا يه تى كه كاريگه رى بووه له نوستراوه كاني ئه م گروپه له ژنانى ليهاتوى كورد له دونياى ئه ورودا ، به خه ينه به ر ده س بينه رانى ئه م وتوويژانه.
 
له پرسياره كاندا ئيمه هه ولمان داوه  له رابوردوى ژيانى نوسه ر، ئه و كه سايه تيه يانه كه كاريگه رى به رچاويان له ژيانى ئه واندا بووه، رولى زمانى دايكى و هه ره ها كاريگه رى زمانه كانى كه له سه ر ئه وان، زور به كورتى زانيارى خر كه ينه وه. هاوكات رولى بيرو باوه رى فيمينيستى له پيك هاتنى كه سايه تى نوسه ر، ئه زمونه كانيان له مه ر نابه رابه رى و نا ته بايي دژ به وان  به هوى ژن بونيان به خينه به ر ده س خوينه رانى ئه م زه نجيره وتوويژانه.  
نوسه رانى ليهاتوى ژنى كورد له بواره جور به جوره كاندا سه ركه وتنيان وه ده س هيناوه. به شيك له وان وه ك نوسه ره ى كورته چيروك، به شيك له وان وه ك روژنامه نوس و شاعير و به شيكى كه نوستراوه كانيان له سه ر ميژو و كومه لگا و ژينگه و سياسه ت و ئابوريدا بووه. 
 
  -------------------------------------------------------------------------

تكايه یێناسه یێک سه باره ت به خوتان بو خوينه رانى ئه م وتوويژانه باس كه ن.


فریدا نارین (محەمەدی)، لە ساڵی 1983 لە شاری مەریوان لە دایک بوومە. لە زانکۆی فەنی و حرفەیی سنە و تەوریز لە بەشی هونەرهای تەجەسومی خویندنم تەواو کردووە. لە منداڵیەوە لە ناو هونەر و شێعردا گەورە بووم و یەکەم کۆپلە شێعرم لە تەمەنی 13 ساڵیدا نووسی. بە پێچەوانەی ئەوەی کە هێچ حەزم لە مکتەب و دەرس خوێندن نەبوو، هەمیشە خۆلیای کتێب خوێندنەوە بووم  و ئارەزووم ئەوە بوو کە ببم بە هونەرمەند و نووسەرێکی گەورە بەڵام بە داخەوە بارودۆخ و ژیانی ئێران ئەو فرسەتە نادات، بە تایبەت بە ژن، ئەگەر لە شارێکی چکۆلەشدا بژیت.


لە ساڵێ 2007 بە بۆنەی گوشارەکانی ئیتلاعاتی ئێران بە بۆنەی چالاکیە مەدەنی و هونەریەکانم
frida_narin_mohammadi_01.jpg  ناچار بووم کۆچ بکەم و پەنام بردە باشووری کوردوستان. لەوێ دەستم بە نووسین بە کوردی کرد و لە ماوەی دوو ساڵ و نیو کە لەوێ ژیام ئەزموونی زۆرم لە بواری نووسین و رۆژنامەگەری وەرگرت. بووم بە خاوەن ستوونی حەفتانەی خۆم لە رۆژنامەی هەولێر و لانی کەم هەر حەفتەیەک بابەتێکم لە گۆڤار یان رۆنامەیەکی دیکەش بڵاو دەکردەوە کە زۆربەیان کۆمەڵایەتی و سەبارەت بە ژنان بوون. بەڵام بە داخەوە لەوێش گرووپە توندڕەوە ئیسلامیەکان مەودای درێژەدان بە نووسینیان لێ وەرگرتم و ستوونەکەم چیتر چاپ نەکرا، گوایە ئەو شتانەی من  سەبارەت بە دونیای ژنان دەمنووسی، موچڕکەی بە گیانی وزارەتی ئەوقافی کوردوستاندا دەهێنا. 

ساڵی 2009 کوردوستانم بە جێ هێشت و پەنام هاورد بە فەرانسە و تا ئێستا لەم وڵاتەدا دەژیم. لێرەش لەگەڵ هەموو دوژواریەکانی ژیانی پەنابەریدا هەوڵم دا درێژە بە کاری هونەری، خوێندن و نووسین بدەم. لە ساڵی 2010 توانیم لە پێشانگایەک لە پاریس هەندێ لە تابلۆکانم نمایش بدەم. لە ساڵی 2012 لە پێشانگایەکی تر لە فرانکفۆرتی ئاڵمان بەشداریم کرد و کۆمڵێک لە شێعرەکانیشم وەررگێڕدراو خرایە بەر لێکدانەوە و رەخنە. هەر لەو ساڵەدا لە زانکۆی نانت لە بەشی مێژووی هونەر و شوێنەوارناسیندا دەستم بە خوێندن کرد.

لە ساڵی 2014 بۆ یەکەم جار بووم بە دایک و لە ساڵی 2015 دووهەمین کۆمەڵە شێعرم بە دوو زمانی فارسی و ئینگلیزی لە لایەن ئێنتشاراتی گوتە و حافز لە ئاڵمان بڵاو کردەوە بە ناوی:

" But I ! Neither a product of love nor pleasure"

ىڵاو کرایەوە کە لە لایەن خاتوو کریستینا و عەلی تاهێری کراون بە ئینگلیزی.

 ئيوه له چ تەمەنێکەو دەستتان به نووسین کردوه و بەرهەمەکانی نووسینی خۆتان بناسێنن. تا چ ئاستێک نوسینەکانتان به ژیانی شەخسی تۆوه بەستراوه و ئیلهامی گرتوه؟

 نووسین بۆ من کارێکی هەمیشەیی بووە کە لە نووسینی بیرەوەری رۆژانەوە دەستی پێکرد بەڵام یەکەم جار کە دەستم بە بڵاو کردنەوەیان کرد لە دوای زانکۆ بوو، ئەو کاتە 22 ساڵان بووم. لە ساڵی 2003 گەڕامەوە بۆ مەریوان و لەگەڵ وێبلاگ نووسین ئاشتا بووم. لە ساڵی 2004 بە یارمەتی مامۆستایەکم لە مەریوان یەکەم کتێبم کە کۆمەڵە شێعرێک بوو بە زمانی فارسی، بە ناوی "سکوت خاکستری" لە تاران بڵاو کردەوە. هەموو ئەو شێعرانە لە ژیانی شەخی خۆمەوە سەرچاوەیان گرتووە، ژیانێک کە پڕ بوو لە سەرکوت و ترس و خۆف بۆ کچێکی گەنج کە بە دوای ئازادی و  گەشە کردن و خۆشەویستیدا دەگەڕا.

ئه و خاله سه ره کیانه ی که له سه ر نوسه ر بوونی تو کاریگه ری بووه چی بوون؟ (که سایه تی یا رووداویکی تایبه ت و هتد )

 ناتوانم بڵێم شتێک یان کەسێکی تایبەت چون هیچکام لەمانە بە تەنیا نامانکەن بە نووسەر. بە ڕای
من یەکەم پەرەمێتر جەوهەرەی نووسینە. دواتر خوێندنەوەی کتێب، فیلم بینین و گوێ دان بە
مووزیک و -هتد، ئێنجا روودا و کەسایەتیەکانن کە کەم کەم نووسین دەوڵەمەند دەکەن ئەگینا ئەگەر جەوهەرەی نووسینت ببێت بە ڵام نەخوێنیتەوە و دوور بیت لە پێوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و بێ ئاگا بیت لە جیهانیک کە تیایا دەژیت ناتکات بە نووسەر. بەڵام هەمیشە کەسانێک بوون کە بۆ من نموونە بوونە و هێزم وەرگرتووە لێیان وەک نووسەری شیلیایی ئیزابێل ئالێندا یان بەیان سەلمان نووسەری کورد و زۆربەی ئەو نووسەر و هونەرمەندانەی کە لە پاش هەڵاتن لە وڵاتی خۆیان بەردەوام خولقێنەر بوونە.

وەک نووسەرێکی دیاسپۆرا له هەندەران چەنده زمانی دایکی له سەر نووسینەکانت یا نووسینی کتێبەکانتان کاریگه ری بووه؟
 
زمانی دایکی بۆ من تەنیا زمانێک بووە بۆ پێوەندی گرتن، چونکوو من ئەم زمانە بەس بۆ قسە کردن فێر بوومە نەک بۆ بەرهەمهێنان. بە ڕای من زمانێک کە نەتوانیت پیی بنووسیت و بخوێنیتەوە زەحمەتە لە نووسینی بەرهەمێکی ئەدەبیدا بیری پێ بکەیتەوە، زۆر جار کە بە کوردی بابەتێکم نووسیوە سەرەتا لە میشکمدا لە فارسیەوە وەرمگێراوە ئینجا بە کوردی نووسیومە. ئێستا ئەگەر زمانی دایکی کاریگەریەکیشی بووبێت ئەوا نائاگاهانە بووە و من هەوڵیکم بۆ نەداوە، بۆ من گرنتر ئەوەیە بتوانم بنووسم و پەیامی خۆم بگەیەنم بۆیە بە هەر زمانێک کە ڕاحەتتر بم ئەو کارە دەکەم. ئەڵبەت هەر زمانێک و کەلتوورێک تایبەتمەنی خۆی هەیە لە نووسیندا و خوێندنەوە و  نووسین بە چەند زمانی جیاواز مێشکی نووسەر دەوڵەمەند دەکات، من هەمیشە حەزم کردووە خۆم دەرباز کەم لە سنووری زمان و بە هەر زمانێکی تازە کە فێڕ دەبم، نووسین تاقی بکەمەوە. بۆیە ئەو شتەی کە زیاتر کاریگەری بووە لە سەر نووسینی من لە هەندەران نەک زمانی دایکی بەڵکوو موحیت و کەلتوور و مێژوو و جیاوازیەکانی لەگەڵ ئەو شوێنەی من لێەوە هاتووم، بووە . زمان بۆ من بەس کەرەستەیەکە بۆ نووسین و قسە کردن و بیر کردنەوە و کاریگەری سەرەتایی شتەکانی تر لە سەر نووسینم دایدەنن نەک خودی زمان.
 
 تا چ  راده يه ك هه ستی نه ته وایه تی له سه ر له سەر نووسینەکانت یا له سه رنوسینی کتێبه که تان کاریگه ری هه بووه؟
 
بەو مانایە کە من کوردم و لە لایەن دەسەڵاتێکی مۆستەبدەوە دەچەوسێمەوە کاریگەری لە سەر ژیانم داناوە.  بەڵام زیاتر ئەم هەستە کە وەک مرۆڤێک لە سەرەتاییترین مافەکانی ژیان بێ بەش بوومە زاڵ بووە بە سەر شێعرەکانمدا. جا ئەم چەوساندنەوە بە هۆی رەگەزمەوە بووبێت یان جنسیەتمەوە. وەک شاعێر کە دەست بۆ نووسین دەبەم سەرەتا ئازارەکانی ژن بوون خۆیان دەردەخەن نەک کورد بوون. چون بەڕای من تا لەش و رۆحی خۆم نەتوانم لە کۆیلەیی و کۆنەپەرەستی رزگار کەم ناتوانم بە باشی بیر لە  چەمکی رزگاری نەتەوایەتی بکەمەوە، بۆیە ئەگەر هەستی نەتەوایتیش لە بەرهەمێکمدا خۆی نیشان دابێت ئەوەش نائاگاهان بووە.
 
چه نده بیروکه ی فمینیستی له سه ر نوسینه کانتان کاریگه ری هه بووه؟frida_narin_mohamadi_book.jpg
 
ئەگەر شێعرەکانی منتان خوێندبێتەوە دەنگێکک دەبیسن وا لە هەناوی ژنێکەوە دەردێت کە زۆر شتی چەشتووە و پڕە لە رەشبینی و گەشبینی و ئارەزوو و ناهومێدی، من کە دەنووسم لە روانگەی ژنێکەوە بۆ دونیا دەڕوانم کە ئارەزووی جیهانێکی دوور لە ئازار و توندوتیژی هەیە، جا نازانم ئەمە ناو دەنن بیرۆکەی فمینیستی یان نە.
 
وه ک نوسه ریکى كورد چه نده ژن بونت کاریگه ری هه بوه له سه رکه وتنتدا یا خو به پيچه وانه ى ئه و بووه ته كوسپ له سه ر ريگاتاندا؟ (وه ك ڕاسیسم ، میسوجینی ، یا هه ر ره گه ز خوازییکی)
 
ژن بوون لە هەموو دونیا سەختە. بەڵام لە هەندەران بە لوتفی بوونی یاسا و ئازادی دەربڕین هومێدی بەرەو باشتر چوون هەیە. وەک پەنابەر، تا ئێستا هەستم نەکردووە کە ژن بوونم بووبێتە هۆی سەرکەوتن یان دواکەوتنم، ئەڵبەت هەستم بەمە کردووە کە وەک ژنێکی کورد چۆنیەتی ژیان و تەجروبەکانم، پرسیاری دروست کردووە و سەرنجی خەلکی ئەورووپی راکێشاوە بەڵام هەستم بە راسیسم یان شتی لەم چەشنە بە هۆی ژن بوونمەوە نەکردووە.
 
ئه و خاله پوزیتڤ و نيگه تیڤه ى ژیان له هه نده راندا ، كه تا راده ییک کاریگه ری بووه له سه رنوسه ر بوونی تودا چيه؟  
 
گرنگترین شت رزگار بوون لە سانسۆر و نەترسین لە نووسین. لە سیستەمی ئەۆرووپا بە پێچەوانەی ئێران و کوردوستان، بە ئازادانە نووسین فێری رێز گرتن لە خۆت دەبیت. کاتێک کە نووسەرێک لە لایەن سیستەمێکەوە ناچار بە خودسانسۆری دەبێت یان بەرهەمەکانی سانسۆر دەکەن، وردەوردە لە باتی گەشە کردن دەشکێتەوە. نووسین لە وڵاتێکی ئازاد و بێ سانسۆر هێز دەبەخشێت بە نووسەر. خاڵێکیتر ئەوەیە کە لێرە نووسەر و خوێنەر سنوور و پێگەیان دیاری کراوە بۆیە نووسین ئاسان نییە و بەرپرسایەتی زۆری بە دواوە هەیە و وەک لای خۆمان هەر کەسێک ناتوانێت  ببێت بە خاوەن بەرهەم و خوێنەری خۆی. تۆ ئازادیت بنووسیت و بەرهەم بڵاو کەیتەوە بەڵام دواتر دەبێت وڵامی زۆر پرسیاریش سەبارەت بە ناوەڕۆکی بیرکردنەوە و بەرهەمەکەت بدەیتەوە. هەموو ئەو ساڵانەی لە ئێران و لێرەش -لە ناو هاوزمانەکانمدا، چ بە نووسین چ بە شێوەکاری بەرهەمم بڵاو کردووەتەوە هیچکات رووبەڕووی پرسیار نەبوومەتەوە بێجگە لە دەست خۆشی و ئافەرین بیستن، بە ڕاستی ئەم دوو وشە نابنە هۆی باشتر بوونی بەرهەم بەڵکوو رەخنە و پرسیارە کە بەرهەم هێنەر مەجبوور دەکات پێش بڵاو کردنەوەی کارەکانی پێداچوونەوە بکات و کاری باش بڵاو بکاتەوە. موخاتەبی ئەورووپی پرسیاری زۆر دەکەن و دەتبەنە ناو فکر. ئەمە ئەو شتەیە کە نووسەر و هونەرمەندان و بەرهەم هێنەران پێویستیانە ئێمە لەم بارەوە هیشتا زۆر فەقیرین.

پروژه ى نوسيننت بو داهاتوو چيه و چ په یامێکتان بو نوسه ره انی دیکه له هه نده ران هه یه؟

خەریکی چیرۆکم و کاری وەرگێرانم بە دەستەوەیە بەڵام نازانم کەی دەتوانم بڵاویان کەمەوە چون ئێستا ئەرکی دایکایەتیم زیاتر بووە و ئەمەش بە راستی خۆی کارێکی گەورە و هونەرێکە کە هەموو کاتم دەگرێت بەڵام چێژی لێ دەبەم. پەیامێکی تایبەتم نییە، هیوای سەرکەتنم هەیە بۆ هەموویان.
 

 
 
 
 
 
**************************************  

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
قبل >
© 2007 - 1397, VOK Radio