Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < September 2018 > »
M T W T F S S
27 28 29 30 31 1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
No events
Home arrow ژنان arrow ڕوانگه: ڕۆژی جیهانی ژن؛ ده‌ستکه‌وته‌کان و به‌ربه‌سته‌کانی ژنان له کۆمه‌ڵگای کوردی
ڕوانگه: ڕۆژی جیهانی ژن؛ ده‌ستکه‌وته‌کان و به‌ربه‌سته‌کانی ژنان له کۆمه‌ڵگای کوردی چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

  ڕوانگه:

ڕۆژی جیهانی ژن؛ ده‌ستکه‌وته‌کان و به‌ربه‌سته‌کانی ژنان له کۆمه‌ڵگای کوردی 

voa-shahed-wtuwej.jpg

مانگی سێ ٠٧, ٢٠١٨

شاهێد عەلەوی

ڕۆژی جیهانی ژن له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌ شێوازی جۆراوجۆر ڕێزی لێده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ له‌ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها کولتووری کۆمه‌ڵایه‌تی لایه‌نگری بیرۆکه‌ی به‌رابه‌ری ژن و پیاون و یان به‌ کرده‌وه‌ هه‌نگاو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری کولتووری مێژوویی پیاوسالاری له‌ کۆمه‌ڵگاکه‌یان دا ده‌که‌ن.

کۆمه‌ڵگای کورده‌واری به‌ گشتی و به‌ پێی ڕاده‌ی پێشکه‌وتوویی یه‌ک له‌ ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌یه‌ که‌ له‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ جیهانی ڕۆژئاوادا به‌ پێی پێوانه‌ی ئه‌و مافانه‌ی فیمینیسته‌کان و چالاکانی مافه‌کانی ژنان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتوو له‌ بواری ژناندا ده‌ناسرێت.

 

 

کوشتنی ژنان به‌ هۆگه‌لی جۆراوجۆره‌وه‌، خۆکوشتنی ژنان، ئازاری بنه‌ماڵه‌یی، ڕێژه‌ی بێکاری ژنان، ڕاده‌ی به‌شدارییان له‌ ده‌سه‌ڵات و ئاماده‌بوونیان له‌ کۆمه‌ڵگادا و به‌ فه‌رمی نه‌ناسینی مافی ژنان بۆ کۆنتڕۆڵی جه‌سته‌ی خۆیان و شێوه‌ی جل و به‌رگیان و هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایانه‌ی ئه‌وان له‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ پیاوان ده‌کات به‌ ڕه‌گه‌زی دووهه‌م له‌ کۆمه‌ڵگادا سه‌رجه‌م له‌ ئه‌و کێشانه‌ن که‌ ژنانی کورد له‌ ژیانی خۆیان دا له‌ گه‌ڵی ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

له‌ به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا، له‌ وتووێژ له‌ گه‌ڵ به‌ڕێزان خاتوو سورەیا فه‌لاح، فمێنیست و چالاکی مافه‌کانی ژنان دانیشتووی کالیفۆرنیا و خاتوو تارا حۆسێن، جێگری هاوسه‌رۆکی ته‌فگه‌ری ئازادی له هه‌رێمی کوردستان پرسی ژنان له‌ کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ده‌خه‌ینه به‌ر باس.

 

 

 

  سه ر چاوه:

https://www.dengiamerika.com/a/kurdish-women-/4284635.html?nocache=1

************************************** 

 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1397, VOK Radio