Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < June 2018 > »
M T W T F S S
28 29 30 31 1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 1
No events
Home arrow ژنان arrow گوڵاڵه‌ كه‌مانگه‌ر، ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كانى دانيشتوى ئه مريكا
گوڵاڵه‌ كه‌مانگه‌ر، ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كانى دانيشتوى ئه مريكا چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

گوڵاڵه‌ كه‌مانگه‌ر، ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كانى دانيشتوى ئه مريكا 

له زه نجيره ۆتوۆێژه كان له گه ڵ ژنانى نوسه رى كورد

٥ ي مانگى مارچ ٢٠١٨ 
تايبه ت به VOKRadio
 
بو رێزگرتن و گرينگى دان به روژى جيهانى ژنان و هه روه ها رێز گرتن له مانگى مارچ وه ك مانگى رێز لينان له چالاك وانانى ژن، ده نگی کورده كانى دانيشتوى ئه مريكا بو ديموكراسى، ئاشتى و ئازادى , به یارمه تی رێکخراوه ی ژنان بو ژیان زنجیره وتو وێژیکی له گه ل نوسه رانی ژنى کورد له هه نده ران به مه به ستی ناساندنی زیاتری ئه وان ده س پی کردوه. له م زه نجيره وتوويژانه دا هه ولمان داوه هاندره سه ركيه كانى سروشتى ، سايكالوژى و كومه لا ياتى كه كاريگه رى بووه له نوستراوه كاني ئه م گروپه له ژنانى ليهاتوى كورد له دونياى ئه ورودا به خه ينه به ر ده س بينه رانى ئه م وتوويژانه.
 
له پرسياره كاندا ئيمه هه ولمان داوه  له رابوردوى ژيانى نوسه ر، ئه و كه سايه تيه يانه كه كاريگه رى به رچاويان له ژيانى ئه واندا بووه، رولى زه مانى دايكى و هه ره ها كاريگه رى زمانه كانى كه له سه ر ئه وان زور به كورتى زانيارى خر كه ينه وه  وه هاوكات رولى بيرو باوه رى فيمينيستى له پيك هاتنى كه سايه تى نوسه ر، ئه زمونه كانيان له مه ر نابه رابه رى و نا ته بايي دژ به وان  به هوى ژن بونيان به خينه به ر ده س خوينه رانى ئه م زه نجيره وتوويژانه. 
نوسه رانى ليهاتوى ژنى كورد له بواره جور به جوره كاندا سه ركه وتنيان وه ده س هيناوه. به شيك له وان وه ك نوسه ره ى كورته چيروك، به شيك له وان وه ك روژنامه نوس و شاعير و به شيكى كه نوستراوه كانيان له سه ر ميژو و كومه لگا و ژينگه و سياسه ت و ئابوريدا بووه. 

 
  -------------------------------------------------------------------------
 

 تكايه یێناسه یێک سه باره ت به خوتان و چونیه تی ژیانتان وه هه ر وه ها  ده س پێ کردنتان به نوسینی کتێب بو خوينه رانى ئه م وتوويژانه باس كه ن.
 
 
گوڵاڵه‌ كه‌مانگه‌رم، له‌ دایك بووی ئاپریلی ١٩٨١ له‌ كرماشان له‌ دایك بوومه‌ و هه‌ر له‌وێش خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیم كۆتایی پێهناوه‌ و دوایی بۆ خوێندنی زانكۆ له‌ بواری ئه‌ده‌بی فارسی رۆشتمه‌ تاران و له‌ زانكۆی عه‌لامه‌ ته‌باته‌بایی ده‌ستم به‌ خوێندن كرد پاش كۆتایی هێنان به‌ ماسته‌ری ئه‌ده‌بی فارسی به‌ پێشمه‌رگایه‌تی پێوه‌ست به‌ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووم و له كوردستانی باشوور نووسین به‌ شێوه‌ی فه‌رمیم ده‌ست پێ كرد و له‌ یه‌كه‌م به‌شداریم له‌ فستیڤاڵی گه‌لاوێژدا خه‌لاتی یه‌كه‌می لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیم وه‌رگرت و ساڵی دوای ئه‌وه‌ كتێبی قوروئان له‌ نێوان ێوستوره‌ و جادووم كۆتایی پێ هێنا و هه‌مان ساڵ واته‌ ٢٠١٢ هاتمه‌ وڵاتی نۆروێژ، لێره‌ ئێستا خه‌ریكی ماسته‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوین ناسیم و پرۆژه‌ی ماسته‌ره‌كه‌م له‌ سه‌ر دۆخی ژنانی ئێزیدی پاش كاره‌ساتی ٢٠١٤ی شه‌نگاله‌.
 
 
 کورته یه ک سه باره ت به کتێبه که تان بفه رمون .  به باوه رى ئيوه تا چ ئاستیک  نوسينى كتيب پيوه ندى به ژیانی شه خسی خوتووه بووه يان له ژيانى خوت ئیلهامی گرتوه؟
 
كتێبی قورئان له‌ نێوان ئوستوره‌ و جادوو له‌ ئه‌سلدا پاڵی داوه‌ به‌ پرۆژه‌ی ماسته‌رم له‌ ئێران دا ، واته‌ ماتێریاڵی ئه‌و كاره‌ به‌شێكی زۆری هه‌مان ماتریاڵی نامه‌ی ماسته‌رم بوو كه‌ كارێك بوو له‌ نێوان ئه‌ده‌بیات و ئانترۆپۆلۆژی، له‌ ره‌وتی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا كاریكی چر و پڕم له‌ سه‌ر ئایینه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ و نیشانه‌كانیان كرد، دوایی ئه‌و ماتریاڵه‌م له‌ گه‌ڵ ئایینی ئیسلام و به‌ پێی ده‌قی قورئان سه‌ر له‌ نوێ به‌راوه‌رد كرده‌وه‌ و به‌رهه‌می كار بوو به‌ قورئان له‌ نێوان ئوستوره‌ و جادوو دا كه‌ له‌ سێ به‌ش پێكهاتوه‌ به‌شێك پێناسه‌ گشتیه‌كانی ئایین و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئایین، به‌شی دووهه‌م جادوو و كرده‌وه‌ی جادوویی له‌ ئیسلام دا واته‌ ئه‌و سرووتانه‌ كه‌ موسڵمانان بێ ئه‌وه‌ی خۆیان ئاگادار بن له‌ سرووته‌ كۆنه‌كان گرتوویانه‌ و له‌ خۆیان دا بنه‌مای جادوویان هه‌یه‌ و بۆ ده‌سته‌مۆ كردنی سرووشت بوونه‌. به‌شی سێهه‌میش تاوتوێ كردنی ئوستوره‌كانی قورئانه‌ كه‌ له‌ ژێر كاریگه‌ری ئاساتیری ناوچه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو ده‌قی ئایینی واته‌ قورئان. متۆدی كار له‌ قورئان له‌ نێوان ئوستوره‌ و جادوودا مێتۆدی رێداكشنیستیه‌ reductionist   كه‌ مێتۆدێكی زیاتر ئانترۆپۆلۆژیستیه‌ و ئایین وه‌كوو ده‌ركه‌وته‌یه‌كی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ تاوتوێ ده‌كات.
 

هاندره سه ركييه كان كه كاريگه ريان له سه ر گوڵاڵهى  که مانگه ر بووه كه ببیته نوسه ر چييه؟ ، چ که سایه تیێک له سه ر ئیوه کاریگه ری بووه ؟ کام نوسه ر ڕینوینی ئیوه بووه؟ چ که سیک یارمه ت ده ری نوسینه کانتان بوو؟ تا چ ئاستێک سیسته می سياسى و كومه لايه تى و كولتورى ولاتى نورویژ و هه روه ها پروسه ی راهاتن يان ئینته گراسیون یارمه تی ده ری سه رکه وتنت بوه؟

 
له‌ لای من هه‌م خوێندن و هه‌م نووسین به‌رهه‌می پرسیارن، ئه‌و پرسیارانه‌ كه‌ هێندێ جار به‌ درێژای ته‌مه‌ن له‌ گه‌ڵ مرۆڤ ده‌مێنن و هه‌وڵ دان بۆ دۆزینه‌وه‌یه‌یان درگایه‌ بۆ پرسیاری زیاتر و مه‌یلی زیاتر بۆ زانین. ئه‌وه‌ گرنگترین پاڵنه‌ره بۆ من. به‌و پێیه‌ كه‌ پانتایی خوێندنه‌وه‌م له‌ ئه‌ده‌ب تا ئایین ناسی و میتۆلۆژی و فه‌لسه‌‌فه‌ی ئاكار و ئانترۆپۆلۆژی ده‌گرێته‌وه‌ زۆر نووسه‌ری جیاوازیش كاریگه‌ریان له‌ سه‌رم بووه‌ به‌ڵام گه‌ر بمهه‌وێ به‌رجسته‌ترین ناوه‌كان بڵێم ده‌بێ وئاماژه‌ بده‌م به‌ ناوی جه‌لال الدین روومی شاعێری كلاسیكی ئه‌فغانستان، كانت فیلسوفی ئاڵمانی،  جیمز جۆرج فریزر ئانترۆپۆلۆژیستی بریتانیایی و میرچا ئێلیاده‌ وئایین ناسی رۆمانیایی. له‌ باره‌ی كاریگه‌ری وڵاتی نۆروێژ ده‌بێ بڵێم گرنگترین به‌رهه‌می بۆ من ئه‌وه‌ بوو كه‌ توانیم له‌ سیستمی خوێندنی ئێره‌دا درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌م و سیسته‌می زانكۆ یاریده‌رم بوو بۆ گۆڕینی بواری خوێندن له‌ ئه‌ده‌ب به‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوین ناسی و كار كردن له‌ سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه‌ پرۆژه‌یه‌كی ئانترۆپۆلۆژیستیه‌.

 وه ک نوسه ریێکی كورد له هه نده ران چه نده زمانی دایکی له سه ر نوسینه کانتاندا یا خو نوسینی ئه م كتيبه تان  کاریگه ری هه  بووه؟ ئايا کێشه ی زمانی نورویژی له سه ر نوسینی کتێبه‌ که تان کاریگه ر ى بووه ؟

 

زمانی نووسینی قورئان له‌ نێوان ئوستوره‌ و جادوو كوردیه‌ و دوای ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می ترم نه‌بوه‌ به‌ڵام به‌ دڵنیایه‌وه‌ له‌ كاری داهاتوویشم دا كوردی گه‌ر زمانی نووسینیش نه‌بێ زمانێكه‌ كه‌ خۆم كاره‌كانم به‌و زمان وه‌رئه‌گێڕمه‌وه‌ و پرسی ده‌وڵه‌مه‌ندی كتێبخانه‌ی كوردی پرسێكی گرنگه‌ بۆم، له‌و باوه‌ڕه‌دام نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری كورد دوو ئه‌ركی هاوكات هه‌یه‌ هه‌م به‌ هێز كردنی سه‌رچاوه‌ له‌ باره‌ی كورد به‌ زمانه‌ گرنگه‌كانی دنیا به‌تایبه‌ت ئینگلیسی له‌ رێگای به‌رهه‌م هێنانی ده‌قی زانستی، هه‌میش به‌ هێز كردن و ده‌وله‌مه‌ند كردنی كتێبخانه‌ی كوردی و وشه‌دانی كوردی له‌ رێگای نووسین و وه‌رگێڕان به‌ زمانی دایكی واته‌ كوردی.

  وه ک نوسه ریێكى كورد له هه نده ران تا چ  راه يه ك هه ستی نه ته وایه تی له سه ر نوسراوه کانتاندا یا له سه رنوسینی کتێبه که تان کاریگه ری هه بووه؟ ئايا خوتان به نوسه ري نه ته وه یی ده زانن؟


golaleh_kamangar_book.jpg
دیاره‌ بواری خوێندن و نووسینی من له‌ خۆیدا شتێك نیه‌ كه‌ به‌ستراوی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان شوێنێك بێت، به‌ڵام به‌ دڵنیایه‌وه‌ دڵه‌راوكه‌ی من و ئه‌و پرسیارانه‌ی كه‌ هانده‌ری منن له‌ هه‌موو ئه‌و باسانه‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خۆم و پێناسه‌ی خۆم، كه‌ كورد بوون به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ له‌و خۆمه‌. خوێندن و نووسین بۆ من به‌شێكن له‌ پرۆسه‌ی خۆناسین و لام وایه‌ هه‌تا وێنه‌مان له‌ خۆمان و مێژوومان و شێواز و مێتۆدی تێفكرین و بیركردنه‌وه‌مان روونتر بێت باشتر خۆمانمان ناسیوه‌ و باشتریش رێگای خۆمان له‌ دنیادا ده‌دۆزینه‌وه‌. بواری نووسینی من باسی نه‌ته‌وه‌یی نیه‌ به‌لام به‌ دڵنیایه‌وه‌ ده‌توانێ شتێك له‌ باره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد روون بكاته‌وه‌.

وه ک نوسه رریک له هه نده ران چه نده بیروکه ی فمینیستی له سه ر نوسینه کانتان کاریگه ری هه بووه؟ ئايا خوتان به نوسه ر بو باسی مافى ژنان ده زانن؟

فمنیسم و باسی ره‌گه‌ز بۆ من له‌ خۆیدا پرسیار خولقێن نه‌بوه‌ هیچكات و زۆر راینه‌كێشاوم، زیاتر له‌ چوارچێوه‌ی ئانترۆپۆلۆژی دا به‌دواداچوونم بۆ باسی ره‌گه‌ز كردوه‌ و به‌شێك بووه‌ له‌ مرۆڤناسی بۆم.


وه ک نوسه ریکی کورد چه نده کورد بونت له سه ر که وتن یا به عه کسه و کاریگه ری بووه؟


له‌ پرسیاره‌كانی پێشوودا
تا راده‌یه‌ك وڵامي ئه م پرسياره م داوه‌ته‌وه‌


 وه ک ژنێکی نوسه ر و په نابه ر له هه نده ران  ئایا هیچ کاتیکدا هه ستت به ڕه گه ز خوازى يان ره يسیسم و ناته بايي جينسى ، یان هه ر چه شنه ره گه ز خوازییکی دیکه له لایه ن خه لكى ولاتى نه ورويژ يان خه لكانى كه له هه نده ران وه  يان ئه و كاتى كه له کوردستان ژياوويت کردوه ؟


پێم وایه‌ كه‌ ژنی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوین بووی ئه‌زموونی دژه‌ ژنیت كه‌م تا زۆر هه‌ر هه‌یه‌ و هیچ ژنێك نیه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌زموونه‌ی به‌ شێوه‌یك له‌ شێوه‌كان نه‌بووبێ، دیاره‌ له‌ ئوروپا دا ئه‌و شته‌ زۆر نابیندرێ و وه‌كوو ژن هه‌ست به‌ پله‌ دوو بوون ناكرێ به‌لام له‌ به‌رانبه‌ردا وه‌كوو په‌نابه‌ر یان ئه‌ویتری ناوچه‌یه‌كی دواكه‌وتوو ئه‌زموونی پله‌ دوو بوون به‌ شێوه‌یه‌كی تر دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌.


خه ونت بو داهاتوی نوسینه کانت چیه  و چه ن هه ست به سه ر که وتن له كار و ئيشه كانت دا ده که یت؟ و چ په یامێکتان بو نوسه ره کانی دیکه له هه نده ران هه یه؟

گرنگترین پرۆژه‌یه‌ك كه‌ بۆ داهاتوو هه‌مه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و به‌ربڵاوه‌ له‌ سه‌ر ئایینه‌كان و گرووپه‌ ئایینیه‌كانی كوردستان و پاشان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ سالانێكی زۆر بخایه‌نێ به‌ڵام گه‌ر ته‌مه‌ن رێگا بدات، پێم وایه‌ بۆم جێبه‌جێ ده‌بێت و ئێستاش به‌ خۆشیه‌وه‌ ئه‌و كاره‌م له‌ چوارچێوه‌ی نامه‌ی ماسته‌رم دا ده‌ست پێكردوه‌ و به‌ دڵنیایه‌وه‌ درێژه‌ی پێ ده‌ده‌م.

په‌یامم بۆ هه‌ر نووسه‌ر و خوێنه‌رێك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گه‌ر كارێك هه‌یه‌ كه‌ دڵه‌راوكه‌ و خواستی ده‌روونیتانه‌ وده‌توانێ مانا به‌ بوون و ژیانتان بدات و هه‌م زانست و هه‌م كه‌سایه‌تی و ئاكارتان گه‌شه‌ پێ بدات  له‌ پێناو هیچ شتێك دا ده‌ستی لێ به‌ر مه‌ده‌ن و به‌ خۆتان و ئامانجه‌كانتان وه‌فادار بن.

 


 

 

 

**************************************  

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1397, VOK Radio