Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < November 2017 > »
M T W T F S S
30 31 1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 1 2 3
Home arrow کوردی arrow مالئاوا دكتور ئه مير حه سه ن پوور مالئاوا
مالئاوا دكتور ئه مير حه سه ن پوور مالئاوا چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

مالئاوا دكتور ئه مير حه سه ن پوور مالئاوا

  azad_092011.jpg

د. ئازاد موراديان

لوس ئه نجليس-كاليفورنيا

 

 

زور به داخه وه ئه ورو دكتور ئه مير حه سه ن پوور، ئاكاديميسينى گه وره ى كورد، فيلسوف و پرفيسورى زانكوى تورنتوي كه نه دا، ليكولينه ر له بوارى زمان ناسى له ته مه نى ٧٤ سالى دا له شارى تورنتو كوچى دووايي كرد.


به بونه ى كوچى دكتور حه سه ن پور سه رخوشى له بنه ماله ى خوشه ويستى حه سه ن پور له هاوسه رى به ريزيان دكتور شه هرزاد موجاب، و كاك سه لاح حه سه ن پوور، له کۆمەڵگای ئاکادیمیکی كورد، له هه مو قوتابيانى ريگاى ئه م ماموستا به ريزه و هەروەها له هەموو مڕۆفدۆستەکانی جیهان ده كم.

professor_amir_hassanpoor.jpg

دكتور حه سه ن پور له سالى ١٩٤٣ ى زايينى دا له شارى مه هاباد وه دونيا هاتووه، خويندني سه ره تايي له مه هاباد خويندووه و پاشان بو خويندني ناوه ندني ده چيته تاران و له قوتابخانه ي به ناو بانگي دارالفنون ئيدامه به خويندن ده دات. له سالي ١٩٦١ زاييني دا سه ره تا زمانى ئينگليزى له زانكوى تاران خويندووه و پاشان له سالى ١٩٧٢ى زايينى دكتوراى له زمان ناسى له زانكوى تاران وه رگرتووه و ئه زمونى ماموستايي زانكوى تاران بو ماوه ى يك سال تاقى ده كاته وه. پاشان روو له ولاته يكگرتووه كانى ئه مريكاي كردووه و له زانكوى ئيلينوى دكتوراى زمانناسى كومه لايه تى خويندووه و له سالى ١٩٨٩ ى زايينى بروانامه ى بالاى پي اچ دى له م زانكويه له ميژوى ئه م سه رده مه وه رگرتووه. جيگاى باسه كه بو يكم جار له سه ر ئيستاندار كردنى زمان كوردى تيزى دكتوراى خوى نوسيوه.


دكتور حه سه ن پور له سالى ١٩٨٦ ى زايينى وه رو له كانادا ده كات و له چ ن زانكوى به ناو بانگ وه ك پرفسوريكى گه وره و به ئه زمون كار و ئيش ده كات و له سالانى ئاخرى عومرى خوى دا ماموستاى زانكوى تورنتو و پسپور له بوارى قه يرانه كانى روژ هه لاتى نيوه راست، ديموكراسى و ناسيوناليزم و هه روه ها شه ر و قه يرانى نه ته وه يي و جينوسايدى و به كومه ل كوژي و بزوتنه وه كومه لايه تيه كان بووه.


دكتور حه سه ن پور وه ك كورديكى باورمه ند به بيرو راى ماركسيستى و لايه نگرى عه داله تي كومه لايه تى ناستراوه. بيري ره خنه گه رانه و ئاكاديميكى له سه ر بزوتنه وه ى كورد به عام و تاكيد له سه ر جياوازي بزوتنه وه ى كورد له هه ر چوار پارچه ى كوردستان دا بووه.


دكتور حه سه ن پور به ده يان كتيب و نوستراوه، پرتوك و وتوويژي تير و ته سه ري له سه ر زمان و ئه ده بييات، ميژو و سياسه ت، ميديا و كولتوور، فه لسه فه و ئايديالوژى هه يه، كه هه ركام له نوستراوه كانى چ له بارى زانياري و چ له بارى ئاكادميكه وه دوله مه ند و سرنج راكيشه و وه ك گه نجينه يه كى ئاكادميك بو گه لى كورد و هه مو ليكولينه رانى ئه م بوارانه ده مينيته وه.
خزمه تى دكتور حه سه ن پور به ئاكادمياى كورد، به ره وتى ئازادى خوازى كورد، به گورانكارى كومه لايه تى له سه ر چينايه تى نيوكومه لگا و له سه ر مافى ژنان و كه مايه تيه كان زور به رچاوو و جيگاى سه ره نجه.


دكتور حه سه ن پور له سالانى سه ره تاى شورشى ئيران و پاشان تا سالانيك كه وه ك قوتابى له زانكو ده رسى خويندوه وه ك چالاكيكى سياسى و كو مه لايه تى كار و چالاكى كردووه، پاشان زوربه ى كاتى خوى وه ك ئاكاديميسينى كورد بو خزمه ت به م بواره ته رخان كردووه.

 


**************************************

 

 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1396, VOK Radio