Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2020 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow هـه‌واڵ arrow مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حوسێنی، که‌سایه‌تیی ناوداری سیاسیی کورد، کۆچی دوایی کرد
مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حوسێنی، که‌سایه‌تیی ناوداری سیاسیی کورد، کۆچی دوایی کرد چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حوسێنی، که‌سایه‌تیی ناوداری سیاسیی کورد، کۆچی دوایی کرد

 

Friday , Feb 11, 2011

Ezadin Hossieni / foto: Nasser Sina شێخ عیزه‌دینی حوسێنی . وێنه‌: ناسری سینا

مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حوسێنی، که‌سایه‌تیی ناوداری سیاسی و بیرمه‌ندی ئایینیی کورد، نیوه‌شه‌وی ڕابردوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆی ئوپسالای سوید، له‌ ته‌مه‌نی هه‌شتا و نۆ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.مامۆستا حوسێنی یه‌کێ له‌ ڕێبه‌رانی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا بوو که‌ بۆ داکۆکی له‌ مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لی کورد، له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی و به‌رپرسانی تری کۆماری ئیسلامیش دیداری کردبوو. 

مامۆستا شێخ عیزه‌دین پاش ئه‌وه‌ی حوکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی شه‌ڕی له‌ کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد له‌ گوندێکی سه‌ر سنووری ئێران و عیراق مایه‌وه‌ به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌ بۆمبارانێکدا خۆی و خێزانی بریندار ده‌بن، ڕوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌کا و له‌ ساڵی 1990ه‌وه‌ له‌ ئوپسالای سوید نیشته‌جێ ده‌بێ.

ئه‌م به‌یانییه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری له‌ لایه‌ن کۆمیتەی بەڕێوەبەری ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە مامۆستا شێخ عێزەدین حوسەینییه‌وه‌، له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ زایه‌ڵه‌ به‌شدار بوو.

وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ریوتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری (5:04)
له‌ سه‌ر کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حوسێنی

 

بڕیاره‌ ته‌رمی مامۆستا ببرێته‌وه‌ کوردستان و له‌ ڕێوڕه‌سمێکی مه‌زندا له‌ سلێمانی ئه‌سپارده‌ی خاک بکرێ.

کورتەیەک لە سەر ژیانی مامۆستا شێخ عێزەدین حوسەینی

 

مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

ده توانن له ريگاي پروگرامي اي تون ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن

+ براي شنيدن برنامه هاي راديو با استفاده از پروگرام اي تون، روي تصوير راديو كليك كنيد

vokradio.jpg      To listen to VOK Radio  click on the link: http://www.vokradio.listen2myradio.comfree stats

  

 

 

Source:http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=2200&artikel=4344295

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio