پيامى كوميته ى كورده كانى نيشته جى ئه مريكا به بونه ى شه هيد بوونى سێ پيشمه رگه ى حيزبى کۆمەڵەی
|
|
|
vokradio, Los Angeles, California, USA
|
پيامى كوميته ى كورده كانى نيشته جى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافى مروڤ به بونه ى شه هيد بوونى سێ پيشمه رگه ى قاره‌مانى حيزبى کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له شارى سنه
٢٤ى مانگى جون ٢٠١٧ زاينى
به داخ و په ژاره يه كى زووره وه روژى هەینی ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی هه والى شه هيد بوونى سێ پێشمەرگەی قاره مانى حيزبى کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له شارى سنه له ريگاى ئاگادارى فرمى ئه م ريكخراوه بلاو كرايه وه.
به پى ئه م ئاگاداريه پوليك لە پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێکخستنی نهێنی ئه م حيزبه لە شارى سنە كه له جوله ى سياسى و پيوندى له گه ل خه لكى شارى سنه دا بوون ده كونه نيو گه ماروى هيزى سوپاى پاسداران و ئيداره ى ئيتيلاعاتى ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا ه له ئاكام دا سێ پێشمەرگەی قاره مان به نيوى سه باح حوسه ين په ناهى، حاميد سه يف په ناهى و بيهزاد نوورى شه هيد ده بن و ئه نداميكى ديكه ى ئه م پوله به نيو رامين حوسين په ناهى پاش بريندار بوون ده كه ويته ده ستى سوپاى دژى گه لى پاسدارانى كومارى ئيسلامى.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
ئاکامه‌کانی هێرشی موشه‌کی ئێران بۆ سه‌ر سوریا
|
|
|
vokradio, Los Angeles, California, USA
|
ڕوانگه: ئاکامه‌کانی هێرشی موشه‌کی ئێران بۆ سه‌ر سوریا
به شى كوردى ده نگى ئه مريكا
سوریا - گفتوگۆکان
شاهێد عەلەوی
هێرشی موشه‌کی سۆپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر شاری ده‌یره‌زوور له سوریا پرسیاری زۆری هێناوه‌ته ئاراوه. ئێڕان ده‌ڵێت ئه‌م هێرشه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له داعشه و بنکه‌یه‌کی فه‌رمانده‌یی داعشی له ئه‌و ناوچه‌یه کردۆته ئامانج و هه‌ر شه‌ش موشه‌که‌که‌ش ئامانجه‌که‌یان پێکاوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئیسرایلی ده‌ڵێت ته‌نیا یه‌ک له موشه‌که‌کان بنکه‌ی داعشی پێکاوه و یه‌کی تریان له ده‌ورو و پشتی ئه‌و شاره که‌وتوه و چواری تریان له ڕێگه‌دا که‌وتوونه‌ته خواره‌وه. ئێران ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی سوریا ئاگاداری هێرشه‌که کراوه‌ته‌وه و ئێران مافی خۆیه‌تی بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی دژی گرووپه توندئاژۆه‌کان چالاک بێت.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
شەن و كەوێ لە بارەی پرسی جێگرەوەی خامنەیی
|
|
|
سالار حیسامی vokradio, Los Angeles, California, USA
|
شەن و كەوێ لە بارەی پرسی جێگرەوەی خامنەیی
سالار حيسامى
هه ولير- كوردستان
١٩ي مانگى جوون ٢٠١٧ ى زايينى
بەشی یەكەم; ئایەتوڵا ئیبراهیم ڕەئیسی و چۆنیەتی نزیكبوونەوەی لە
ئەگەری جێگرتنەوەی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی
توێژەرانی سیاسی ماوەیەكە باسی ئەوە دەكەن كە تەمەنی ئایەتوڵا خامنەیی ڕوو لە ئاوابوونەو پێش ئەوەی نەخۆشی گیانی لێ بستێنێ، لە ژێر چاودێری خۆیدا پرسی جێگرەوەكەی تاوتوێ دەكرێ، خودی خامنەیی-یش لە ڕەشەمێی ساڵی 1394 ئاماژەی بە زەروورەتی ئامادەكارییەكان كرد و ئەحمەد خاتەمی ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی مەجلیسی خوبرگان، پێكهێنانی كۆمیتە، یان لێژنەیەكی نهێنی بۆ ئەو ئامادەكارییانە خستەڕوو، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە جگە لە خامنەیی هیچ كەسێكی دیكە پەیوەندی بە لێژنەكەوە نییە.
تا ئێستا سێ بەربژاری پۆستی وەلی فەقیە (ئیبراهیم ڕەئیسی، مەحموود هاشمی شاهڕوودی و سادق لاریجانی) شانسیان زیاترە لە كەسانی وەك (سەید حەسەن خومەینی، موجتەبا خامنەیی، حەسەن ڕۆحانی و جەوادی ئامۆلی و تەنانەت لە محەمەد تەقی مێسباح یەزدی-یش)، ئەوان بۆ وەرگرتنی پلەی رێبەری ئایینی ئێران لە دوای خامنەیی بەرچاوترن.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
مێژووی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كوردی باشوور
|
|
|
د. سامان شالىVOKRadio, Los Angeles, California, USA
|
مێژووی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كوردی باشوور
د. سامان شالى
هه ولير كوردستان
٢٧ مانگى ئه يار ٢٠١٧
nrttv
جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م:
مێژووی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی (وودرۆو ویلسون). له 8ى كانونى یه‌كه‌م 1918 بۆ یه‌كه‌م جار حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی پشتگیری كوردی كرد له كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی كۆنگرێس، و له به‌یاننامه‌یه‌كی 14 خاڵیدا ئاماژه‌ی به مافی رزگاركردنی میلله‌تی كورد و ئه‌رمه‌نی كرد له‌ژێر ده‌ستی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی به‌و پاساوه‌ی كه ده‌وڵه‌ت دروستبكرێت بۆ نه‌ته‌وه بێدهوڵهتهكان. هه‌رچەندە ئه‌م به‌یاننامه‌یه به خۆشحاڵیه‌وه وه‌رگیرا له لایه‌ن دیبلۆماتكارانهوه كه ئاماده‌بون له كۆنفرانسی ئاشتی پاریس له فه‌ره‌نسا، به‌ڵام هاوپه‌یمانه‌كان هیچ بایه‌خێكیان به‌م پشتگیریه نه‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆڵێكی گرنگی نه‌بوو له‌ناوچه‌كه‌دا و له پێناوی ئاشتی ناوچه‌كه ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان به ئه‌مه‌ریكاشه‌وه پێیان باشتر بوو كه توركیا رازی بكه‌ن و مه‌سه‌له‌ی كورد بچوككرایهوه بۆ مه‌سه‌له‌یه‌ك كه له دواییدا بریاری له‌سه‌ر بدرێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كانی ناوچه‌كه نه‌ك بڕیاری ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان.
داكوتانی ده‌سه‌ڵات له ده‌وڵه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پابه‌ندن به پشتگیری ده‌ره‌كی و ئه‌وه‌ش به زۆری به‌ستراوه به‌و ململانێیه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا سه‌ریهه‌ڵدابوو به‌هۆی جه‌نگی سارد و دابه‌شبوونی ئایدیۆلۆژی و ئۆردوگاكانی راست و چه‌پ.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه خولیای ململانیه ئیقلیمیه‌كان و مه‌ترسیه‌كانیان بووه، وه هه‌روه‌ها هه‌مووكاتێك توانیویه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه لاوازبكات له رێی مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه و ئه‌مه‌ش زیاتر نه‌هامه‌تی بۆ كورد دروست كردوه. هه‌میشه ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كردۆته‌وه له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه له‌سه‌ر حیسابی مه‌سه‌له‌ی كورد. به شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌م هۆكارانه بوو به هۆى تههمیشكردنى كورد.
ئه‌وه‌ی راسته شه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ن بۆ دهستنیشانكردی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كورد:
1- په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌وه
2- په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه له ناو ده‌وڵه‌ته‌كانیاندا ده‌ژین
3- توانای ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه
4- گۆڕانكاریه ناوخۆییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
5- گۆڕانكاریه ناوخۆییه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
6- یه‌كگرتویى كورد له ناو ئه‌و وڵاتانه‌ى تیایدا ده‌ژین و كاركردنیان پێكه‌وه وه‌كو یه‌ك هێزی به‌توانا و یه‌ك ده‌نگ.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
دروشمی "نە شیاد نە جلاد" لە هەڵبژاردنەكانی ئێران‌دا
|
|
|
سالار حیسامی vokradio, Los Angeles, California, USA
|
دروشمی "نە شیاد نە جلاد" لە هەڵبژاردنەكانی ئێران‌دا
سالار حيسامى
١٥ ى مانگى ئاوريل ٢٠١٧ ى زايينى
هه ولير- كوردستان
لەوەتی كۆماری ئیسلامی دامەزراوە، لە یەكەم سەرۆك كۆماريەوە كە ئەبولحەسەن بەنی سەدر بوو، تا حەوتەمین سەرۆك كۆمار كە حەسەن رۆحانی –یە، لەسەردەمی حوكمڕانیی هیچ كامیاندا كار بۆ ئەوە نەكراوە كە رێژەی كوشتن و لەسێدارەدان و سەركوت و پێشێلكردنی مافەكانی مەدەنیی شارومەندان كەم بكرێتەوە.
لە ڕێبەندانی ١٣٥٨ی هەتاوی ئەبولحەسەن بەنی سەدر بووە سەركۆمار و دوای كەمتر لە یەك ساڵ و نیو، لە جۆزەردانی ١٣٦٠ بە فەرمانی ئایەتوڵا رۆحوڵا موسەوی خومەینی لەو پۆستە لادرا، دواتر لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری‌دا محەمەد عەلی ڕەجایی كە سەرۆك وەزیرانی سەرۆك كۆمار بوو، بووە سەرۆك كۆماری ئێران و دەوڵەتیش بە هەموو توانایەوە سەرقاڵی پاكتاوكردنی نەیارانی بوو، پیلان و پلانەكانیشیان لە سنووری تیرۆری ناوخۆیی بەرەو تیرۆری دەرەكی تێپەڕیبوو،(سازمان مجاهدین خەلق)یش كاری هاوشێوەی كرد و بە چاندنی بۆمب لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی سەرۆك وەزیراندا لە ٨ی خەرمانانی ١٣٦٠ كۆتایی بە ژیانی ڕەجایی و ژمارەیەك لە كاربەدەستانی هاوكاری هێناو بەمجۆرە تەمەنی سەرۆك كۆماری نوێ مانگێكی پڕ نەكردەوە.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
|
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 بعد > پایان >>
|
صفحه 46 - 50 از 469 |