Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < April 2015 > »
M T W T F S S
30 31 1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 1 2 3
Home arrow کوردی

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/v/o/k/vokradio/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
دکتۆر ئازاد مورادیان: گروپه‌ تیرۆرسته‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا یه‌کبگرنه‌وه‌ چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   

voa_kurdish_banner.jpg

دکتۆر ئازاد مورادیان: گروپه‌ تیرۆرسته‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا یه‌کبگرنه‌وه‌

 

hiro_zanganeh_voakurdish.jpg

له لايه ن ؛ هێرۆ زه‌نگه‌نه‌

VOA News

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زیاتر له‌ ٢٠ باڵیۆزخانه و کۆنسۆڵخانه‌ی خۆی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا داده‌خات به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده‌ دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریکا.

azad_2006.jpg
دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ بنکه‌ له‌ کالیفۆرنیا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ‌هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت پێی وایه هێرشه‌کان بۆ سه‌ر کۆنسۆڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ بنغازی لیبیا پاره‌که‌ (که‌ تیایدا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکاو چوار هاووڵاتی دیکه‌ کوژران) وای کردووه‌ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا هه‌نگاوی توند بنێن .

هاوکات ده‌شڵێت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌وڵێکی زۆر هه‌یه‌ گروپه‌ تیرۆرسته‌کان جارێکی دیکه‌ یه‌کبگرنه‌وه‌.
 

 

Read More - ادامه مطلب...
 
ئێمه‌ وه‌ک چالاکوانانی مافه‌کانی کورد ده‌بێت پێوه‌ندی یه‌کانمان له‌ گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید زیاتربکه‌ین چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   

voa_logo.jpg

پرسی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کوردستانی ئێران

دوکتور ئازاد:"ئێمه‌ وه‌ک چالاکوانانی مافه‌کانی کورد ده‌بێت پێوه‌ندی یه‌کانمان له‌ گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید زیاتر بکه‌ین.


Salah Pirotysalah_piroty.jpg
دوو ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی کورد دانیشتووی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی هه‌ینی له‌ گه‌ڵ دوکتور ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانیahmad_shaheed_azad_soraya_amir.jpg مرۆڤ له‌ ئێران کۆبوونه‌وه‌.

دوکتور ئازاد مورادیان، به‌رپرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشووی ئه‌مه‌ریکا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و دێمۆکراسی له‌ ئێران ده‌ڵێت وێڕای ئاماژه‌ کردن به‌ پێ شیكردنی مافه‌کانی مرۆڤی کورد له‌ ئێران هه‌روه‌ها ناوی 52 که‌س له‌چالاکانی کوردمان بۆ دکتور شه‌هید دابین کرد که‌ له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی- یه‌وه‌ بڕیاری مه‌رگیان له‌ سه‌ردراوه‌.
Read More - ادامه مطلب...
 
کۆماری ئیسلامی و به‌رده‌وامی له‌ سێداره‌دانه‌کان چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   

voa_logo.jpg

کۆماری ئیسلامی و به‌رده‌وامی له‌ سێداره‌دانه‌کان

له‌ ماوه‌ی دوو حه‌تووی ڕابردوو ١٤ که‌س له‌ ئێران له‌ سێداره‌ دراون

Salah Pirotysalah_piroty.jpg  سه لاح پيروتى
له‌ دووحه‌وتووی ڕابردوو ئه‌م مانگه‌، مانگی پووشپه‌ڕ، کۆماری ئیسلامی ئێران 14 که‌سی له‌ سێداره‌ داون. ڕۆژنامه‌ی شه‌رق چاپی کۆماری ئیسلامی هه‌والی دا که‌ منداڵێکی هشت سالانه‌ دا له‌ داهاتوو دا له‌ دار بدرێت، ئه‌وه‌ش بووبه‌ هۆی سه‌ر سوورمانی هه‌موو لایه‌ک.

به‌ پێی ناوه‌ندی به‌ڵگه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤی ئێران بنکه‌ له‌ که‌نه‌دیکتی ئه‌مه‌ریکا، کۆماری ئیسلامی له‌ وه‌تا مانگی ١ی ٢٠١٣ی زایینی ٢٠٢ که‌سی له‌ ئێران له‌ سێداره‌ داون، که‌ له‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ کوماری ئیسلامی خۆی پشت ڕاستی ١٣٣ که‌سیان ده‌کات که‌azad_moradian_032307.jpg به‌ ده‌نگۆی تاوانه‌کانی به‌نگ و موخه‌ده‌رات، کوشتن،و..... له‌ سێداره‌ی داون.

چه‌ند کورد له‌ به‌ندیخانه‌ی ورمی له‌ پێنج شه‌مه‌ی ڕابردوو هه‌ره‌ بڕێاری ئه‌م دواییانه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌ ئه‌و ڕێبازه‌دا بوه‌.

دوکتور ئازاد مورادیان به‌رپرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاگاهی ده‌دات که‌ کومیته‌ی خۆیان له‌ گه‌ڵ شه‌ش ڕێکخراوی دیکه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌و له‌ سێداره‌دانانه‌ مه‌حکوم ده‌که‌ن.
Read More - ادامه مطلب...
 
عه بدولره حمان قاسملوو؛ ژيان و رولى سياسى له بزوتنه وه ى رزگاريخوازى كورددا ١٩٣٠-١٩٨٩ چاپ ارسال به دوست
Azad Moradian   

عه بدولره حمان قاسملوو؛ ژيان و رولى سياسى له بزوتنه وه ى رزگاريخوازى كورددا ١٩٣٠-١٩٨٩

hoshmand_ali_mahmood.jpgتويژينه وه يه كى ميژوويى-سياسي

له نوسينى ؛ د. هوشمه ند عه لى مه حمود شيخانى

ئه‌م کتێبه‌‌‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٧دا له‌ هه‌ولێر بڵاوکراوه‌ته‌وه‌
 

 كتيبى عبدولره حمان قاسملو له واقيع دا تيزى ماسته ره ى د. هوشمه ند عه لي بووه كه له مانگى هه شتى سالى ٢٠٠٦ ى زائينى دا پيشكه ش به به شى ميژوى كوليجى په روه رده ى زانكوى كويه كراوه و پاش گفتگوىه كى ته سه ر و به ربلاو له لايه ن ماموستايانى پايه به رزى ئه م كوليجه به پله ي به رزى " زور باش" وه رگيراوه.

" گه ليك ئازادى بويت، ده بى نيرخى ئه و  ئازاديه ش بدات"qasmlo.jpg

  د. هوشمه ند عه لى له گرنگى ئه م توىژينه وه دا ده لى : "به دريژايى قوناغه جياوازيه كانى ميژووى بزوتنه وى رزگاريخوازى كورد، كه سايه تييه سياسيه كانى كورد رولى دياريان له به رپا كردنى شورش و راپه رينه كان هه بووه و به شى زورى ته مه نى خويان بو ئه م بواره ته رخان كردووه. يه كيك له و كه سايه تييه سياسيه ديارانه ى كورد د. عه بدولره حمان قاسملووه كه بو ماوه ى نزيك به ٤٠ سال له هه ولى به رده وامى سه رخستنى ئه و بزوتنه وه يه به گشتى و به تايبه ت له روژ هه لاتى كوردستان دابووه و له و ماوه يه شدا دستكه وتي جيا جياى هه بوه." 

  د. هوشمه ند عه لى هه روه ها له ئامانجى ئه م تويژينه دا ئيشاره ده كات " حستنه رووى كه سايه تى سياسى د. قاسملوو و رولى له بزوتنه وى رزگاريخوازى كورددا، هه روه ها ئاشكرا كردنى پيگه ى راسته قينه ى ئه و له بزوتنه وه كه و ئه و ئاراستانه ى ديپلوماسىه تى كوردى پى ده ستنيشانكردوون و چونيه تى مامه له كردنى له هه ردوو ئاستى نيو خويى و جيهانيدا."

Read More - ادامه مطلب...
 
ئازاد مورادیان: ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی ئێران سنوورداره‌ و هه‌مووی له‌ده‌ستی ڕێبه‌ری باڵایه‌ چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   

voa_logo.jpg

heydar_karim.jpg ئازاد مورادیان: ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی ئێران سنوورداره‌ و هه‌مووی له‌ده‌ستی ڕێبه‌ری باڵایه‌

Haider Kareem
به‌پێی هه‌واڵه‌کان سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامبوونی سه‌ختیه‌کانی ئابووری ئێران که‌ به‌هۆی گه‌مارۆکانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه سازبوون‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامبوونی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکییه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران، ئێرانییه‌کان هه‌ر جۆش و خرۆشێکی به‌رزیان هه‌یه‌ بۆ گۆڕانکاری پاش ئه‌وه‌ی که‌ ئاخوندی میانه‌ڕۆ حه‌سه‌ن روحانی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانی برده‌وه‌. azad_092011.jpg
 

ئازاد مورادیان ڕه‌واناس و سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران بنکه‌ له‌ کالیفۆرنیا له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له‌ ژێر هه‌ژموونی ڕێبه‌ری باڵای ئێراندا ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌ ئاغای روحانی به‌ خه‌ڵکی ئێرانی داون زۆر زه‌حمه‌ته‌ بتوانێت به‌جێیان بگه‌یه‌نێت و ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ هیچ جیاوازیـیه‌ک له‌ سیاسه‌ت و جۆری بیرکردنه‌وه‌ بۆ ئێران له‌ نێوان خودی حه‌سه‌ن روحانی و ڕێبه‌ری باڵا عه‌لی خامنه‌ئی به‌دی ناکرێت.

 

Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 بعد > پایان >>

صفحه 41 - 45 از 356
© 2007 - 1394, VOK Radio