خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت بۆ سەردانە نهێنییەکەی سه‌رۆکی ئه‌مریکا
|
|
|
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA
|
خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت بۆ سەردانە نهێنییەکەی سه‌رۆکی ئه‌مریکا
سالار حیسامی
هه ۆلێر- كۆردستان
٣٠\١٢\ ٢٠١٨
سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا (دۆناڵد ترامپ) له پێشوازیی سه‌ری ساڵی زایینی و له یادی له‌دایکبوونی "عیسا مه‌سیح" به سەردانێکی نهێنی خۆی گه‌یانده عێراق و جگه له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی لەگەڵ دکتۆر عادل عه‌بدولمه‌ھدی، ئاماده نه‌بوو هیچ به‌رپرسێکی باڵای حکوومی و حزبی له‌و وڵاته‌دا ببینێ! بێگومان ئه‌وه دووره له نه‌ریتی دیپلۆماسی، به‌تایبه‌تی که ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری عێراق (دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح) نه‌بوو، که به‌پێی پره‌نسیپی دیپلۆماسی هاوشانی خۆیه‌تی و ده‌بوا یه‌کدی ببینن!
ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، له‌م سه‌ردانه نهێنییەیدا بۆ عێراق و نه‌بینینی برپرسانی باڵا (سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق)، به هۆی دۆخی خراپی ئه‌منی نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رباز و به‌رپرسی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریکی به‌و ڕاده‌یه له عێراقدا ماون، که بکارن له دیداره‌کانیدا بیپارێزن.. بۆیه پرسیاری گرینگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه: سه‌رۆک ترامپ به‌و خۆلادانه له دیداره دیپلۆماسییه‌کان چ په‌یامێکی بۆ حوکمڕانانی عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی هه‌بوو؟ ئایا بێ"حورمه‌ت"ی به هاوشانی خۆی کردووه، یان سه‌رۆک کۆمار و حوکمڕانانی عێراقی به بێ"حورمه‌ت" زانیوه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، شیکاری و شه‌ن و که‌وێکی قورسی هاوکێشه‌که‌ی پێویست نییه و ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌کردنه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ حوکمڕانانی عێراق و له وڵاته‌که‌ی خۆیاندا، هه‌ڵگری په‌یامێکی شه‌فاف و زۆر ڕاشکاوانه‌یه که ده‌کرێ له چه‌ند خاڵدا ده‌ستنیشانی بکه‌ین.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
ئایا ئه‌مریکا ناپاکیی له‌گه‌ڵ کورد کردووه؟
|
|
|
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA
|
ئایا ئه‌مریکا ناپاکیی له‌گه‌ڵ کورد کردووه؟
سالار حیسامی
١٢ی مانگى دیسێمبرى ٢٠١٨ زایینى
هه ۆلێر-كۆردستان
له دوای گه‌لپرسی(ڕیفراندۆم) بۆ سه‌ربه‌خۆیی له باشووری کوردستان، ئه‌و
که‌رته نیوه ڕزگارکراوه‌ی باشووری وڵات به فیتی تاقمێکی خائین و خاکفرۆش
له (١٦ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ٢٠١٧) له لایه‌ن سوپای هاوبه‌شی عێراق و
ئێرانه‌وه په‌لامار درا، له ئه‌نجامدا ناوچه کوردستانییه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان، که به خوێنی گه‌شی پێشمه‌رگه له
تیرۆریستانی داعش پاک کرابوونه‌وه، جارێکی دی داگیر کرانه‌وه،
به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان و له چه‌ند میحوه‌ره‌وه هێرشیان کرده سه‌ر
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه(پارتی دیموکراتی کوردستان) و به‌نیاز بوون، هه‌ولێری
پایتخهت داگیر بکه‌ن و بۆ هه‌میشه کۆتایی به حوکمڕانیی کورد بهێنن،
به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی وڵاتپاڕێز و "ئه‌برامز"شکێن خه‌ونه‌که‌یانی کرده بڵقی
سه‌ر ئاو، ژه‌نه‌ڕاڵ و ڕاوێژکارانی باڵای ئه‌مریکاش له عێراقدا چاویان له
هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه نووقاند، به‌وه‌ش هیچ گومانێکیان بۆ وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره نه‌هێشته‌وه:
ئایا له‌و گه‌له‌کۆمه‌کییه‌ی له دژی کورد کرا، ئه‌مریکا خیانه‌تی له باشووری کوردستان کردووه، یا نه؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نه‌ک هه‌ر ئێمه‌ی کورد، به‌ڵکو خودی که‌سایه‌تییه دیاره‌کانی ئه‌مریکا دایانه‌وه.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
ناوەندەکانی چاکسازی تاچەند توانیویانە کەسی تاوانبار و بەندکراو بگۆڕى
|
|
|
VOKRadio, Los Angeles, California, USA
|
ناوەندەکانی چاکسازی تاچەند توانیویانە کەسی تاوانبار و بەندکراو بگۆڕى
د . ئازاد مۆرادیان
٢٣ى مانگى نۆۆیمبر ٢٠١٨
بێ گۆمان شێۆازى هه ڵسۆكه ۆت له گه ڵ بند كرا‌و و تاوانبار دا كاریگه رى به رچاوى ده بیت له سه ر گۆرانكارى له ره فتار و كرده وه ى كه سى تاوانباردا. ئه مه ش به پشت به ستن به یاسا و سیستمى داد و به شێۆازى كار و ئیشى ناوه نده كانى چاكسازى ده گه ڕیته وه.
زۆربه ى لێكولینه وه كان سه باره ت به چۆنیه تى هه ڵسو كه وت له گه ڵ بند كراوه كان دا ده گریته وه بۆ سه رچاوه ڕۆژ هه ڵاتیه كان كه له مێژه له سه ر ئه م ناكۆكیانه له كۆمه ڵگادا كار و ئیشى به رده وامى ئاكادیمیان كردووه و هه روه ها له مودیل یان سیستمیكى بنه ره تى كه ڵك وه ر ده گرن.
ڕوانگه ى سیستمى ڕۆژ هه ڵاتى به تاوان و تاوانبار له سه ر دو بنه ماى كۆمه ڵایه تى دامه زراوه كه تاكه كه س و كۆ مه ڵگا ده بیت یارمه تى ده رى یه ك بن له ژیان دا. ئه گه ر ئه ندامێكى كۆ مه ڵگا ڕێگاى هه ڵه ۆ دژایه تى له گه ڵ كۆ مه ڵگای گه رته پێش ئه ركى كۆ مه ڵگا و ناوه نده حكومه ت ئه وه یه كه به هه م‌و چه شنێك یارمه تى تاوانباره كه بد ه ن كه بگڕێته وه نێۆ باۆه شى كۆ مه ڵگا.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
دیمانه یه ك له گه ڵ عه تا زه رده شتی به‌رپرسی جڤاتی زه‌رده‌شتیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
|
|
|
VOKRadio, Los Angeles, California, USA , ئه‌مین خهواله
|
دیمانه یه ك له گه ڵ عه تا زه رده شتی به‌رپرسی جڤاتی زه‌رده‌شتیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
ئاماده كردنی دیمانه : ئه‌مین خهواله – رۆژنامه‌وان و هه‌واڵنێر
٣٠ ی مانگى ٥ ی ساڵی ٢٠١٩ ی زایینى
عه‌تا زه‌رده‌شتی : بنەماکانی ئایینی زەردەشتی له سه‌ر سێ بناغەی سه‌ره‌كی : بیرۆكه‌ی چاک، وتەی چاک و کرداری چاک پێك هاتووه، لە بەڕێوه‌بردنی ئەم سێ بناغهیە زەردەشتیهکان یەکتاپەرهستن و یەکتاپەرهستی بنەمای سەرەکی ئەم ئایینەیە.
عه‌تا رهحیمزاده ناسراو به عه‌تا زه‌رده‌شتی له ساڵی ١٩٧٥ زایینی له شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و كوردپه‌روه‌ر له دایك بووه له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩٨ زایینی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به جێهێشتووه و بۆ پێشمه‌رگایه‌تی و خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌كه‌ی رووی كردۆته باشووری كوردستان و ماوه‌ی ٢١ ساڵ پیشمه‌رگه و ئەندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بووه و وه‌كوو ئه‌ركێكی نیشتمانی خزمه‌تی به نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه. دوای دامه‌زرانی ناوه‌ندی زه‌رده‌شتیانی كوردستان له شاری سلێمانی بە رێبه‌رایه‌تی كه‌سانێك وه‌كوو پیر لۆقمان و عەتا رحیمزادە په‌یوه‌ست ئه‌بێت به ڕیزی زه‌رده‌شتیانی كوردستان و دێته سه‌ر ئایینی باب و باپیرانی و دواتر له ساڵی ٢٠١٥ زایینی ناوه‌ندی جڤاتی زه‌رده‌شتیانی رۆژهه‌ڵات پێك ئه‌هێنێت و به هۆی جیاوازی بیركردنه‌وه‌ی له گه‌ڵ ناوه‌ندی زهردشتیانی كوردستان ئه‌و رێكخراوه به فه‌رمیی دائه‌مه‌زرێنێت و چالاكیه‌كانی وه‌كوو به‌رپرسی جڤاتی زه‌رده‌شتیانی رۆژهه‌ڵات ده‌س پێده‌كات و به‌رده‌وام ئه‌بێت.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
باڵای بەرزی هونەر ئاوێزانی بەژنی پیرۆزی هەرمان دەكرێ
|
|
|
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA
|
باڵای بەرزی هونەر ئاوێزانی بەژنی پیرۆزی هەرمان دەكرێ
سوپاسنامه‌یه‌ک بۆ به‌ڕێزان شۆڕش ئاهی و بەیان سوهرابی

سالار حیسامی
٤ى ئۆكتۆبرى ٢٠١٨ ى زایینى
هه ۆلێر-كۆردستان
جینایه‌تکارانی خاوه‌ن بڕیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای
گرتنه‌ده‌ستی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانیی ئێرانه‌وه، ده‌ستیان به خوێنی
جیابیرانیان سوور کرد؛ وایان دانابوو به حوکمی جیهاد له دژی کورد و
له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر خاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و تیرۆری سه‌رکرده‌کانی کورد،
کۆتایی به خه‌باتی ڕزگاریخوازیی کورد بهێنن.. وایان مه‌زه‌نده ده‌کرد،
به له‌سێداردانی هه‌ڵسووڕانی سیاسی و چالاکانی مه‌ده‌نی ده‌کارن هه‌موو
ده‌نگێکی ناڕازی له گه‌روودا بخنکێنن، هه‌تا ئێستاش له سه‌ر هه‌مان
لارفامیی سیاسی و پراکتیکی ساویلکانه و بۆچوونی هه‌ڵه و گێلانه
به‌رده‌وامن.
بێگومان كارەساتی ١٧ی خەرمانان و ساڕۆخبارانی قەڵای دیموكرات لەلایەن تیرۆریستانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە؛ مێژووی پڕ له تاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تاریک و ڕه‌شتر کرد. له ئاکامی ئه‌و پەلاماره دڕندانە و نامرۆڤانه‌یه‌دا، ئه‌گه‌رچی پۆلێ تێکۆشه‌ری گیان له‌سه‌ر ده‌ست له پێناوی ئازادی‌دا گیانیان به‌خت کرد، به‌ڵام خوێنی گه‌شیان، خه‌ونی نه‌زۆکی سوپای پاسدارانی ئاڵۆزتر کردووه.. له ناوخۆدا بڕست و ئیراده‌ی به‌هێزتر کردووه بۆ درێژه‌دان به ڕێبازی سوورخهڵاتیان و له ئاستی دیپلۆماسیی جیهانیدا پاڵپشت و داکۆکیکاری له دۆزی ڕه‌وای کورد زیاتر کردووه.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
|
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 بعد > پایان >>
|
صفحه 21 - 25 از 488 |