رەنگدانەوەی پەروەردەی دایك لە سەركەسایەتیی منداڵ
|
|
|
Soraya
|
رەنگدانەوەی پەروەردەی دایك لە سەركەسایەتیی منداڵ
وت و وێژی گوڤاری گوڵان له سه ر په روه رده ی منداڵ
٥ ئوکتۆبر ٢٠١٩
خێزان یەكەم وێستگەی پەروەردەكردنە و مامەڵەكردنی خێزانیش راستەوخۆ كاریگەری لەسەر كەسایەتیی منداڵ دەبێت، بەتایبەتی دایكان كە ئەو ئەرك و بەرپرسیاریەتییە قورسە دەكەوێتە ئەستۆیان، هەر بۆیە هەتا دایك وشیارتر و ئاگاتر بێت، زیاتر لە پەروەردەكردنی دروستی منداڵەكەیدا سەركەوتوو دەبێت. بەشداربووانی ئەم راپۆرتەی گوڵان زیاتر تاوتوێی رۆڵی دایك لە پەروەردەكردنی منداڵدا تاوتوێ دەكەن.
سەرەتا كەسایەتی ئەكادیمی و چالاكی بواری مافی مرۆڤ د. سورەیا فەلاح، باسی ئەوە دەكات كە «دایك وەكو پەرستاری سەرەكیی منداڵەكەی زیاترین بەشداری لە ژیانی منداڵدا هەیە، ئەركی دایكیش تەنیا تێركردنی منداڵ و گەورەكردنی جەستەی نییە، بەڵكو پەروەردەكردنی عەقل و هۆشی منداڵەكەش ئەركی سەرەكیی دایكە و هەر دایكیش لە دروستكردنی كەسایەتیی منداڵەكەیدا رۆڵی سەرەكی دەبینێت. هەر بۆیە چۆنیەتی پەروەردەكردنی منداڵ بە زانست و وشیاریی دایكەوە گرێ دراوە.» رۆڵی دایكیش لە پەروەردەی منداڵدا بەمجۆرە خاڵبەندی دەكات: «یەكەم: پەیوندی (attachment)، پەیوندیی نێوان دایك و منداڵ لە كاتی پێش لەدایكبوونی منداڵەكەیەوە دەست پێ دەكات. هەڵبەت زور لە پسپۆڕان لەو باوەڕەن كە پەیوندیی نێوان دایك و منداڵ پاش لەدایكبوونی منداڵەوە دەست پێ دەكات. بەڵام لە هەر دوو حاڵەتەكەیدا ئەگەر دایك نەتوانێت پەیوەندییەكی قووڵ لەگەڵ منداڵەكەیدا دروست بكات، پەیوەندییەكی سارد و سڕیان دەبێت، ئەوەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر كەسایەتی و باری دەروونی منداڵەكە دروست دەكات. دووم: «هەستی متمانە بەخۆكردنە»، ئەگەر دایك رێزی منداڵی نەگرێت، یان توندوتیژ بێت لەگەڵی، یان لەبەر چاوی كەسوكاریدا سووكایەتی پێ بكات، ئەوا هەستی متمانە بەخۆكردن لە منداڵەكەدا زۆر لاواز دەبێت. سێیەم: هەستی متمانە بە دنیا (Trust)یە، كە هەستێكی زۆر گرینگە، لەبەر ئەوەی ئەگەر منداڵ ژیانێكی خۆشی هەبێت، جوانتر لە دنیا دەڕوانێت و باشتر هەستی پێ دەكات، بەڵام ئەگەر دایكێك كاتی باش بۆ پەروەردەی منداڵ تەرخان نەكات، یان ناشارەزا بێت، یان رووی خۆش بە منداڵی نەدات و بە جیهانی دەرەوەی ماڵ ئاشنای نەكات، ئەو منداڵە هەستی بە دونیا لاواز دەبێت. چوارم: فێركردنی سەربەخۆییە كە خاڵی سەرەكییە بۆ گەشەی كەسایەتیی منداڵ و وادەكات بۆ زۆر شت پشت بە تواناكانی خۆی ببەستێت، زۆریش پێویستە دایكان منداڵی خۆیان هان بدەن بۆ ئەوەی بەشێك لە كارەكانی خۆیان بكەن، وەك خاوێنكردنەوەی ژووری خۆیان، كۆكردنەوە و رێكخستنی كەلوپەلی یارییەكانیان، هەروەها پێویستە دەرفەتی ئەوە بە منداڵ بدەن كە پرسیار بكات و رای خۆی دەرببڕێت. پێنجەم: شادبوونە، دایكانی خەمۆك ناتوانن منداڵی شاد و بە وزە و بە توانا دروست بكەن، منداڵیش زۆر هەستیارە بە خەمەكانی دایكی خەمبار دەبێت و ئەو خەمبارییەش رێگری لە سەركەوتنەكانی دەكات
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
پەرەئهستاندنی قاچاخی مرۆڤ و مادە هۆشبەرەکان لە سنوورهكانی نێوان تورکیە و ئێران
|
|
|
VOKRadio, Los Angeles, California, USA , ئهمین خهواله
|
پەرەئهستاندنی قاچاخی مرۆڤ و مادە هۆشبەرەکان لە سنوورهكانی نێوان تورکیە و ئێران
ئهمین خهواله - رۆژنامهوان و ههواڵنێر
١٧ی مانگى ٨ی ساڵی ٢٠١٩ی زایینى
تەنها لە سەرەتای مانگی ئاب و لە کۆتاییەکانی تەمووز دا لە پارێزگای وان هەڵکەوتوو لە نێوان سنووری وڵاتەکانی ئێران و تورکیە زیاتر لە ٧٥ کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری هێروئین و ڕێژەیەکی بەرچاو نزیک بە ٢٥٠٠ باكس سیگاری قاچاخ و بڕی ٤٤ کیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستی بە سەر دا گیراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی چەن ناوەندی هەواڵنێری تورکیە لەوانە ناوەندی هەواڵنێری ئاناتۆلی لە دەستپێکی مانگی ئابی ئەم ساڵی نوێی زایینیەدا لە شارۆچە سنوورییەکانی باش قەڵا و گەوەڕ سەر بە پارێزگای وان هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی تورکیە و هاوسنوور لە گەڵ پارێزگا سنوورییەکانی ئێران زیاتر لە ٧٥ کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری هێروئین و بڕی نزیک بە ٤٤ کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش و نزیک بە ٢٥٠٠ باكس سیگار کە بە قاچاخ هاوردەی تورکیا کراوە لە لایەن هێزەکانی تایبەتی پۆلیس دژی کڕین و فرۆشتنی و کۆگاکردنی مادە هۆشبەرەکان لە سەر سنووری هاوبەشی هەر دوو وڵاتانی ئێران و تورکیا دەستیان بە سەردا گیراوە و هاتوونەتە گرتن.
لە کۆتایی مانگی تەمووزی ڕابردوو ئۆتۆمبیلێکی جۆری پاسی بچووکی
گواستنەوە نەفەر لە شارە بچووکەکان کە بارستایی هەڵگرتنی ١٤ مرۆڤی هەیە لە
ڕێگا هەورازە سنوورییەکانی پارێزگای وان سەر بە وڵاتی تورکیا لە کاتێکدا
رێژەیەکی ٦٨ کەسی مرۆڤی ژن و پیاو و منداڵ و پیر و گەنجی پێدەبێت لە ڕێگادا
تووشی قەزا و پێشهاتەیەکی نەخواراو ئەبێت و ڕێژەیەکی بەرچاو لە نەفەرەکانی
ناو ئۆتومبیلەکە کە ویستبوویان بە ڕێگای نائاسایی خۆیان بگەیننە شارەکانی
تورکیە و داوای مافی پەنابەری و مانەوە بکەن گیانیان لە دەست ئەدەن. بە پێی
دوایین ئامارەکان لەم پێشهاتە نەخوازراوەدا ڕێژەیەکی ٢١ کەسی لە جەماوەری
وڵاتانی ئەفغانستان، پاکستان و ئێران گیانیان لە دەس داوە و نزیکەی ٤٠ کەسی
دیکەش بە توندی بریندارن و لە ئێستادا گواستراوەنەتەوە بۆ بنکەکانی
فریاکەوتن و خەستەخانەی ناوەندی شاری وان لە وڵاتی تورکیە.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
ناهید حسەینی؛ ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كان له ئه مريكا
|
|
|
VOKRadio, Los Angeles, California, USA
|
ناهید حسه ینى؛ ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كان له ئه مريكا
له زه نجيره ۆتوۆێژه كان له گه ڵ ژنانى نوسه رى كورد
١٠ ي مانگى ئاوريل ٢٠١٩
تايبه ت به VOKRadio
بو
رێز لينان له نوسه ران و چالاكوانانى ژنى كورد، ده نگی کورده كان له
ئه مريكا بو ديموكراسى، ئاشتى و ئازادى , به یارمه تی رێکخراوه ی ژنان بو
ژیان زنجیره وتو وێژیکی له گه ل نوسه رانی ژنى کورد له هه نده ران به مه به
ستی ناساندنی زیاتری ئه وان ده س پی کردوه. له م زه نجيره وتوويژانه دا هه
ولمان داوه هاندره سه ركيه كانى سروشتى ، سايكالوژى و كومه لا يه تى كه
كاريگه رى بووه له نوستراوه كاني ئه م گروپه له ژنانى ليهاتوى كورد له
دونياى ئه ورودا ، به خه ينه به ر ده س بينه رانى ئه م وتوويژانه.
له پرسياره كاندا ئيمه هه ولمان
داوه له رابوردوى ژيانى نوسه ر، ئه و كه سايه تيه يانه كه كاريگه رى به
رچاويان له ژيانى ئه واندا بووه، رولى زمانى دايكى و هه ره ها كاريگه رى
زمانه كانى كه له سه ر ئه وان، زور به كورتى زانيارى خر كه ينه وه. هاوكات
رولى بيرو باوه رى فيمينيستى له پيك هاتنى كه سايه تى نوسه ر، ئه
زمونه كانيان له مه ر نابه رابه رى و نا ته بايي دژ به وان به هوى ژن
بونيان به خينه به ر ده س خوينه رانى ئه م زه نجيره وتوويژانه.
نوسه رانى ليهاتوى ژنى كورد له بواره جور به جوره كاندا سه ركه وتنيان وه
ده س هيناوه. به شيك له وان وه ك نوسه ره ى كورته چيروك، به شيك له وان وه ك
روژنامه نوس و شاعير و به شيكى كه نوستراوه كانيان له سه ر ميژو و كومه
لگا و ژينگه و سياسه ت و ئابوريدا بووه.
-------------------------------------------------------------------------
تكايه یێناسه یێک
سه باره ت به خوتان بو خوينه رانى ئه م وتوويژانه باس كه ن.
ناهید حسەینی لە بنەماڵەی حاجی شێخ عەبدولقادری دۆزەغەرە. کچی حاکم مێهرانی حسەینی ناسراو بە شێخ عوسمانی دۆزەغەرەم.
١٧ ی ئەگۆستی ساڵی ١٩٦٧ی زایینی لە گوندی دۆزەغەرەی سەر بە شاری سەقز
لەدایک بووم. لە شاری سنە ژیانی هاوبەشم پێکهێناوە و خاوەنی کچێک و کوڕێکم.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
ئهمریکا و ئێران، کامیان دهستیان له عێراق کورت دهکرێتهوه؟
|
|
|
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA
|
ئهمریکا و ئێران، کامیان دهستیان له عێراق کورت دهکرێتهوه؟
سالار حیسامی
فێوریه ١١، ٢٠١٩ی زایینى
هه ۆلێر- كۆردستان
پێش ئهوهی وهڵامی ئهم پرسیاره:(ئهمریکا و ئێران کامیان دهستیان له عێراق کورت دهکرێتهوه؟) بدهینهوه، پێویسته بزانین ههر کام له دهوڵهتانی ئهمریکا و ئێران(نهک له مێژووی دوور، بهڵکو له ماوهی دوو سێ دهیهی رابردوودا) چ ڕۆڵێکی "ئهرێنی و نهرێنی"یان له چارهنووسی سیاسیی عێراقدا ههبووه. پرسێکی وا بهرچاو، به بێ توێژینهوهیهکی ورد و ئهکادیمی، واته به شیکارییهکی ساده و ساکاریش دهکرێ له چهند خاڵدا دهستنیشان بکهین.
عێراق وڵاتێکی دهستکردی ئیمپڕیاڵ و وڵاتانی زلهێزی جیهانه که له بونیادنانیدا هیچ پرسێکیان به پێکهاتهکانی ئهم جوغرافیا سیاسی(ژیوپۆلیتیک)یه نهکردووه. بۆیه له سهردهمی "مهلیک فهیسهڵ"هوه تا ههنووکه نوقمی گێژاوی قهیران و ئاژاوه و شهڕ و ماڵوێرانییه.. ئهگهر واز له مێژووی دوور بهێنین و بۆ سهرباسی ئهم نووسینه بگهڕێینهوه، دهبینین، له دوو سێ دهیهی ڕابردوودا ههردوو وڵاتی ئهمریکا و ئێران لهم وڵاتهدا(عێراق) کاریگهرییهکی ڕاستهوخۆیان بووه، بهڵام ئهگهر ئهمریکا ڕۆڵی ئهرێنی و نهرێنیشی ههبووه، ئهوا ئێران جگه له ڕۆڵێکی نهرێنی لهم وڵاته بێ شکۆ و داڕووخاوهدا، هیچ نواندنێکی ئهرێنی نهبووه..
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
ده قی په یامی دوکتور سوره ییا فه لاح بؤ چوارەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
|
|
|
VOKRadio, Los Angeles, California, USA
|
ده قی په یامی دوکتور سوره ییا فه لاح بؤ چوارەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ژانویه ٢٠١٩
به ڕێزیکی تایبه ت بۆگشتی به شدارانی چوارەمین كۆنگرەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران وهه روه ها به خیر هاتنی هه مو به شداران بو ئه م کۆبونه وه.
سپاسی لێژنه ی ئاماده کاری ده که م که په یامی منتان قوبوڵ کرد و منیش به به شێک له بزوتنه وه ی خۆتان ده زانن. جیگه ی شانازی و خوشحالیه که ڕوخسه ت وده رفه تی ئه وه م پێ درا که په یامی خوشکایه تی خۆم له رێگه یێکی دوره وه بنێرم.
ده مه ویست ڕێزی تایبه تی خوم ئاراسته ی هه موتان که به شداری ئه م کونگره یه ن بکه م. به ڕاستی زۆر پێ شانازم که به شێکم له به شدارانی ئه م کۆنگره یه. هه رچه ن فیزیکی حزورم نیه به لام له دله وه له گه لتاندام.
ئه م كۆنگرە له گه ل خۆیدا ده سکه وتی زور دێنێت. بۆچیه تی کۆبونه وه، بۆچیه تی کۆ نه بونه وه ی چه ن سالی ڕابردو ، لێکۆلینه وه له ڕابردومان، پڕۆگرامی داهاتومان و ده یان مه سه له ی دیکه که له ئارادایه.
|
Read More - ادامه مطلب...
|
|
|
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 بعد > پایان >>
|
صفحه 16 - 20 از 488 |