Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < September 2021 > »
M T W T F S S
30 31 1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 1 2 3
No events
Home arrow کوردی
دیمانه نه یه ک له گه ڵ خاتوفه‌رزانه‌ مه‌حموودزاده هۆنه رمه ند ونوسه رى کورد چاپ ارسال به دوست
سالار حسامى، vokradio   

دیمانه نه یه ک له گه ڵ خاتو فه‌رزانه‌ مه‌حموودزاده هۆنه رمه ند ونوسه رى کورد 
 

salar_hisami.jpg

ديمانه‌ :  سالار حيسامى

 ١٧ی مانگی جون ٢٠٢١ی زایینی

هه ۆلێر- کوردستان 

له‌ ته‌مه‌نى نۆ ساڵانه‌وه‌ عه‌وداڵى كارى ده‌ستى بووه. دواتر ڕووى له‌ كارى شێوه‌كارى و گوڵسازى و به‌رجه‌سته‌كارى به‌ (زێڕ و زيو) كردووه‌. له‌ به‌رهه‌مه‌كانيدا كارى ناوازه‌ و ورده‌كاريى زۆر ده‌بيندرێت. تا ئێستا له‌ چه‌ندين شارى ئێران و هه‌روه‌ها له‌ شاره‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و باشوورى كوردستاندا پيشانگه‌ى كردووه‌ته‌وه‌. له‌ ئێستاشدا پيشانگه‌يه‌كى هه‌ميشه‌يى له‌ هه‌ولێرى پايته‌ختدا كردووه‌ته‌وه‌. فه‌رزانه‌ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا (فه‌رزانه‌ مه‌حموودزاده) له‌م گفتوگۆيه‌دا زياتر باسى كار و به‌رهه‌م و كۆسپه‌كانى به‌رده‌م كاركردنى ده‌كات. 

   farzaneh_omar_abdollah_02.jpeg

        
 فه‌رزانه‌ مه‌حموودزاده:
  ده‌مه‌وێ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مى ده‌ستى خۆم به‌ سه‌رۆك بارزانى پێشكه‌ش بكه‌م‌
Read More - ادامه مطلب...
 
ساڵیادی كاره‌ساتی میكۆنۆس و تێرۆری دوكتۆر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی له‌ ئاڵمان چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA , ئه‌مین خه‌واله   

ساڵیادی كاره‌ساتی میكۆنۆس و تێرۆری دوكتۆر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی له‌ ئاڵمان

amin_khawaleh.jpg

 

 

ئاماده‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ :

ئه‌مین خه‌واله

  ڕۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێر

 

 

sadegh_sharafkandi.jpg 28ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ ڕێكه‌وتی 26ی گه‌لاوێژی ساڵی 1371ی هه‌تاوی دوكتۆر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی كاك هۆمایوون ئه‌رده‌ڵان و كاك فه‌تاح عه‌بدولی كه‌ بۆ به‌شداری له‌ كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ سۆسیالیست له‌ به‌رلین پێته‌ختی ئاڵمان به‌ڕێوه‌ده‌چوو، له‌ ڕێستۆرانتی میكۆنۆس به‌ ده‌ستی تێرۆریسته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی شه‌هید كران و ڕژیم لاپه‌ڕه‌یه‌كی ره‌شی دیكه‌ی له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خۆی تۆمار كرد.


هاوڕێی به‌ڕێز و تێكۆشه‌ر سادق شه‌ره‌فكه‌ندی ساڵی 1316ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به‌ 1938ی زایینی له‌ شاری بۆكان سه‌ر به‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر هاتووه‌ته‌ دونیا و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌ شاره‌كانی بۆكان و مه‌هاباد ته‌واو كردووه.
به‌ هۆی له‌ ده‌ستدانی باوكی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای منداڵیدا ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردنی كه‌وتووه‌ته‌ سه‌رشانی برای گه‌وره‌تری خۆی، ڕێزدا عه‌بدولڕه‌حمان شه‌ره‌فكه‌ندی ناسراو به‌ مامۆستا هه‌ژار شاعیری نیشتمانپه‌روه‌ری گه‌لی كورد و كۆماری كوردستان، دواتر زانكۆی له‌ شاره‌كانی ته‌ورێز و تاران له‌ به‌شی كیمیا ته‌واو كردووه‌ و بۆ تێپه‌ڕكردنی خولی دوكتۆرا ڕووی كردووه‌ته‌ وڵاتی فه‌ڕانسه‌ و دوكتۆرای زانستی كیمیای له‌ شاری پاریس وه‌رگرتووه.
 

Read More - ادامه مطلب...
 
تێپه‌ڕبوونی ١٠٠ ساڵ به‌ سه‌ر گرێبه‌ستی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی سیڤه‌ر و به‌ فه‌رمیی ناسینی چاره‌نووسی چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA , ئه‌مین خه‌واله   

تێپه‌ڕبوونی ١٠٠ ساڵ به‌ سه‌ر گرێبه‌ستی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی سیڤه‌ر و به‌ فه‌رمیی ناسینی چاره‌نووسی كورد له‌ ناوچه‌كانی ئاناتۆلیا


amin_khawaleh.jpgئاماده‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ : ئه‌مین خه‌واله
ڕۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێر
٣ى ئاگۆست ٢٠٢٠ زایینى

 

ڕۆژی ١٠ی ئاگووست ڕێك سه‌ت ساڵ به‌ سه‌ر واژووكردنی په‌یمانی "سیڤه‌ر" له‌ نیوان ھێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی براوه‌ی شه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می جیهانی و ئیمپراتۆریه‌تیی عۆسمانی تێپه‌ڕ ده‌بێت په‌یمانێك كه‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نی زۆر درێژخایه‌ن نه‌بوو و دوای سێ ساڵ به‌ هینانه‌ ئارای په‌یمانی "لۆزان" ده‌سه‌ڵاتی كورده‌كان له‌ ناوچه‌ی ئاناتۆلیا سڕدرایه‌وه‌ و كه‌وته‌ بۆسه‌ی فه‌رامۆشی و له‌ بیركران.

 

treaty_of_sevres_1920.png

په‌یمانی سیڤه‌ر یان "په‌یمانی سێور" په‌یمانێك بوو كه‌ ڕێكه‌وتی ١٠ی ئووتی ساڵی ١٩٢٠ی زایینی له‌ نێوان ئیمپراتۆریه‌تیی عۆسمانی و به‌ هاوبه‌شی ئیمپراتۆری ئاڵمان و ئیمپراتۆری ئۆتریش له‌ گه‌ڵ لایه‌نی به‌رانبه‌ر، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی براوه‌ی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی ڕووسیه‌ و بریتانیا و فه‌ڕانسه‌ واژوو كرا. په‌یمانێك كه‌ بوو به‌ هۆی ده‌رخستن و ئاشكرابوونی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تۆرك و نه‌ته‌وه‌خوازانی تورك و زۆرینه‌ی سۆپای تۆرك دژی پاشای عۆسمانی سه‌ریان هه‌ڵدا و ده‌ستیان دایه‌ ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین. 

Read More - ادامه مطلب...
 
ملووك وه‌كيلى لێكۆله‌ر وديزاينه‌رى جلوبه‌رگى ره‌سه‌ن چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA, سالار حیسامى   

ملووك وه‌كيلى لێكۆله‌ر وديزاينه‌رى جلوبه‌رگى ره‌سه‌ن:

زانياريم له‌ سه‌ر ٣٠٠ جۆرى جلوبه‌رگى ڕه‌سه‌ن له‌ سه‌رده‌مى ماده‌كانه‌وه‌ تا ئێستا هه‌يه‌ وزۆربه‌يانم به‌ په‌نجه‌كانى خۆم زيندوو كردووه‌ته‌وه‌

salar_hisami.jpg

 

گفتوگۆ: سالار حيسامى

٣ى ماگى ئاگۆست ٢٠٢٠

 

 

 

ملووك وه‌كيلى، ناسناوى (ئاڵا)ى هه‌يه‌ و، لێكۆله‌ر و ديزاينه‌رى جلوبه‌رگى ره‌سه‌ن و ناوێكى ئاشنا و كه‌سايه‌تييه‌كى ناوداره‌ له‌و بواره‌دا و، لێكۆڵينه‌وه‌كانى له‌ بوارى كه‌لتوور و جلوبه‌رگى ڕه‌سه‌ن (له‌ سه‌رده‌مى ماده‌كان-ـه‌وه‌ تا هه‌نوكه)‌ به‌رده‌وامه‌ و، چه‌ندين پێشانگه‌ى له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشوورى كوردستان و هه‌روه‌ها له‌ ئێران و ده‌ره‌وه‌ى وڵاتدا كردووه‌ته‌وه‌. له‌ سه‌رده‌مى مێرمنداڵييه‌وه‌ عه‌وداڵى دروومان بووه‌ و، به‌رده‌وام داهێنانى تێدا كردووه‌. هه‌ر له‌و بواره‌دا خه‌ونه‌كانى هێناوه‌ته‌ دى وكاتێكى زۆرى ته‌مه‌نى خۆى له‌سه‌ر داناوه‌، سه‌دان خولى بينيوه‌ وده‌يان بڕوانامه‌ى به‌رزى به‌ده‌ست هێناوه‌.

moluk_vakili_img_3212.jpg

 

وه‌ك خۆى باسى ده‌كات، سڵى له‌ كارى مه‌يدانى نه‌كردووه‌ و، بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى له‌ باره‌ى كه‌لتوور و جلوبه‌رگى ڕه‌سه‌نى كوردى، سه‌ردانى زۆربه‌ى شار و لادێ و گونده‌ دووره‌ده‌سته‌كانى كردووه‌. هه‌ندێ له‌ به‌رهه‌مه‌كانى به‌ مۆزه‌خانه‌كان به‌خشيوه‌، به‌شێكى زۆريشى وه‌ك سامانێكى مه‌عنه‌وى لاى خۆى پاراستووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى مۆزه‌خانه‌يه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ هه‌موو جۆره‌كانى جلوبه‌رگى ڕه‌سه‌ن بونياد بنێ. له‌م ديداره‌شيدا زياتر باسى ئامانج و پڕۆژه‌ و به‌رنامه‌ى كارى داهاتووى ده‌كات.

Read More - ادامه مطلب...
 
دکتۆر ئازاد مورادیان باس لە بارودۆخی ویلایەتی کالیفۆرنیا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دەکات چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA , جانى دیلان   

دکتۆر ئازاد مورادیان باس لە بارودۆخی ویلایەتی کالیفۆرنیا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دەکات

ده نگی ئه مریکا به شى کوردى

کورد کۆنێکشێن

جانى دیلان

٢٢ی مانگی ٧ ی ٢٠٢٠

  voakurdish_covid19_07212020.jpg

Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 بعد > پایان >>

صفحه 1 - 5 از 489
© 2007 - 1400, VOK Radio