Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < September 2018 > »
M T W T F S S
27 28 29 30 31 1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
No events
Home arrow ڕیپۆرتاژ
ڕیپۆرتاژ
ديدارى خاتو سوره يا فه لاح له گه ل به ريز عوسمان بايده مير سه روكى شاره وانى شارى ئامه د-‬توركيه چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   
ديدارى خاتو سوره يا فه لاح  له گه ل به ريز عوسمان بايده مير سه روكى شاره وانى شارى ئامه د ‫-‬توركيه
 

١٢ مانگى ژوئن سالى ٢٠١٣ ى زائينى

‎تايبه ت به VOKRadio   روژى دوشممه ٤ى مانگى ژوئنى ٢٠١٣زائينى،  خاتو سوره يا فه لاح، چالاك وانى مافى ژنان و جيگرى سه روكى كومه لگاى كوردى باشورى كاليفورنياى ئمريكا له ديداريكى فورمى دا چاوى به به ريز عوسمان بايده مير سه روكى شاره وانى شارىbaydamir_soraya_fallah.jpg گه وره ى ئامه د ‫(‬دياربه كر‫)‬ ي توركيه كه وت‫.‬
 
 
له م چاو پيكه وتنه  دا كه له نوسينگه ى فورمى به ريز بايده مير به ريه وه چو، خاتو سوره يا په يامى هاو پيمانى كومه لگاى كورده كانى باشورى كاليفورنيا ى پيشكه ش به ريز بايده مير كه رد، هه روه ها له لايه نى خويه وه سوپاسى به ريزيانى كه رد بو پشتگيرى ته واويان له به ريوه چونى يكمين كونفرانسى ژنانى روژ هه لاتى نيوه راست و باكورى ئه فريكا كه له چه ند روژى رابوردودا به ميواندارى شارى ئامه د و به نوينه رايه تى ژنانى ٢٧ و لاتى ئه م هه ريمه به ريوه چو‫.‬


‎له م چاو پيكه وتنه دا به ريز بايده مير سوپاسى خوى ئاراسته ى كومه لگاى كوردى باشورى كاليفورنيا كه رد و  بو هه مو هه وله كانيان له هه ندران وه هه روه ها سوپاسى خاتو سو ره ياى كه رد بو هه مو چالاكيه كاني له بوارى مافى ژنان ، وه به تايبه ت ديفاعيان له مافى ژنى كورد‫.‬


‎په ره پي دان به هاوكارى و كارى هاوبه شى كولتورى و زانستى و ئاكادمى شارى ئامه د له گه ل شاره به نه رخه كانى كاليفورنيا وه ك شارى لوس ئانجلس له م دانيشتنه دا هاته گورى و بريار ده را كه هه ول بدريت ريگا بو گورانه وى قوتابى و ليكولينه رى كورد له گه ل زانكوكانى  ولايه تى كاليفورنيا له لوس ئانجلس و سانديه گو وه هه روه ها له شارى نيويورك له ولايه تى نيو يورك بدريت‫.‬

‎به ريز بايده مير له م دانيشتنه دا كورته باسيكى له سه ر ميژو و كولتورى شارى ئامه د و به شيك له چالاكيه كانيان له چه ند سالى رابوردودا له به شى كولتورى ، وه ك  ئينتيشار و چاپى دييان كتيب و پرتوك و گوڤار له سه ر شاعير و نوسه ر و هو نه رمه ندى كوردى توركيه كه روليكى به رچاويان له پاراستن و بوژانه وه ى زمان و كولتورى په ر بايه خى  كوردستان دا بوه ،پيشكه ش كرد‫.‬
Read More - ادامه مطلب...
 
مانگى دوستايه تى كورد و ئه مريكى له شاره وانى شارى ڤيرفاكسى ويلايه تى ڤيرجينا راگه يندرا چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   

مانگى دوستايه تى كورد و ئه مريكى يان ميراتى موشته ريكى كورد و ئمريكى  به فورمى له لايه ن شاره وانى شارى ڤيرفاكسى ويلايه تى ڤيرجينا راگه يندرا

 rahim_rashidi.jpg

وينه و راپورت له لايه ن رەحیم رەشیدی

 ٣ى مانگى مه ى ٢٠١٣

 

 

شارەوانی شاری فێرفاکس لە بڕیارێکی شیاودا، مانگی پێنجی زایینی وەکوو مانگی دۆستایەتی کوردو ئامریکا دیاری کردو لەمەو پاش هەموو ساڵێک ئەم یادە بە فەرمیی دەکرێتەوەو رێز لە پێوەندی کولتووری نێوان کوردستان و ئامریکا دەگیردرێت.

kurdish_american_heritage_01.jpg

 

هەر بەم بۆنەوە، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٩ی ئاپریل، کاتژمێر ٥ی سەر لە ئێوارێ، لە بینای شارەوانی فێرفاکس ڕێورەسمێک بەرێوە چوو کە شوێنی ڕێورەسمەکە بە تابلۆو کار دەستی هونەرمەندانی کورد ڕازابوەوە.

لە سەرەتادا دوکتۆر پەری قەرەداخی سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە ئامریکا، قسەی کردو دواتر شارۆن بولۆڤا سەرۆکی شارەوانی شاری ناوبراو بە فەرمیی مانگی دۆستایەتی کوردو ئامریکای ڕاگەیاند، دواتر فیلمی ژیان لە دەرهێنانی جانۆ رۆژبەیانی پیشان درا کە سەبارەت بە کارەساتی هەڵەبچەو ئەنفالە، ڕێورەسمەکە تاکوو کاتژمێر ٨ی ئێوارە بەردەوام بوو.

لەم رێورەسمەدا، کۆمەڵێک لە چالاکانی جۆربەرجۆری کوردو بیانی بەشدار بوون.

Read More - ادامه مطلب...
 
راپۆرتێك لە سەر سمینارێ "دەسەڵات و توندووتیژی دژی ژنان" لە شاری ئۆپسالای سوید چاپ ارسال به دوست
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   

راپۆرتێك لە سەر  سمینارێ "دەسەڵات و توندووتیژی دژی ژنان" لە شاری ئۆپسالای سوید

nahid_mokri.jpgراپۆرت: ناهید موکری

 بۆ رادوی ده نگی کوردوستان له ئه مریکا sorayafallah_sweden_111712_02.jpg

 

رۆژی شەممە 17ی نۆڤامبەری2012 لە شاری ئۆپسالای سوید سمینارێك لە ژێر ناوی"دەسەڵات و توندووتیژی دژی ژنان" بە و خاتوو سورەیا فەلاح براوەی خەڵاتی باشترین شارۆمەندی جیهانی ئەمریكا لە ساڵی 2012 و لێكۆڵەر، چالاكی مافی مرۆڤ و بەرگریكاری مافی ژنان لە ئەمریكا بەڕێوە چوو. ئەم سمینارە بە میوانداری "كۆمەڵی ژنانی كورد" لە ئۆپسالا بەڕێوە چوو .

ريكخراوه ى ژنانى كورد له ئوپسالا هه مو سالیک به میوانداری نوسه ران ، لیکوله ران و چالاکوانانی مافی مروف بو روژی جیهانی به ره نگاربوونه وه ی توند و تیژی دژ به ژنان توانیویه تی  زانيارى كولتورى له سه ر مافى ژنانى كورد و پشتگيرى له مافى ژ نان له كومه لگاى كورده وارى هه ولي به رچاوی داوه.

Read More - ادامه مطلب...
 
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   
voa_kurdish_banner.jpg
 
 
Haider Kareem

05.10.2012 

 
به‌پـێی ده‌سـتوری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌موو چوار سـاڵ جارێـک سه‌رۆکی وڵات هه‌ڵده‌بژێردرێت له‌ پاش پـرۆسه‌یه‌کی چه‌ند مانگی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنی سـاڵی 2012 یه‌ سه‌رۆک ئۆبامای دیموکرات هه‌وڵ بۆ گه‌ڕی دووه‌م ده‌دات، به‌ڵام کۆماریـیه‌کان له‌ پاش پـرۆسه‌یه‌کی درێژدا و له‌ نێو ژماره‌یه‌ک کاندید فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی ماسه‌چوسس مت ڕامنیـیان به‌ کاندیدی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 6 ی مانگی یازده‌ هه‌ڵبژارد.obama_ramney.jpg
سه‌رۆک ئۆباما له‌ میانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پـێشـوویدا به‌ڵێنی دا هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌ عێراق بکێشێته‌وه‌ و باری خراپـی ئابوری وڵاته‌که‌ باشبکات و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی بۆ هه‌موو ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان دابینبکات. هه‌رچه‌نده‌ به‌ڵێنی یه‌که‌می هێنایه‌ دی و هه‌موو هێزه‌کانی له‌ عێراق کشـانده‌وه‌، به‌ڵام له‌ باره‌ی ئابوری و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی هێشـتا گۆڕانێـکی به‌رچاو به‌دی نه‌کراوه‌. 
Read More - ادامه مطلب...
 
وتو ويژى تارا محه مه د له روژنامه ى ميديا له گه ل كاك ئازادى موراديان چاپ ارسال به دوست
VOKRadio.com, Los Angeles, California, USA تارا محه مه د   

وتو ويژى تارا محه مه د له روژنامه ى ميديا له گه ل كاك ئازادى موراديان :

سياسه تى دنيا به ده ست ميديا وه ده چه رخيت و سياسه تى ميديا به ده ستى جو له كه كان

 
ساز دانى - تارا محه مه دmidia_interview.jpg


له هه ڤپه يڤينه دا، د. ئازاد موراديان، به ر پرسى كوميته ى كورده كانى دانيشتوى ئه مريكا بو ديموكراسى و مافي مروڤ له ئيران، له باره ى بارو دوخى زيندانيه سياسيه كانى ئيران،  شه پولى سه وز و خروشى چه ماوه رى بو ناره زايه تى ده ر برين به رامبه ر به كوماري ئيسلامى ئيران و هه روه ها كارايى و بوونى كورد له راگه ياندنى ئه مريكا چه ند پرسيكى ديكه بو ميديا ديته ئاخافتن.

ده توان ده قي ئه م وه تو ويژه دابه زينن:

http://www.yndk.com/m477/477-4-5.pdf

 

 
شه پولی ناره زایه تی خه لك له ئیراند به ره و پیش ده چیت چ له نیو شه پولی سه وز چه بی شه پولی سه وز. كولكه زيرينه ي خه باتي خه لكي ئيران بو ئازادي و ديموكراسي بريتيه له چه ن ره نگي جياواز كه به يه كه وه به ره و خوري ره زگاري چه ماوه تو.



  

Read More - ادامه مطلب...
 
تارا محه مه د له هه فپه یفینئک له گه ل دكتور ئازاد مورادیان سه بارت به بارودوخى زيندانيانى سياسى و چاپ ارسال به دوست
VOKRadio.com, Los Angeles, California, USA تارا محه مه د   
تارا محه مه د له هه فپه یفینئک له گه ل دكتور ئازاد مورادیان سه بارت به بارودوخى زيندانيانى سياسى و مافي مروڤ له ئيراندا

له لايه ن : تارا محه مه د

ئوكتوبرى ٢٠١٠

  -وه ك چاودیر و چالاك وانیكی سیاسی ئیران چ ئامار و زانیارییه كی نوی له بارودوخی زیندانییه سیاسییه كان له ئیران لای ئیوه ده ست ده كه وی؟


azad moradian
پیشه كی ده بی بلیم كه هه ر چه ند ئیمه له سه ده ی ٢١دا ده ژین , سه ده ی تیكنو لوژی و ئینترنت ، به لام به هوی سیستمی دیكتاتوری له ئیراندا هه مو چه شنه شیوازی زانیاری و هه وال و ئاگاداری خریاوه ته ژیر چاو دیری  به رپرسانی ئه منی كوماری ئیسلامی و زوربه ی روژنامه وانانی سه ربه خو ، یان له به ندیخانه دان، یان له ژیر چاودیری و یان له ولات وه ده رنراو ن . توند وتیژی دژ به روژنامه وانانی سه ر به خو كه سه رچاوه ی هه وال و زانیارین به راده یه ك گه یشتوه كه ئیران له چه ند سالی رابوردودا له په لی سه ره وی ده ژایه تی به رانبه ر به روژنامه وانان ناستراوه. ئیران گه وره ترین به ندیخانه ی روژنامه وانان له نیو ولاتانی روژ هه لاتی ناوه راست دایه.

به م هویه وه ئامار یان ریژه یه كی باور پی كراومان بو بارو دوخی زیندانییه سیاسیه كان له ئیراندا نیه. ئه گه ر سه رنجی كوردستانیش بده ین ، نه ته نیا دژایه تی به رانبه ر به روژنامه وانان كراوه، روژنامه كانیشيان داخراوه، تاوانی زورخراوه ته پالیان ، یان له ریگای توندو تیژی و بی حورمه تی دژ به ئه وان و بنه مالاكانیان له و لات  وه ده رنراون.
 
ژیانی دلسوزانی كورد و لایه نگرانی مافی مروڤ چ كورد و چ غه یری كوردیش كه ئامانجیان بلاو كردنی زانیاری له سه ر پی شه ل كردنی مافی مروڤ بوه باشتر له روژنامه وانانی ئیرانی نیه. هه ر ئیسته زور به ی ئه ندامانی ریكخراوی مافی مروڤی كوردیستان له ژ یر چاو دیری هیزی ئیتلاعاتی ئیران دان، "كاك سه دیقی كه بود وه ند" له بندیخانه دایه و چه ند كه سی دیگه ش چاوه ری مو حاكیمه به هوی دركانه نی هه والی پی شه ل كردنی مافی مروڤ ده كه ن.
له دیتر به شه كانی ئیرانیش دا وه زع له مه باشتر نیه، ٢٣ ئه ندامی چالاك وانانی مافی مه روڤ له روژانی هه وه لی سالی نوی  له هیرشیكی سه راسه ری دا كه بو سه ریان كرا ده ستگیر كراو ن، به سیخوری تاوان بار كراو ن ، زه بریكی زور خراوه ته سه ریان بو ئه وه ی دان به ئی شه یك دا بنین كه هیچ كاتیك نه یان كردوه، یانی سیخوری بو وه لاته فره هیزه كان وه له سه ر ئه واندا ئه مریكا.


Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 بعد > پایان >>

صفحه 13 - 18 از 30
© 2007 - 1397, VOK Radio