Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < September 2019 > »
M T W T F S S
26 27 28 29 30 31 1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 1 2 3 4 5 6
No events
Home arrow هه‌رێمه كوردییه‌‌كان
هه‌رێمه كوردییه‌‌كان
ئێران له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی زۆنی سه‌وزدا جارێکی دی کوردی کۆکوژ کرد چاپ ارسال به دوست
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

ئێران له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی زۆنی سه‌وزدا جارێکی دی کوردی کۆکوژ کرد

 

سالار حیسامی

٩ى سیپتێمبرى ٢٠١٨ى زایینى

salar_hisami.jpg

 

هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌ره‌به‌یان و سپێده‌ی رۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 8-9-2018 سێ تێکۆشه‌ری کورد (رامین حوسه‌ین پناهی، زانیار مورادی و لوقمان مورادی) له‌ گرتووخانه‌ و ئه‌شکه‌نجه‌گای پڕتاوانی "رجایی شهر" له‌سێداره‌ دران، هه‌ردوو باره‌گای سه‌ره‌کیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ نزیکیی شاری کۆیه‌ی باشووری کوردستان و له‌ سنووری ژێرده‌سه‌ڵاتی زۆنی سه‌وز (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان)دا له‌ لایه‌ن پیلانگێڕان و تیرۆریستانی دڕنده‌ی سوپای قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سارۆخباران کران و به‌داخه‌وه‌ پۆلێ ژن و پیاوی سه‌رکرده‌ و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و منداڵ و به‌ساڵاچووی بێتاوانیش بووهنه‌ قوربانیی ئه‌و کاره‌ساته‌ دڵته‌زێن و نامرۆڤانه‌یه‌ و جارێکی دی ژماره‌یه‌ک ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌ری کوردستانی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵات له‌ نیشتمانی ئازدکراوی باشووردا له‌ خوێنی گه‌شیان گه‌وزان!!

pdki-pdk_090818.jpg

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی دڕنده‌کانی سوپای پاسداران بۆ‌ سه‌ر حدکا و حدک، هێمن شێخانی، بەرپرسی مەکۆی هەولێر و ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، له‌ لێدوانێکیدا بۆ "باسنیوز" جه‌ختی له‌وه‌ کردووه‌ته‌وه‌ که‌ "ئەوەی لە کۆیە ڕووی داوه‌، پاداشتی یەکێتییە بۆ ئێران و له‌ بری ئەو ساختەکارییە گەورەیە بووه‌ که‌ ئێران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بۆ یه‌کێتی کردووە".
Read More - ادامه مطلب...
 
بۆ یادى ٣٩ ساله ی شه هید بونى كاك یحیا خاتونى( ١٣٥٨ -١٣٢٤ هه تاوى) چاپ ارسال به دوست
د. ئازاد مۆرادیان، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

azad_moradian_032307.jpgبۆ یادى ٣٩ ساله ی شه هید بونى كاك یحیا خاتونى

( ١٣٥٨ -١٣٢٤ هه تاوى)

نا! من كۆچى هیچ خۆشه ۆیستێ كم باۆه ڕ ناكه م

نه! نه! من مرگ هيچ عزيزى راباور نمى كنم.

د. ئازاد مۆرادیان

١٩ى مانگى ئاگۆست ٢٠١٨

yahya_khatouni_02.jpg
ته مه ن ژۆماره ی له هه ستان دایه و ئه من ٣٩ ساڵ به سه ر شه هید بوونى خالۆی خۆشه ویستم دا تێ په ڕ ده كه م. وه ك هه ر تاكێكى كۆرد زۆر كاره ساتم به ته مه نى خۆم دیۆه. یا بۆخۆم ڕاسته ۆ خۆ له ژێر كاریگه رى ئه و كاره ساته دا بوم، یان ناڕاسته ۆ خۆ كاریگه ری كاره ساته كانم به هه مو هه ست و جه سته ی خۆ مه وه دیوه ته وه. زۆر خزم و هاۆرى و دۆستى ئازیزم له به ر چاوى خۆم دا گیانیان به خت كردووه، له سه ر گۆلكۆی ده یان ئازیزی خۆ شه ویستي خۆم شینم ڕه شتووه.
به تێ په ڕینى هه ركاژێرێكى ته مه نی ڕه شى كۆمارى سێداره؛ له شینى ئازیزه كانم دا، له زیندان و له ژێر ئه شكه نجه دا ، له ژیانى هه ڵات هه ڵات و ئاواره بون و په نابه ریدا كه زۆربه یان به شێك هه ره گرێنگى ژینی منن، یه ك بیره وه ریم له یاد و مێشكى خۆم دا به دریژایی هه مو ئه م ساڵانه پاراستووه، وه ك هێمایه ك بۆ ئیدامه ی خه بات، بۆ خۆڕاگه ری و به رده وام بون له ڕیگاى خه بات بۆ ئازادى، یه كسانى، و سه ربه خویی و سه ربه رزى گه له كه م ، یاد و بیره وه ریه كانى خاڵوى شه هیدم، كاك یحیا خاتونى.
خاڵۆ گیان یادت به خێر
 ++++++
له ماوه ی چه ن ساڵی ڕابۆردودا، چه ن هاۆڕه ی خۆ شه ویستم له سه ر تۆڕه كۆ مه لایه تیه كان، به نوستراوه و وینه هه ستاوه ن بۆ ڕیز گرتن له بیر ویادى كاك یحیا خاتونى. ڕیزى تایبه تیم هه یه بو كاك محه ممه د خاكى و كاك یحیا ده وه ندارى كه هه مو ساڵیك یادیكیان له كاك یحیا خاتونى كردووه ته وه و هه روه ها ئاگادارم كه كاك محه ممه د خاكى له هه وڵى پڕۆگرامیكى تایبه ت به شه هیدانى شاره كه م سه قز دان و بۆ ئه م مه به سته داواى هاۆكاریان له هاوڕه یانى ئه و سه رده مه ى ئه ۆ شه هیدانه، بۆ نوسینى بیره وه ریه كانیان كردووه.
چه ند نوستراوه سه باره ت به كاك یحیا خاتونى له سه ر تۆره كومه لایه تیه كان
Read More - ادامه مطلب...
 
هه‌ڤپه‌یڤینه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌سرین ئیبراهیمی،‌ (کچی زیندوویاد دکتۆر محەمەد ساڵح ئیبراهیمی- شەپۆل) چاپ ارسال به دوست
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

هه‌ڤپه‌یڤینه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌سرین ئیبراهیمی

(کچی زیندوویاد دکتۆر محەمەد ساڵح ئیبراهیمی- شەپۆل)

٩ى مانگی ئوت ٢٠١٨ ی زایینی

ئاماده‌کاری و سه‌رپه‌رشتی وتووێژه‌کان: سالار حیسامی

له‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌سرین ئیبراهیمی،‌ (کچی زیندوویاد دکتۆر محەمەد ساڵح ئیبراهیمی- شەپۆل)، ئاوڕێک له‌ کارو چالاکییه‌کانی مامۆستا شەپۆل ده‌ده‌ینه‌وه‌.

ده‌نگی كورد له ئه‌مریكا، پڕۆژه‌یه‌کی بۆ رێزگرتن و ناساندنی زانایانی ئه‌ده‌بی، نووسه‌ران و چالاكانی بواری ئه‌ده‌ب و كولتووری كوردی له ڕوژهه‌ڵاتی كۆردستان، له‌ چوارچێوه‌ی زنجیره‌ دیمانه‌ و هه‌ڤپه‌یڤین ئاماده‌ کردووه‌، که‌ له‌ دوو مانگی "ئاگۆست و سێپته‌مبه‌ر"ی ئه‌مساڵ ٢٠١٨ي زايينى پێشکه‌شی ده‌کات. ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌رخان كراوه بۆ ناساندنی زیاتری زانایانی كوردی ڕوژهه‌ڵاتی كۆردستان به‌ کوردستانییانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌ و هاوکات ڕێزلێنانه‌ له‌و که‌سایه‌تییه‌ زانا و بلیمه‌تانه‌ی که‌ له ناوخۆی وڵاتدا ده‌ژین و وێڕای هه‌موو كۆسپ و چه‌ڵه‌مه‌كان كه له سه‌ر ڕێگه‌یاندایه، بێ وچان هه‌وڵیان داوه خزمه‌تی كولتوور و ئه‌ده‌ب و زمانی كوردی بکه‌ن. كاڕگێڕانی ده‌نگی كورد له ئه‌مریكا به‌ مه‌به‌ستی سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌وپێشوه‌چوونی پڕۆژه‌که‌ داوای هاوكاری و هاوفكری له هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ به‌ڕێزانه‌ ده‌كه‌ن كه له‌و بوارانه‌دا كاریان كردووه. 

Read More - ادامه مطلب...
 
په‌نجه‌ره‌یه‌ک‌ بۆ ڕوانین له دادێی گه‌شی‌ کوردستان بکه‌نه‌وه‌ چاپ ارسال به دوست
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

په‌نجه‌ره‌یه‌ک‌ بۆ ڕوانین له دادێی گه‌شی‌ کوردستان بکه‌نه‌وه‌

سالار حیسامی

٢٩ ى مانگى مارچ ى ٢٠١٨ ى زايينى 

هه ولير، كوردستان

دیاره‌ مه‌به‌ستی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مێژووی کۆنی کورد و باسکردنی بابه‌تییانه‌ی ئه‌و مێژووه‌ نییه‌ که‌ له‌ هه‌موو که‌رته‌کانی داگیرکراوی کوردستاندا به‌ قۆناخی جیاوازدا تێپه‌ڕیوه‌، به‌ڵکوو زیاتر کردنه‌وه‌ی ده‌لاقه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌که‌ بۆ ڕوانین له دادێی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ به‌ بۆچوونی زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی و خه‌باتکارانی دێرین و هه‌ندێک له‌ سیاسه‌توانان و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌رۆک حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان، به‌و په‌رته‌وازی و دژبه‌ری و یه‌کتر قبووڵ نه‌کردنه‌ی ئێستا له‌ ئارادایه‌، شه‌قاوێکی هیوابه‌خش به‌دی ناکرێ، هه‌تا بتوانێ بزافی ڕزگاریخوازانەی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێش به‌رێ.


کورد بۆچی تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ ببێ به‌ خاوه‌نی کیانێکی سه‌ربه‌خۆ؟

ئایا پێوه‌ری پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ نایگرێته‌وه‌ و زمان و خاک و مێژووی هاوبه‌ش و كێشه‌ی ناسنامه‌ی هاوبه‌ش و ژیۆپۆلۆتیكیی هاوبه‌شی نییه‌؟

ئایا کورد سه‌رکرده‌ی کاریزمای نه‌بووه‌ و خه‌باتی بۆ بونیادنانی ئه‌و کیانه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ نه‌کردووه و قوربانی بۆ نه‌داوه‌‌؟

ئایا به‌ ته‌نیا ده‌ستی ده‌ره‌کی و وڵاتانی زلهێزی جیهان به‌ربه‌ستیان بۆ دروست کردووه‌؟

باشوور و ڕۆژاوای کوردستان تا ڕاده‌یه‌ک له‌ به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه‌ نزیک بوونه‌وه‌، به‌ڵام بۆچی ناتوانن ئامانجه‌که‌ بپێکن؟

Read More - ادامه مطلب...
 
کورد له‌ پیلانێکی گه‌وره و مه‌ترسیدار‌ خافڵه‌ چاپ ارسال به دوست
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

کورد له‌ پیلانێکی گه‌وره و مه‌ترسیدار‌ خافڵه‌!

 

salar_baba_shikh.jpg

سالار حیسامی

٢١ ى مانگى مارچ ٢٠١٨

هه ولير- كوردستان

پیلانه‌ هاوبه‌شه‌که‌ی تورکیا، ئێران، عێراق و سووریه‌ی داته‌پیو- به‌ ڕازیکردنی ڕووسیه‌ی سه‌رکێش -، زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی پێشبینی ده‌کرێ و به‌ که‌ر‌کووک و عه‌فرین کۆتایی نایه‌ت و نه‌ک (شنگال و قه‌ندیل و قامیشلوو) یش ده‌گرێته‌وه، بگره هه‌وڵێکه‌ بۆ نه‌هێشتنی ناوێک به‌ ناوی پایته‌ختی کوردستان‌!


کۆنتڕۆڵکردنی سنوور و فڕۆکه‌خانه‌کانی باشووری کوردستان له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ یه‌کێکه‌ له‌ ئامانجه‌کانی ئه‌و پیلانه‌ هاوبه‌شه‌ که‌ له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون، هه‌ر ئه‌وه‌ش نییه‌، سه‌قفی زه‌مه‌نیی گۆڕینی ده‌ستووری عێراقیان به‌ که‌متر له‌ چوار ساڵ خه‌مڵاندووه‌.

گۆڕانکارییه‌کی ده‌ستووری به‌ زه‌بری زۆرینه‌ی شیعه و گه‌مه‌ی دیموکراسی، که‌ به‌راییترین ئامانجی‌، سڕینه‌وه‌و لانیکه‌م بچووککردنه‌وه‌ی هه‌ر قه‌و‌اره‌یه‌کی ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانیی کورده‌‌ له‌ باشووری کوردستان!
‌ ئه‌مانه‌ و چه‌ندین پلان و پیلانی نه‌گریسی دژه‌ کورد، )سوڵتان و خه‌لیفه‌ی سوننه(‌ و )ئیمام و وه‌لی فه‌قیهی شیعه(‌ی - دێرینه‌ دوژمنی تینوو به‌ خوێنی ‌سه‌ری یه‌کتری -، پێکه‌وه‌ کۆکردووه‌ته‌وه‌، که‌چی ژماره‌یه‌ک کوردزمانی ڕقاوی و دڵ پڕ له‌ قین، سه‌رقاڵی چه‌قۆ له‌ هه‌سان سواندنن بۆ سه‌ربڕینی مه‌لی هیوا و دروستکردنی سێداره‌ بۆ له‌ خاچدانی ئینتیمای نیشتمانی!!


ئه‌وانه‌ له‌ لایه‌ک و ناته‌بایی و ناکۆکیی سیاسه‌تمه‌داری کورد له‌ لایه‌کی دیکه‌، که‌شێکی وایان خولقاندووه‌، که نائومێدی باڵی ڕه‌شی به‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیدا بکێشێ، که‌ مێژوویه‌کی دێرینی له‌ خه‌بات و قوربانیدان بۆ ڕزگاری له‌ بنده‌ستی هه‌یه‌. ‌

 

Read More - ادامه مطلب...
 
که‌رکووک بۆ ئێران و عەفرین بۆ تورکیه‌ چاپ ارسال به دوست
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

که‌رکووک بۆ ئێران و عەفرین بۆ تورکیه‌!


salar_baba_shikh.jpgسالار حیسامی

هه ولير- كوردستان


له‌وانه‌یه‌ سه‌ردێڕی ئه‌م شرۆڤه‌ کورته جێی سه‌رسوڕمان بێ! یان ئه‌و پرسیاره‌ هه‌ڵبگرێ‌: که‌رکووک و عەفرین که‌ تا هه‌نوکه‌ش به‌رکه‌وته‌ی وڵاتانی داگیرکه‌ری (عێراق و سووریه‌)ن و له‌ واقیعدا دوو شاری ستراتیژی و زۆر گرینگی باشوور و ڕۆژاوای‌ کوردستانن و کورد بۆ ڕزگارکردنیان گیانبازی کردووه‌ و هه‌زاران قوربانی بۆ داوه‌، چۆن ده‌کرێ ئێران و تورکیه‌ی داگیرکه‌ر، داگیری بکه‌نه‌وه‌؟!

 

karkuk-afrin.jpg

 

وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره،‌ شه‌ن و که‌وی زۆری پێویست نییه‌ و ده‌کرێ هۆکاره‌کانی به‌ چه‌ند خاڵ بخه‌ینه‌ڕوو، له‌وانه‌:

- زۆربه‌ی گه‌مه‌کارانی سیاسی و ئه‌وانه‌ی له‌ چێشتخانه‌ی سیاسیدا، سیاسه‌ت دروست ده‌که‌ن، زۆر جار ته‌نانه‌ت گوێ له‌ توێژه‌ری ئه‌کادیمی و شرۆڤه‌کاری شاره‌زا و متمانه‌پێکراوی خۆشیان ناگرن، ته‌نیا له‌ سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی بڕیار ده‌ده‌ن، شه‌ڕ له‌ خۆیان دوور بێ، ئیدی له‌ کوێ لافاوی خوێن هه‌ڵده‌ستێ و چ کاولکاری و وێرانییه‌کی لێده‌که‌وێته‌وه، به‌لایانه‌وه‌ گرینگ نییه‌!

Read More - ادامه مطلب...
 
<< شروع < قبل 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 بعد > پایان >>

صفحه 7 - 12 از 77
© 2007 - 1398, VOK Radio