Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/97/11465997/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
بەیان سەلمان؛ ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كان له ئه مريكا چاپ ارسال به دوست
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

بەیان سەلمان؛ ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كان له ئه مريكا 

له زه نجيره ۆتوۆێژه كان له گه ڵ ژنانى نوسه رى كورد

 
bayan_salman_03.jpg
   
٢٧ي مانگى مه ى ٢٠١٨ 
تايبه ت به VOKRadio
 
بو رێز لينان له نوسه ران و چالاكوانانى ژنى كورد، ده نگی کورده كان له ئه مريكا بو ديموكراسى، ئاشتى و ئازادى , به یارمه تی رێکخراوه ی ژنان بو ژیان زنجیره وتو وێژیکی له گه ل نوسه رانی ژنى کورد له هه نده ران به مه به ستی ناساندنی زیاتری ئه وان ده س پی کردوه. له م زه نجيره وتوويژانه دا هه ولمان داوه هاندره سه ركيه كانى سروشتى ، سايكالوژى و كومه لا يه تى كه كاريگه رى بووه له نوستراوه كاني ئه م گروپه له ژنانى ليهاتوى كورد له دونياى ئه ورودا ، به خه ينه به ر ده س بينه رانى ئه م وتوويژانه.
 
له پرسياره كاندا ئيمه هه ولمان داوه  له رابوردوى ژيانى نوسه ر، ئه و كه سايه تيه يانه كه كاريگه رى به رچاويان له ژيانى ئه واندا بووه، رولى زمانى دايكى و هه ره ها كاريگه رى زمانه كانى كه له سه ر ئه وان، زور به كورتى زانيارى خر كه ينه وه. هاوكات رولى بيرو باوه رى فيمينيستى له پيك هاتنى كه سايه تى نوسه ر، ئه زمونه كانيان له مه ر نابه رابه رى و نا ته بايي دژ به وان  به هوى ژن بونيان به خينه به ر ده س خوينه رانى ئه م زه نجيره وتوويژانه.  
نوسه رانى ليهاتوى ژنى كورد له بواره جور به جوره كاندا سه ركه وتنيان وه ده س هيناوه. به شيك له وان وه ك نوسه ره ى كورته چيروك، به شيك له وان وه ك روژنامه نوس و شاعير و به شيكى كه نوستراوه كانيان له سه ر ميژو و كومه لگا و ژينگه و سياسه ت و ئابوريدا بووه.  
 
  -------------------------------------------------------------------------
تكايه یێناسه یێک سه باره ت به خوتان بو خوينه رانى ئه م وتوويژانه باس كه ن.
 
ناوم بەیان سەلمان، لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری کەرکووک، لە باشووری کوردستان، لە دایکبووم. رۆمان نووس و شاعیر و وەرگێڕم. لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی بەرهەمەکانم بڵاو بۆتەوە و هێشتا بەردەوامم لە بڵاوکردنەوە. یەکەم بەرھەمە ئەدەبییەکانم لە ساڵی ١٩٩٤ بڵاوبۆتەوە. بەدوایدا لە ساڵی ١٩٩٨ دەرچووم بۆ فەرەنسا. لە پاریس دەژیم و هەر لێرە دەستم بە خوێندنی ئەدەب کرد تاکو دیپلۆم و لیسانیس و ماستەر و ماجستێرم لە ئەدەبی فەرەنسی و ئەدەبی هاوچەرخ وەستهێنا. بەدوایدا، کەوتمەوە کاری ڕۆژنامەوانی و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانم. 
 
خاتو بەیان، ئيوه له چ تەمەنێکەو دەستتان به نووسین کردوه و بەرهەمەکانی نووسینی خۆتان بناسێنن. تا چ ئاستێک نوسینەکانتان به ژیانی شەخسی تۆوه بەستراوه و ئیلهامی گرتوه؟
 
نووسین بەرهەمی ساتەوەختێکی دیاریکراو نییە، پرۆسەیەکی بەردەوامە، گەڵاڵەبووی بەرهەمی تەمەنێكە لە ئەزموون و خویندنەوە و هەڵسەنگاندنی فیکر، کە دواتر لە "هەلێکدا" بە نووسین دەرەکەوێت. نووسین بەوە خۆی لە ''قسە'' جودا دەکاتەوە کە قسەکەرێک بەرامبەرت نییە بیرۆکەکانتی ئاڕاستە بکەیت، بەڵکو دەنگەکانی ناوەوەی خۆتە و لە تەنیاییدا بە نووسین بەرهەم دێت.
ناتوانم بڵێم لە منداڵییەوە خولیای نووسینم هەبووە، بەڵام دەزانم کە لە تەمەنی هەرزەکاریمدا شتێک تەنگی پێهەڵەچنیم و پێناسەم بۆ نەدەکرا. بۆیە لە دوای یەکەم بڵاوکردنەوەی یەکەم چیرۆک و یەکەم شیعرم لە ساڵانی نەودەکان، پێویستم بە کاتی زۆر بوو تاکو بگەڕێمەوە ناو وشەکان و سەری داویان دووبارە وەست بگرمەوە. ئەو گەڕانەوەیە بە ڕێکەوت لە هەندەرانەوە کۆچی پێم کردەوە بۆ ناو نووسین. پێویستم بەوە بوو لەسەر فیکرم کاربکەم، لەسەر پاشەکەوتی دەروونی و ئەزموونەکانم (بە خۆشیی و ناخۆشییانەوە)؛ بە کورتی کار لەسەر خۆم بکەم تاکو خوێنەر ناونیشانی نووسەریم پێ ببەخشێت، نەک خۆم. ئەو کارکردنە لەسەر خود دەربازت دەکات لە نووسینی سەرپێی و باو و نەکڵۆک، بگرە بەرەوڕووی خۆت دەکاتەوە. ئەوەش مەودات پێ وەردەگرێت لەوەی ژیانی شەخسی خۆت ڕاستەوخۆ وەک خۆی بەرهەمی نەهێنییەوە. ئەوەی دەشبێتە ماییەی ئیلهام، تێکڕای ئەو خاڵانەی پێشووە، نەک تەنها لایەک.  
 
ئه و خاله سه ره کیانه ی که له سه ر نوسه ر بوونی تو کاریگه ری بووه چی بوون؟ (که سایه تی یا رووداویکی تایبه ت و هتد )
 
با دیسان بێمەوە سەر نووسین، چونکو ئەوە کە دواتر مێژووی میللەتێک و شوێنەواری شارستانییەتێک لەخۆیدا بەرجەستە دەکات. تەنانەت جەستەی کەسێک کە بە خاڵ دەکوترێت ئەو جەستەیە مێژووی بوونی خۆی بەو شێوەیە تۆماردەکات. لێرەوە، خودی نووسین، بە هۆی تەکنەلۆجیای هەرە پێشکەوتوو، لە داهاتوودا واتای دەگۆڕێت و فۆرمی نوێ لە خۆی هەڵدەگرێت. بێگومان بوونم وەک مرۆڤ، خۆشەویستم بۆ ئەدەب، بۆ نیشتمان، بۆ جوانی و شیعرییەت بەشێکی تەواوکەرن بۆ ئەو پرۆسەی نووسینەی ئاماژەم پێ کرد. بێجگە لەوەی مردن و خۆشەویستی و ژیانی هەندەران چەند فاکتەرێکی گرنگن. دەکرێ بڵێم کە لە شوێنێکدا ئیتر قسەم پێ نەدەکرا دەبوو ئیدی بنووسم. کەسانی ئازیزیش لە ژیانمدا ڕۆڵی گەورە و جوانیان هەبووە لە هاندانم.
bayan_salman_02.jpg
 
وەک نووسەرێکی دیاسپۆرا له هەندەران چەنده زمانی دایکی له سەر نووسینەکانت یا نووسینی کتێبەکانتان کاریگه ری بووه؟
 
 زمانی "دایک" پێناسەی خۆی دەکات. لەگەڵ لەدایکبوونتدا هاوبەشی خەمتە، هەڵگری ئازارەکانتە و بەو زمانە بیر دەکەیەوە. زانینی زمانی تر هاوکاریی باشترت دەکات بۆ بیرکردنەوە بە جۆرێکی دی. زانینی چەند زمانێک گەشتێکی بەردەوامت پێ دەکات لەناو ئەو زمانە. چاکتر شارەزای وشەکان دەبیت و دەزانیت چۆن و لە کوێدا بەکاریان بەریت. نووسین لە بەرەی هەندەرانەوە دژی لەبیرچوونەوەیە، هەڵگری یادەورییە لە ئامادەبوونێکی ڕۆژانەدا لەناو پانتایی بەرفراوانی شوێنكی نامۆ، کە لە نامۆبوونی خود دەرت دەکات. بەرابەر بەو نووسینانەی لەناو وڵات بەرهەمهاتوون، نووسینی "دایک" لە هەندەران بەوە خۆی جودا دەکاتەوە کە فرە ڕەهەندە، دژی وێڵبوونە، تێکۆشانە لەسەر هەموو بەرەکانی ژیان. ئەگەر لە سەر خاکێک وەک خاکی کورد مرۆڤەکان لە ناو شەڕی بێ وەچان بن، لە هەندەران ئێمە لە جۆرێکی تری شەڕداین بۆ ئەوێ و ئێرە: شەڕی مرۆڤ لەگەڵ نادادپەروەریی. 
 
  تا چ  راده يه ك هه ستی نه ته وایه تی له سه ر له سەر نووسینەکانت یا له سه رنوسینی کتێبه که تان کاریگه ری هه بووه؟ 
 
نووسەری ڕاستەقینە کار بۆ سەرجەمی مرۆڤایەتی دەکات. بۆ ئاسوودەیی هەمووان و دادپەروەریی لە هەر سوچێکی دنیا. ئێمە بەشێکین لە نەتەوە، بەڵام نەتەوە بەشێکە لە هەموو دنیا. ئەمیش گەورەترە. نیشتمان پەروەریی و خۆشەویستیمان بۆ نەتەوە تەواوکەری خۆشەویستیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی. ئەوانەی توندڕەون لە بیرکردنەوە و ڕەفتار، یاخود ناسیونالیستن، ناتوانن ببنە نیشتمان پەروەر، چونکو ئەمیان دژی بیرۆکەی توندوتیژییە. دەکڕێ زۆر چاک قسە لەسەر مێژووی نەتەوەیەک بکەین، ڕۆڵی و کاریگەری، چونکو ئێمە بەشێکین لەو مێژووەی ئەو، بەڵام بەبێ ئەوەی پەنا بۆ سڕینەوەی "ئەوی تر" بەرین.  
 
چه نده بیروکه ی فمینیستی له سه ر نوسینه کانتان کاریگه ری هه بووه؟
 
ناتوانم باس لەو لایەنە بکەم، کەسانی دی دەبێ کارەکانمان هەڵسەنگێنن. بە بڕوای خۆم هیچ کات لەسەر بوارێک و تاقە فیکرێک کارم نەکردووە. فیکری فیمینیستی گۆشەیەکە، فیکری مرۆڤیش لەلام بە گشتی پانتاییە هەرە گەورەکەی گرتۆتەوە. دیارە وەک ژنێک بێگومان مەراقی ئەو جۆرە لێکۆڵینەوە و توێژنەوانەم لەلایە، پێم باشترە لەناو دەقی لێکۆلێنەوەیەکدا جێیان بکەمەوە، نەک ببێتە بابەتی سەرەکیی بەرهەمە ئەدەبییەکانم.
 
وه ک نوسه ریکى كورد چه نده ژن بونت کاریگه ری هه بوه له سه رکه وتنتدا یا خو به پيچه وانه ى ئه و بووه ته كوسپ له سه ر ريگاتاندا؟ (وه ك ڕاسیسم ، میسوجینی ، یا هه ر ره گه ز خوازییکی)
 
کەس نییە لە هەندەران بەرەوڕووی کاردانەوەیەکی ناخۆش نەبێت. ئێستا نا دواتر! بەڵام ئەو جۆرە کاردانەوەیە پوختەی کردەوە و ڕەفتاری سەرانسەری کۆمەڵگایەک نییە. هەر چۆن لە کۆمەڵگای خۆماندا، کاتێ لە شارەکانمان بە زۆرەملێی سیاسیی و سەربازی رژێمە فاشییەکان دەربەدەر دەبین، خەڵکی ئەو شارەی بۆی دەچین (کورد نییشینن) بەڵام هەمیشە بە چاوی "غەریبە" و ئاوارەیەک سەیرت دەکەن، لە هەندەرانیش ئێمە غەریبەین، لەگەڵ جیاوازی ئەوەی کە بە سووک سەیرمان ناکەن، با جیاوازیش بین. دەکرێ هەر ئەو جیاوازییە بکەینە هاندەرێکی پێشکەوتنمان.
 

ئه و خاله پوزیتڤ و نيگه تیڤه ى ژیان له هه نده راندا ، كه تا راده ییک کاریگه ری بووه له سه رنوسه ر بوونی تودا چيه؟ 

لایەنی نیگەتیڤ ئەوەیە کە داوای خۆگونجانت لێ دەکەن (integration) بێ ئەوەی تەمەنی کەسێک ڕەچاو بکەن، یاخود ماندوبوونی بە هۆی شەڕ و زیندانی وەبەرچاو بگرن، بێ ئەوەی تەواویی ئامرازی ئەو خۆگونجانە بخەنە بەر دەستت. خۆگونجان (وەک لە لێکۆڵینەوەیەکمدا بەناونیشانی "دەنگی شاراوەی ژنان" باسم کردووە) پرۆسەیەکی بەردەوامە، ئێمە لەبەرئەوەی خەڵکی بە ڕەچەڵەکی ئەو وڵاتانە نین، هەموو هەنگاوێكمان بۆ خۆسەلمانن ئەویە کە تا چەندە توانیومانە لەگەڵ ئەو کۆمەڵگا نوێیە خۆمان بگونجێنین. فێربوونی زمان بەشیکە لەو پرۆسەیە، ئیشکردن و دۆزینەوەی کارێک کە لەگەڵ فیکر و تواناتدا دەگونجێت بەشێکی ترە و دەیان بەشی تریش دێنە ڕێت دەبێ وەک بەربەست هەمووی تێپەڕینیت. خاڵی پۆزیتڤیش ئەوەیە، هیچ نەبێت مافمان پارێزراوە، هاوڵاتییەکی ئەو وڵاتە نوێیەیین کە بۆی هاتوین و یاسایەکی بێ گەندەڵ پشتگیریمان دەکات. دروستە کە دەبێ بەو ئامرازە کەمەی لەبەر دەستتمانە جێی خۆمان بکەینەوە. بەش بە حاڵی خۆم کە ڕەخنەش دەگرم؛ هەر چۆن لە کورد لە رەخنە دەگرم؛ هۆشم بەوەیە و پێزانینیشم هەیە کە دەستکەوتی زۆرم وەدەست هێناوە و کە دەخەوم مێردەزمە نایەتە خەونم. 

 

bayan_salman_books.jpg

 

پروژه ى نوسيننت بو داهاتوو چيه و چ په یامێکتان بو نوسه ره انی دیکه له هه نده ران هه یه؟

 هەمیشە چەند کارێک پێکەوە دەکەم. وەرگێڕانی ڕۆمانێکم بۆ زمانی فەرەنسی تەواوکرد. سەرقاڵی نووسینی ڕۆمانێکی نوێم، هاوکات بە پێی کات بابەتی ئەدەبی و فیکری بۆ گۆڤارەکان ئامادە دەکەم.


دواجار یەکێکم وەک هەموو ئەوانەی هاتوونەتە وڵاتانی دنیا. بە بڕوای منیش تا دنیا بووە و دەبێت مەسەلەی پەناهەندەیی و کۆچبەری هەر دەمێنێت. چونکو شەڕ و وەیکدادان بۆ سەپاندنی دەسەڵات هەر بەردەوام دەبێت. ئەو کەسەی ڕێی هەندەران لەبەر دەگرێت دەبێت وزەی و توانای بخاتەگەڕ و بە هاتنی یەکەم کۆسپ و تەنگانە کۆڵ نەدات. وەها سەیری کێشەکانیش بکات کە کاتین و بەسەر دەچن. بێگومان هەر وایشن.

 

به يان سه لمان وب سايت: 

http://bayansalman.wixsite.com/bayan-salman/blank-6


 

**************************************  

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2018 > »
M T W T F S S
26 27 28 29 30 1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31 1 2 3 4 5 6
No events
© 2007 - 1397, VOK Radio