Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/v/o/k/vokradio/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
رێوره‌سمی٢٢ی پووشپه‌ر له ولایه‌تی ویرجینیای ئه‌مریکا چاپ ارسال به دوست
PDKI-USA   
  22_pushper_2008_va_12.jpgرۆژی یه‌کشه‌ممۆ، رێکه‌وتی ١٣ی ژوئییه‌ی٢٠٠٨ رێوره‌سمێکی رێزگرتن و بیره‌وه‌ری یادی شه‌هیدانی ڤییه‌ن له ئیاله‌تی ویرجینیا له ده‌ڤه‌ری واشنگتۆن به‌ڕێوه‌ چوو. رێوره‌سمه‌که که له لایه‌ن کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌مریکا و یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌مریکا ساز درابوو له کاتژمێر 3ی ئێواری به به‌شداری سه‌دان که‌س ده‌ستی پێکرد

  پاش سرودی نه‌ته‌وایه‌تی و خووله‌کێک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی 22ی پووشپه‌ر و گشت شه‌هیدانی کوردستان ژیاننامه‌ی شه‌هیدی رێبه‌ر به کوردی و ئینگلیزی پێشکه‌ش به به‌شدارانی کۆره‌که کرا.

هاوڕێ شه‌ریف بێهروز، نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئه‌مریکا به‌خێرهاتنی میوانی تایبه‌تی رێوره‌سمه‌که، خاتوو نه‌سرین قاسملوو هاوسه‌ری شه‌هیدی رێبه‌رمانی کرد و وته‌یه‌کی به‌م بۆنه‌یه‌وه به ئینگلیزی پێشکه‌ش به به‌شداربوان کرد. پاشان له لایه‌ن خاتوو نه‌سرین چه‌ند ووته‌یه‌ک به‌م بۆنه‌وه پێشکه‌ش به کۆڕه بیره‌وه‌رییه‌که کرا.

له برگه‌یه‌کی تری رێوره‌سمه‌که په‌یامی لایه‌ن و رێکخراوه سیاسیه‌کان خوێندرایه‌وه که به‌م شێوه‌یه بوون. په‌یامی: پارتی دێموکراتی کوردستان له لایه‌ن هه‌ڤاڵ سه  ‌لام ،یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له لایه‌ن هه‌ڤاڵ گۆران ،پارتی ئازادی کورستان له لایه‌ن هه‌ڤاڵ زاگرۆس یه‌زدانپه‌ناه ، کومیته‌ی دامه‌زراندنی دێموکراسی له ئێران له لایه‌ن حه‌،سه‌ن ماساڵی
یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کورستانی ئێران له لایه‌ن خاتوو دووریا عه‌بدوڵازاده خوێندرایه‌وه ،کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له لایه‌ن هاوڕێ عوسمان پالانی خوێندرایه‌وه حیزبی دێموکراتیکی هاوده‌ردی ئه‌لئه‌هواز له لایه‌ن ماریا شێوه‌سه‌ڵی خوێندرایه‌وه

هه‌روه‌ها ئه‌م بروسکانه به‌ کۆڕه‌که گه‌یشتبوون. په‌یامی: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی ه‌رێم له وا،شنگتۆن، ئه‌نستیتۆی کورد له واشنگتۆن

  له به‌شی تری رێوره‌سمه‌که‌دا پاش چه‌ند خووله‌کێک پشوودان، بیره‌وه‌رییه‌کی وێنه‌ی له لایه‌ن نه‌سرین قاسملوووه به به‌شداربووان پێشکه‌ش کرا که له گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی به‌شداربووان به‌ڕه‌وڕوو بوو. پاشان خاتوو نه‌سرین وڵامی چه‌ند پرسیاری به‌شداربووانی داوه.

جێگای ئاماژه پێکردنه له نێو ئاوخنی رێوره‌سمه‌که‌دا هێندێک وێنه‌و فیلمی شه‌هیدی نه‌مر د. قاسملوو و شه‌هیدانی تری ڤییه‌ن و شوعار به کامپیتۆر پێشانی به‌شدارانی کۆڕه‌که دران. رێوره‌سمه‌‌که له لایه‌ن سه‌میرا قادری و جه‌عفه‌ر شکاک به‌ڕێوه‌ چوو ٢ کاتژمێری خایاند.

  22_pushper_2008_va_16.jpg

 

 

 

 

 

سه ر چاوه:http://usa.pdki.org/news.php?readmore=68

 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < September 2017 > »
M T W T F S S
28 29 30 31 1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 1
No events
© 2007 - 1396, VOK Radio