باڵای بەرزی هونەر ئاوێزانی بەژنی پیرۆزی هەرمان دەكرێ
سوپاسنامه‌یه‌ک بۆ به‌ڕێزان شۆڕش ئاهی و بەیان سوهرابی

سالار حیسامی
٤ى ئۆكتۆبرى ٢٠١٨ ى زایینى
هه ۆلێر-كۆردستان
جینایه‌تکارانی خاوه‌ن بڕیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای
گرتنه‌ده‌ستی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانیی ئێرانه‌وه، ده‌ستیان به خوێنی
جیابیرانیان سوور کرد؛ وایان دانابوو به حوکمی جیهاد له دژی کورد و
له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر خاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و تیرۆری سه‌رکرده‌کانی کورد،
کۆتایی به خه‌باتی ڕزگاریخوازیی کورد بهێنن.. وایان مه‌زه‌نده ده‌کرد،
به له‌سێداردانی هه‌ڵسووڕانی سیاسی و چالاکانی مه‌ده‌نی ده‌کارن هه‌موو
ده‌نگێکی ناڕازی له گه‌روودا بخنکێنن، هه‌تا ئێستاش له سه‌ر هه‌مان
لارفامیی سیاسی و پراکتیکی ساویلکانه و بۆچوونی هه‌ڵه و گێلانه
به‌رده‌وامن.
بێگومان كارەساتی ١٧ی خەرمانان و ساڕۆخبارانی قەڵای دیموكرات لەلایەن تیرۆریستانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە؛ مێژووی پڕ له تاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تاریک و ڕه‌شتر کرد. له ئاکامی ئه‌و پەلاماره دڕندانە و نامرۆڤانه‌یه‌دا، ئه‌گه‌رچی پۆلێ تێکۆشه‌ری گیان له‌سه‌ر ده‌ست له پێناوی ئازادی‌دا گیانیان به‌خت کرد، به‌ڵام خوێنی گه‌شیان، خه‌ونی نه‌زۆکی سوپای پاسدارانی ئاڵۆزتر کردووه.. له ناوخۆدا بڕست و ئیراده‌ی به‌هێزتر کردووه بۆ درێژه‌دان به ڕێبازی سوورخهڵاتیان و له ئاستی دیپلۆماسیی جیهانیدا پاڵپشت و داکۆکیکاری له دۆزی ڕه‌وای کورد زیاتر کردووه.
شه‌ن و که‌وی ئه‌و ڕووداوه و قووڵایی کاره‌ساته‌که باسی زۆر هه‌ڵده‌گرێ، له چه‌ندین ڕوانگه‌ی جۆراوجۆریشه‌وه خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ کراوه، نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌ش کاری له‌سه‌ر کردووه، زۆر پێویستیشه کاری زیاتری له‌سه‌ر بکرێ و له ئاستی جیهانیدا ئه‌و تاوانه له قاو بدرێ.. به‌ڵام وه‌ک له سه‌ردێڕی ئه‌م نووسینه‌دا ئاماژه‌م پێ کردووه، به پێویستم زانی، ئه‌م نووسینه وه‌ک سوپاسنامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی دوو هونه‌رمه‌ندی تێکۆشه‌ر بکه‌م، که باڵای بەرزی هونەریان ئاوێزانی بەژنی پیرۆزی هەرمان کردووه و دڵنیام به‌رهه‌می ماندووبوونی ئه‌و ماندوویی نهناسانهك بووه‌ته هۆی سوکنایی و سه‌بووریی خانه‌واده‌ی سه‌رفرازی شه‌هیدانی كارەساتی 17ی خەرمانان و هه‌موو تێکۆشه‌رانی هاوسه‌نگه‌ریان.
بەڕێز شۆڕش ئاهی، ناوێكی دیاری جیهانی هونەرە، پەیكەرە و تابلۆكانی لێوانلێون لە كاری داهێنەرانە و وێناكردنی ئازارەكانی نەتەوەكەی، وردبینەو بەدوای برینە قووڵەكاندا دەگەڕێ و عەوداڵی ساڕێژكردنیانە، تێهەڵكێشكردنی هزری هونەرناسانە و پەنجە خولقێنەرەكانی وایكردووە، بەرهەمی زۆر ناوازە و پاراوی جوانیناسی و هەڵگری پەیامی تینووی ئازادی لە كارنامەی درەوشاوەیدا تۆمار بكا.. لە نوێترین كارەكانیدا بە هاوكاریی بەڕێز بەیان سوهرابی(هاوسەری)، پێكەوە باڵای بەرزی هونەریان ئاوێزانی بەژنی پیرۆزی هەرمان كرد‌و قەڵای دیموكراتی برینداری لە بن نەهاتوویان پەپوولەباران كرد. وێنه‌ی شه‌هیدانیان نه‌قشاند، داریان برینپێچ كرد و گیانیان به به‌ر په‌رتووکخانه‌ی پێشمه‌رگه‌دا کرده‌وه.
مرۆڤە بە ئەزموونەكان وتوویانە: چەك لە باشترین حاڵەتدا لە ناو كۆگاكاندا دەڕزێ و لە خراپترین حاڵەتیشدا گیان لە گیاندار دەستێنێ.
شۆڕش ئاهی و بەیان سوهرابی سەلماندیان، فڵچه و ڕنگیش وه‌ک شریخه‌ی چه‌کی پێشمه‌رگه ده‌توانێ دوژمنی داگیرکه‌ری به خوێن تینووی کورد، تووشی دڵه‌خورپێ و خه‌وزڕان بکا..
شۆڕش ئاهی و بەیان سوهرابی سەلماندیان داگیركەرانی كوردستان چه‌ند ئازا و خێرا بن له وێرانکردن، ئه‌وا تێکۆشه‌رانی کورد سه‌دان هێنده به‌ده‌ست و بردن بۆ بووژانه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه..
گه‌وره‌ترین پاداشت بۆ شۆڕش ئاهی و بەیان سوهرابی، بزه‌ی سه‌ر لێوی ڕۆڵه‌کانی شه‌هیدانه و بچووکترین پاداشتیش ڕه‌نگه ئه‌م سوپاسنامه‌یه بێ، ئه‌گه‌ر قبووڵی بفه‌رموون..
**************************************
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom
|