تارانی "امیر" و به‌غدای "عمیل
|
|
|
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA
|
تارانی "امیر"
و به‌غدای "عمیل"!
سالار حیسامی
هه ولير- كوردستان
١٢ ي مانگى مارچ ٢٠١٨
که‌م که‌سی سیاسه‌توان
و سیاسه‌تکار هه‌یه، له فڕ‌ت و فێڵه دیپلۆماسییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له
ئاستی جیهانی و به‌تایبه‌تی له ناوچه‌که‌دا تێنهگهیشتبێ.
ئه‌وه‌ی به ئه‌لفبای
سیاسه‌ت ئاشنا بێ، ده‌زانێ له دوای رووخانی به‌عس له عێراق و نه‌مانی سوپا و له‌شکه‌ری
به‌رفه‌رمانی سه‌دام حوسه‌ین، تاران هه‌موو هێزی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به
ته‌واوی ئه‌و وڵاته داته‌پیو و داڕماوه، بخاتر ژێر رکێفی خۆیه‌وه، هه‌ردوو گه‌وره
هێزی باشووری کوردستانیش(پارتی و یه‌کێتی) ناڕاسته‌وخۆ و ڕاسته‌وخۆ، هه‌موو
ئاسانکارییه‌کیان بۆ به‌دیهاتنی ئه‌و خه‌ونه‌ی تاران کردووه. واته هه‌موو ئه‌زموونی
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی خۆیان له 1991 تا 2003 به هێزی سه‌ربازیشه‌وه خسته خزمه‌ت
بونیادنانه‌وی عێراقێکی نوێ و ده‌یانویست دیواری ئومێدیان به خشتی
"دیموکراسی و عێراقی فیدڕاڵ" هه‌ڵچنن.
به تێپه‌ڕبوونی
زه‌مان ده‌رکه‌وت، عه‌قڵییه‌تی شیعه و سوننه‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی به‌عس، بۆ مامه‌ڵه‌کردن
له‌گه‌ڵ کورد، هیچی له هه‌مان عه‌قڵییه‌تی شۆڤینیی به‌عسییه‌کان که‌متر نییه،
به‌تایبه‌تی که شیعه‌ی زۆرینه بوونه حوکمڕانێکی ته‌واو عه‌یاری مه‌زهه‌بگه‌را و
به هه‌موو شێوه‌یه‌ک سوننه‌یان په‌ڕاوێز خست، ئاکامه‌که‌شی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و
تاوان و کاولکارییه‌کانیان بوو، که تا هه‌نووکه‌ش مه‌ترسیی به‌هێزبوونه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
ئه‌و ڕهشبیره تیرۆریستانه ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه! کوردیش له‌و هاوکێشه‌یه‌دا
قوربانیی سه‌ره‌کی بووه.
گوێلک به چی ده‌بێته
که‌ڵه‌گا و گامێش؟ ده‌بێ کا و کادێن و ئاخۆڕی بۆ دابین بکه‌ی، نان و ئاوی بده‌یتێ
و له گورگان بیپارێزی. ده‌قاوده‌ق کوردی باشوور ئه‌وه‌ی بۆ شیعه‌ی عێراق کرد، که‌چی
هه‌ر شاخیان ده‌رهێنا، به سهرهشاخان به‌ربوونه کورد! له سه‌رده‌می کابینه‌که‌ی
نووری ئه‌لمالکی(سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراقی به‌ناو فیدڕاڵ)، ئه‌وه‌ی له 16ی
ئۆکتۆبه‌ری 2017 به فه‌رمانی تاران ڕووی دا، به‌نیاز بوون ئه‌و کات جێبه‌جێی بکه‌ن
و هێزی دیجله -شی بۆ دروست کرا و به‌ره‌و که‌رکووک جووڵێندران! که داعش مووسڵ-ی
داگیر کرد، سه‌رباز و فه‌رمانده‌ی پێنج فه‌یله‌قی سوپای عێراقی چه‌کی خۆیان به
"دشداشه" ده‌گۆڕییه‌وه و قاره‌مانه‌تیی پێشمه‌رگه ده‌رپێی به پێی ئه‌و
سوپا شکستخواردووه‌دا کرده‌وه! که‌چی به‌غدای بێ ئیراده و گوێ له مستی تاران،
له بری ئه‌مه‌گناسی، بودجه و مووچه و قووتی خه‌ڵکی سڤیلی بڕی و بازنه‌ی ئابڵۆقه‌کانی
له سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ته‌نگتر کرد! له‌و کاته‌وه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ،
پاسدار قاسم سوله‌یمانی، به‌رده‌وام له‌م وڵاته بێ سهروبهرهیهدا به ئاره‌زووی
خۆی ته‌ڕاتێنی کردووه و به زه‌بری دۆلاره نه‌وتییه‌کان، میلیشیای جۆراوجۆری
تێهه‌ڵکێشی سوپای قودسی به‌رفه‌رمانی کردووه، هه‌تا سوننه‌ی پێ چاوترسێن بکا،
دوای داعش‌یش، میلیشیاکانی له‌گه‌ڵ چه‌ند "کاڵفامی سیاسی"ی هاوزمانمان له
سه‌ر مێزی ڕێککه‌وتنێکی پڕ له خیانه‌ت کۆکرده‌وه، هه‌تا ناوی هه‌رێمی کوردستان
به ته‌واوی بسڕنه‌وه، که له نه‌به‌ردی پڕ حیماسه‌تی "پردێ"دا پێشمه‌رگه
پێشی پێ گرتن و کۆتای‌یان به‌و لووتبه‌رزییه هێنا.
که‌س ناتوانێ حاشا له‌وه بکا که هه‌ر سه‌رباز و فه‌رمانده‌یه‌کی
هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی، پاسدار قاسم سوله‌یمانی به فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی
عێراق ده‌زانێ، نه‌ک دکتۆر حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی! سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، به بێ
ره‌زامه‌ندیی قاسم سوله‌یمانی ناتوانێ ده‌روازه‌کانی سنوور و فڕۆکه‌خانه‌کان بکاته‌وه،
چ بگا به‌وه‌ی بودجه و مووچه بۆ هه‌رێمی کوردستان بنێرێ.
ئه‌و ڕاستییانه وه‌ها زه‌ق
بووه‌ته‌وه، که ناوه‌نده‌کانی توێژینه‌وه‌ی ئه‌منی و سیاسی له ئاستێکی به‌رفراوانی
جیهانیدا به جاران باسیان کردووه. ئا به‌و بارودۆخ و هه‌ل و مه‌رجه‌وه، هیچ
گومانێک له‌وه‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه که ئه‌و تڕانزیته دیپلۆماسییه‌ی تاران به‌ره‌و
به‌غدا دروستی کردووه، ته‌نیا مانۆڕی دیپلۆماسی و شتێکی ڕووکه‌شییه بۆ گه‌مه‌ی
سیاسی و له واقیعدا هیچ پێویست ناکا، به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆیان
ماندوو بکه‌ن و سه‌ردانی به‌غدا بکه‌ن.
تاران "امیر" و به‌غدا بووه‌ته "عمیل"، ئه‌م سه‌ردانه‌ی
ئێسحاق جه‌هانگیری (جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران)یش ته‌نیا مانۆڕێکی
دیپلۆماسییه.
**************************************
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom
|