Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom
بو يادى نووسه ريكى به ئه زمون، بیرمەندێکی خاوەن قەلەم و وه رگيريكى توانا كاك ناسرى ئيرانپور چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

 بو يادى نووسه ريكى به ئه زمون، بیرمەندێکی خاوەن قەلەم و وه رگيريكى توانا كاك ناسرى ئيرانپور

 ٢٣ى ديسمبرى ٢٠١٦ ى زايينى

د. ئازاد موراديان

لوس ئه نجليس- ولاته يكگرتوه كانى ئه مريكا

 

nasser_iranpour.jpg

 

بياني ئه و رو هه والى دلته زينى كوچى ناوه ختى هاورى خوشه ويستم، كاك ناسرى ئيرانپورم له ريگاى توره كومه لايه تيه كانه وه ديت. هه واليكى به دوور له خواست و ئاره زوى هه موى ئه و كه سانه ى كه كاك ناسريان ده ناسى، چ له ريگاى نوستراوه كانيه وه و چ له ريگاى دوور و نزيكه وه.


سالى ٢٠٠٤ ى زايينى له و سه رده مه ي دا كه باسى فيدراليزم وه ك ئه زمونيك بو داهاتوى ولاتانى فره نه ته وه له ئارا دا بوو، زور يه ك له روشنبيرانى كورد به تايبه ت له روژهه لاتى كوردستاندا وه ك ئالترناتيويكى كارا بو داهاتوى ئيرانى پاش كومارى ئيسلامى ئيران چاويان له فيدراليزم ده كرد. نه بوونى سه رچاوه ى باور پى كراوى سياسى و ئاكاديميك له م بواره دا بووشائيكى به رچاو بوو و به داخه و هه ر ئه مه ش بووه هوى ده مه ته قى و له يه ك تى نه گه يشتنى به شيك زور له و كه سانه ى كه فيدراليزميان به خواست و ئاره زوى خويان مانا ده كرده وه.


ئا له م هه ل و مه رجه ى دا ئه من و چ ند هاوريكى كه وه ك ئه ندامي ده سته ى به ريوه به ريه تى كونگره ى نه ته وه يى كورد له باكورى ئه مريكا باسى فيدراليزمان هاوردووه گورى و هاوكات له پيوندى له گه ل چه ند كوردى دلسوز و باوه رمه ندى كورد له به ره ى يكگرتوى كورد له نيوخوى ئيراندا ئه م باسه مان بو پيك هينانى پلاتفورميك تاو و توو ده كرد. هه رچ ن سه رچاوه ى ئاكاده ميك و نوستراوه ى سياسى به زمانى ئينگليزى زوور بوو بلام جيگاي داخ بوو كه چ به زمانى كوردى و چ فارسى هه ولى ئه تو له م بوواره دا نه درابوو.

له و سالانه د ا و پاش په ره سه ندنى باسى فيدراليزم پيوندى ئيمه له گه ل كاك ناسر و ورگيراوه كانى له زمانى ئالمانيه وه بو فارسى زور پته و و به رچاو بوو. له نيوان ئه م سالانه دا من به به شى خوم زور زانياريم لى وه رگرت، زور شتى ليوه فير بووم و له به شيكى زور له نوستراوه و وتوويژ و كورو كو مه لى سياسى كاندا له نوستراوه كانى كاك ناسر وه ك سه رچاوه يه كى باور پى كراو كلكم وه رگرت و ئيستاش ده يگرم.

سالى ٢٠١٢ له نيوان كونفيرانسى پراگ و پاش ئه و كونفيرانسه، ئه و فورسه ته بو من ره خسا كه كاك ناسر له نزيكه وه بناسم، وه ك كه سايه تيكى دلسوز، ماندو نه ناس، پر له هه ست و هيوا به داهاتووي گه له كه ي، خوش فيكر و توانا له كار و ئيشى وه رگيرانى بابه تى سياسى و ئه ده بى و هه ر وه ها له كار و ئيشى يارمه تى دان به پنا به رانى كورد له ولاتى ئالمان و ته نانه ت ولاتانى ده ور و به ر دا.

prague_2012_01.jpg

. هيواى يكگرتنه وه و پيك هاتنى به ره ي يكگرتوى كورد بوو، ريكخراوه سياسيه كانى روژ هه لاتى كوردستان و ئوپوزسيونى پرش و پلاوى ئيرانيشى باش ده ناسى. هه ر له و كاتى دا كه باورى به پيكه و ژيان و ئاشتى له گه ل نه ته وه كانى ئيراندا بوو، بلام ريگاى به شوينيسم ئيرانيش بو دژايه تى له گه ل نه ته وه كانى ئيراني دا له ريگاى نوستراوه كان و وتو ويژه كانى ناده دا. كوچى دووايى كاك ناسر خه ساريكى گه وره يه بو بزوتنه وه ى كورد و به تايبه ت كوردى روژهه لاتى كوردستان كه له ريگاى كه سايه تي كاك ناسه ر و هه ول و زه حمه ته كانى بي وه چانى بو وه رگيران و نوسين ده رفه تى ئه وى پى درابوو كه باسى فيدراليزم و نا مه ركه زييه ت و شارو مه ندى به رانبه ر وه ك ئالترناتيوى پاش رووخانى كومارى ئيسلامى ئيران به بلگه ى باور پي كراو چاو لى بكات.

 


خوم به ئه مه ك دارى كاك ناسر ده زانم، پر به دل سه رخوشى له بنه ماله ى به ريزى كاك ناسر ده كم ، سه ر خوشي له شه‌هین خانم هاوسه‌ری كاك ناسرو شه‌وین و رۆژین دو كچى خوشه ويستى كاك ناسرو هه‌مو خزم و كه سيان ده كم، خوم به شه ريكى خه م و په ژاره يان ده زانم. هيواى سه بورى و سوكنايى دلم بويان هه يه.


كاك ناسر قه ت نامريت، ياد و بيره وه ريه كانى له يادى هه مو هاورياني دا ده مينيته وه. مالئاوا کاک ناسرگيان ، مالئاوا

**************************************

 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2018 > »
M T W T F S S
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31 1 2 3 4
No events
© 2007 - 1397, VOK Radio