Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/v/o/k/vokradio/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
هەڕەشە كانى سوپاى پاسدارنى كومارى ئيسلامى بو سه رهه ريمى باشورى كوردستان چاپ ارسال به دوست
د. ئازاد موراديان   

سه باره ت به هەڕەشە كانى سوپاى پاسدارنى كومارى ئيسلامى بو سه رهه ريمى باشورى كوردستان و بنكه و باره گاكانى حيزبى ديموكراتى كوردستانى ئيران له و هه ريمه دا

azad_muradian_6sep11
د. ئازاد موراديان
٢ى مانگى ٧ ى ٢٠١٦ زايينى

له وتوويژيكى راسته و خو دا له گه ل “روداو” دا سه باره ت به و هەڕە شانه ى كه به رپرسانى نيزامى ئيران و به تايبه ت سەردار حوسێن سەلامی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران كه ده ليت ؛ “هەر شوێنێک کە سەرچاوەی مەترسی بێت بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران،بەبێ هیچ دوودڵییەک خاپووری دەکەین” ، ئاماژه م به مه ته رسى دوو پات كردنه وى كاره ساتيك كرد كه نمونه ى ئه و كاره ساته له هاوينى سالى ١٩٩٦ ى زايننى روى دا. ئه مه به ئاشكرا ديتمان كه چون هيزيكى به ربلاوى كومارى ئيسلامى سنورى ولاتى عيراق و هه ريمى كوردستانيان به زاند و هه ليان دايه سه ر باره گاكانى ئوپوزسيونى كوردى روژه هه لات و به تايبه ت حيزبى ديموكراتى كوردستانى ئيران. پاش ئه وى كه پاشه كشه يشان كرد له ماوه ى ئه م ٢٠ ساله ش دا به هه مو چه شنيكبه  ئاشكرا و نه هينى دوژمنايه تى خويان بو بوونى ئوپوزسيونى كورد له هه ريمى كوردستاندا ده ربريوه. له لايه كى كه يه وه كومارى ئيسلامى له چه ن ئوپراسيونى نيوخوى عيراق دا به شيكى زور له ئه ندامانى ئوپوزسيونى ئيرانى وه به تايبه ت موجاهدينى خه لكيان به هاوكارى هيزى نيزامى عيراق و مليشيا شيعه كان كوشتووه و برينداريانى كردووه.


له وه لامى ئه و پرسياره دا كه بو كومارى ئيسلامى ئه و جار تا ئه و راده يه شله قاووه وهه ره شه ى كاول كردنى هه ريمى كوردستان ده كات له كاتيك دا كه له سالانى رابووردودا پژاكيش له و چه شنه عه ملياتانه يان بووه؟


من ئاماژه م به وه كردووه كه راسته پژاك له سه رده ميك دا له چه ن شوين كه وتووه ته نيو شه رو پيك دادان له گه ل هيزى نيزامى ئيران دا به لام به هوى ئه وه ى كه پارتى كريكارانى كوردستان كه پيوندى و گري به ستى تايبه تى له گه ل كومارى ئيسلامى دا هه يه، ئه و چه شنه چالاكيانه ى پژاكى له به رژه وه ندى پيونديه كانى خويدا نه ده دى هه ر به و هويه وه به ناوجيي كه رى به رپرسانى هه ريمى كوردستان و به تايبه ت به ريز نچيروان بارزانى ئاور به ست و گرى به ستيك له نيوان پژاك و به رپرسانى ئه منى كومارى ئيسلامى دا واژو كرا و له و كاته وه ئيمه له و چه شنه چالاكيانه نابيننين.
بلام ده بى ئاماژه به وه ى بكم كه كومارى ئيسلامى له هه لسان و راسانى ئه م جارى ئوپوزسيونى كورد دا كه حيزبى ديموكراتى كوردستانى ئيران رچه شكينه رى بزوتنه وه ى ئه م سه رده مه يه مه ترسيه كى راسته قينه ى هه يه. ئه م بزوتنه وه يه به ربلاوه و به شيكى زور له كوردستانى له خو گرتووه، له شنو و سه رده شت و سابلاخ ه وه تا سه قز و مه ريوان، هيزى بزوتنه وى خه لكى له جولان دايه و ئه مه ش وه هاى كردووه كه كومارى ئيسلامى زور به خيرا گورانكارى له به رپرسانى هيزى نيزامى و ئه منى خوى دا به كار بينيت، سه رحه ده كان بومباردومان بكات و ده ست بكات به گرتن و ده ست به سه ر گرتنى خه لكى ئاسايي دا، هاوكات له دانيشتن و وتوويژ له گه ل به رپرسانى هه ريمى باشور و به رپرسانى عيراق دا به زمانى نيزاميش هه ره شه ى خاپور كردنى كوردستان بكات.


روداو

د. ئازاد موراديان له وتوويژيك له گه ل روداو دا

له ولامى ئه و پرسياره ى دا كه تا چ راده يه ك ئيمكانى ئه وه ى هه يه ئيران ئه و هه ره شه ى خوى به جى بينيت؟

ئاماژه م به وه كردووه كه ئه زمونى سالى ١٩٩٦ و پاشان هيرش كردنه سه ر ئوپوزسيونى ئيرانى له عيراق دا به شيك له و مه ترسيه يه بلام ده بى بزانين كه نه هه ريمى كوردستان هه ريمه كى سالى ١٩٩٦ ه و نه حيزبى ديموكراتى كوردستانى ئيرانيش ئه و حيزبه يه كه ولام ده ر به و هه رشه نه بيت. هه ريمى كوردستان چ له بارى نيزامى و چ له بارى سياسى وه وه ك هه ريميكى دو فاكتو ناسياووه، گريبه ستى راسته و خوى له گه ل ولاته يه ك گرتووه كانى ئه مريكى و ولاتانى فه ره هيزدا هه يه، پتر له ٢٣ كونسولى وه لاتانى بيانى له هه ريمى كوردستان دا هه يه و شه رى راسته و خوى هه ريمى باشور له گه ل داعيش و تروريسته كانى سه ر به ده وله تى ئيسلامى ، هه ريمى كوردستانى به يه كيك له لايه نه پيوندى داره كانى جيهانى و موته حيد و هاوپيمانى ئه مريكا له قه له م داووه. ئيران به ده ست تى وه ردان له كاره ساتيكى وه ها زه ره ريكى زور ده كات.

ئه وى كه ئايا ولاته يكگرتوه كانى ئه مريكا بى ده نگ ده بيت ئه گه ر هيرشيكى وه ها بكريته سه رخاكى كوردستان؟

من پيم وايه سه ره راى گري به ستى نيوان ئيران و ئه مريكا له سه ر وزه ى ئة تومى، ئه م دوو ولاته كيشه كانيان له سه ر هه ريمه كه ، چونيه تى به ربه ركانى له گه ل هه ره شه تروريستيه كاندا و هه روه ها باسى مافى مروڤ له ئيران دا به جيگاى خوى ماوه ته وه. ئيران ده ستى له هه مو ناكوكيه كانى روژهه لاتى ناوه راست دا هه يه، ته هديد و هه ره شه ى له ئيسرائيل و هاوپيمانانى ئه مريكا له كه نداوى فارس دا له به رژه وه ندى ئه م پيونديانه دا نيه و ئه مريكا له نيهايه ت دا له به ر به ره كانى دژ به ئيران ده ويستينيت.

هه رچ ن هه ريمى كوردستانى باشور هه ولى داوه كه پيوندى خوى له گه ل كومارى ئيسلامى دا وه ك هاوسيه ك بپاريزيت، بلام وا دياره كومارى ئيسلامى و به تايبه ت به رپرسانى نيزامى كومارى ئيسلامى به زمانى زور و كوشتن و خاپور كردن رويان له كوردستان كردووه.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رايگه ياندووه: “ئەو هەڕەشەیە بە تەواوی پێچەوانەی سرووشتی ئەو گفتوگۆیانە بووە كە لەنێوان هەردوولاماندا هەبووە و بە هیچ شێوەیەك ئەو هەڕەشانە خزمەتی پەیوەندییەكانمان ناكەن و نابێ بە هیچ شێوەیەك ئەو زمانە بەرامبەر هەرێمی كوردستان بەكار بهێندرێت”.
ليره دا ئه و باسه ى ديته گورى كه :

ئايا هه ريمى كوردستانى باشور هه رئه و سياسه ته ى ده ريژيت كه سه باره ت به كوردستانى باكور له پيشى دا گرتووه؛ پي دانان له وه ى كه باسى كورد له كوردستانى روژ هه لات چاره ى نيزامى نيه و ده بى له ريگاى موزاكره و ريگاى چاره ى بو بدوزريته وه.
ئايا كومارى ئيسلامى قه ناعه ت به دانيشتنى ئاشكرا له گه ل ئوپوزسيونىكوردى روژهه لاتى كوردستان له ژير چاوديرى نيو نه ته وى دا ده كات، ئايا ئوپوزسيونى كورد وه ك به ره يه كى يه كگرتو له شه ر و پيك دادان دا دژ به كومارى ئيسلامى ده ويستن يان به يه كگرتوويى له هه ولى هه ريمى باشور بو موزاكره پشتگيرى ده كه ن.
تا چ راده يه ك راسانى روژهه لاتى كوردستان له پشتگيرى ئه و پارچه كانى كه كه لك وه رده گريت و تا چ راده يك ئه م بزوتنه وى روژهه لاتى كوردستان يارمه تى ده رى سه ربه خويي هه ريمى كوردستانى باشور و دوو پارچه كه ى كه ده بيت؟ بى گومان ئه م پرسيارنه له چ ن مانگى داهاتوو دا وه لامى خويان وه رده گرن. 
هيزى پيشمه رگه به خو راگرى و له خو بردوويى وهه رو ها ريبه ران و كادره كانى ليهاتوو و كارامه ئوپوزسيونى روژهه لاتى كوردستان ره چه ى راسانى ئه م جاره ى كوردى روژهه لاتيان دا رشتووه و ده بى چاوه روان بين.

PDKIPeshmergaK24

پيشمه رگه كانى حيزبى ديموكراتى كوردستانى ئيران له روژه ه هلاتى كوردستاندا

**************************************

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 
free stats

 

 

 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < October 2017 > »
M T W T F S S
25 26 27 28 29 30 1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31 1 2 3 4 5
© 2007 - 1396, VOK Radio