Iranian Culture & Art Club of Fresno
به صدای کوردستان از آمریکا خوش آمدید-
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and Freedom
بەرەو هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا چاپ ارسال به دوست
vokradio, Los Angeles, California, USA   
 بەرەو هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا
 
Nazhad Siwailyنه‌ژاد سیوه‌یلی  
 
10/22/2012
 
ئەمڕۆژانە کۆی میدیاکانی جیهان بە بایەخێکی تایبەتەوە لە کۆی تیمی کاری ئیداری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەڕوانن، کە زۆرینەی روداو و چارەنوسە گرنگەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتی پێوە بەستراوە، هەربۆیەشە کۆی ناوەندە سیاسیەکان بەبایەخەوە دەڕواننە کەسی تازە بە سەرۆک هەڵبژێردراو...

دیموکراسی خاڵی بەهێزی ئەمەریکایە لەسایەی ئەو دیموکراسییەدا، دەتساودەست کردنی دەسەڵات، سیستەمی دادی سەربەخۆ، لێپیچینەوە، ئەنجامی هەڵبژاردنی بێخەوش...هتد بون بە نەریتگەلێکی رەگ و ریشە داکوتاوی ئەو کۆمەڵگەیە و ئەو کۆڵەکە قایمانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکای لەسەر وەستاوە، کە دو سەدە لەمەوبەر باوکانی دامەزرێنەر بەهۆی نیگەرانی و ترسیانەوە بەرامبەر بە سیستەمی پاشایەتی ئەوروپا، کە پادشا و شازادەکان خاوەنی دەسەڵاتی رەهابون مۆنۆپۆڵی کۆی گوزەران و ئاراستەی سیاسیان کردبو. ئەوان هاتن و سیستەمی ئەمەریکایان بە چەشنێک داڕشت کە هیچ کەس و حیزب و دامەزراوەیەک بۆی نەلوێ و نەکرێت هەمو دەسەڵاتەکان لەدەستی خۆیدا چر بکاتەوە. سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتەکانیان بەتەواوی لێکجودا کردەوە، کردیشیانن بە چاودێر بەسەر یەکەوە.obama_ramney.jpg

 
رۆژی ٦ی مانگی یازدە کە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پەنجاو هەشتەمین سەرۆک دیاری دەکات، تێیدا هاوڵاتیانی دەنگدەر هەم سەرۆک و هەم جێگری سەرۆکیش هەڵدەبژێرن، هەڵبژاردنێکی تریش به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ دیاریکردنی یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی سیناتی ئەمەریکا، واته ‌بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌ڕی ئه‌ندامێتیان له‌ سیناتدا کۆتایی پێدێت.

 



ئێمە وەک کورد کە لە نائاگی و غەفڵتێکی قوڵی گۆڕانکاریەکانی دەرەوەدا دەژین و لە نەبونی هیچ دەزگایەکی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی نێودەوڵەتی یان هەر دەزگایەکی وەک ({ Think Tank })دا، بۆیەش درەنگتر لە روداو قەیرانەکاندا بەئاگا دێین و کاتێک دێینە ئاگا ئاڕاستەی کارەکان لەبەرژەوەندی ئێمە نین وەک نەتەوە... مێژوی بەریەک کەوتنی سیاسی کورد لەگەڵ ئەمەریکا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی رابردو دوای‌ كۆتایی‌ جه‌نگی ‌یه‌كه‌می‌ جیهانی ‌‌و له‌سه‌روه‌ختی‌به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی ‌ئاشتی ‌پاریسدا، تۆماس وردور وڵسنی‌ سه‌رۆكی ‌ئه‌مه‌ریكا 14 پره‌نسیپه‌كه‌ی‌حۆی بڵاوکردەوە‌‌، كه ‌له‌به‌ندی ‌دوانزه‌یدا جه‌ختی‌ له‌ پێویستی‌ "مافی‌ چاره‌ی ‌خۆنوسین"ی ‌نەتەوه ‌بنده‌سته‌كانی ‌ئیمپراتۆی عوسمانی کردەوە، كه ‌ئه‌و ده‌مه ‌به‌شێوه‌یه‌كی ‌سه‌ره‌كی ‌ئه‌رمه‌ن‌ و كورده‌كانی‌ ده‌گرته‌وه، ئه‌م نه‌ته‌وانه ‌پشتیان به‌هاوكاری‌ ئه‌مه‌ریكا‌ و ئه‌و به‌نده‌ی ‌سەرۆكەكەی ‌قایم بو بۆ رزگاربون له‌بنده‌ستی‌ توركه‌كان.


ئه‌وه‌ی ‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ كوردستان ‌و ئه‌رمینیادا رویده‌دا، له‌دیدی‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌شێكی ‌بچوك بوه‌ له‌ گه‌مه‌یه‌كی ‌گه‌وره‌ كه ‌له‌ ئاستی‌ ناوچه‌كه‌ و جیهاندا رویده‌دا. دوای ‌هەڵگیرسانی‌ شۆڕشی ‌ئۆكتۆبه‌ر و سه‌ركه‌وتنیان له‌ جه‌نگی ‌ناوخۆدا، ئه‌مەریكا و وڵاتانی‌رۆژئاوا گه‌یشتن به‌وه‌ی‌ كه ‌هه‌وڵدان به‌مه‌به‌ستی ‌دروستكردنی‌ به‌ربه‌ستێك بۆ رێگرتن له‌بەرفراوانبونه‌وه‌ی ‌نفوزی ‌كۆمۆنیزم، به‌ كۆمه‌كی ‌ئه‌رمه‌ن ‌و گورجی ‌‌و كورد بێهوده‌یه‌ تەنها وڵاتێک کە بتوانێت ئەو رۆڵە ببینێت تورکیایە. هه‌ر بۆیه‌ وڵسن ‌و سه‌ركرده‌كانی ‌رۆژئاوا پشتیان له ‌ئه‌رمه‌ن ‌و كورد كرد‌ و كردنیانن به ‌قوربانی ‌سه‌ره‌كی ‌گه‌مه ‌سیاسییه‌كانی ‌خۆیان مێژوی سیاسی ناوچەکە و وازی کردنی ئەمەریکا تێیدا پێمان دەڵێت، کە ئیدارەی کۆماریەکان بێ بایەخانە لە کورد و پرسەکەیان روانیوە کە پێچەوانەی ئیدارەی دیموکراتەکان بۆ کورد هەندێک زەمینەی تریان دەستەبەر کردوە بۆ کورد، دیرۆکی ٤٠ ساڵی رابردو پێمان دەڵێت کە بەشێکی کارەساتە پڕ نەهامەتیەکانی وڵاتی ئێمە لە سەردەمی کۆماریەکاندا رویان داوە نەک دیموکراتەکان. وەک هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ١٩٧٥ جینۆسایدی ئەنفال ١٩٨٨، کیمیابارانی هەڵەبجە و هەندێک روداوی نەتەوەی خوێناوی دیکە... رەنگبێت پێشبینی کردنی گەشبینی یان رەشبینی لە دونیای سیاستدا ئەستەم و دژوار بێت، وەلێ لێکدانەوەو بەراوردی دیرۆکی سیاسی هەندێک ئاماژەمان دەدەنێ لەمەڕ کۆماریەکان و دیموکراتەکان. ئەوانەی لەم ئدمینیسترەیشنەدا روخساریان دیارە دەکرێت هەندێکیان بەجۆرێک لە خەیاڵدانی ئێمەدا مابنەوە کە لەبەرژەوەندی کورد دید و هەڵویستیان بوبێت وەک {مارتین ئەندیک} کە بە سیناتۆری بەرچاو بیرتیژ دادەنرێت لە داڕشتنی {فۆڕین پۆلیسی} سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ساڵی ١٩٩٦ لە رۆژە خوێناویەکانی جەنگی براکوژی یەکێتی و پارتیدا دوای ٣١ ئاب، ئەم بو کە فشاری بۆ هێنان کە دێگەڵە هێڵی تەماسیان بێت. ئەمەریکا لێیان نابورێت گەر ئەو خاڵە سنوریەی نێوانیان ببەزێنن. هەر ئەوەبو هەردوک لە تاڵەبانی و بارزانی بانگهێشتی ئەنکەرە کرد و بەجیا کۆبونەوەی لەگەڵ کردن و فشاری جۆرە ریکەوتنێکی سەرەتای پێ ئیمزا کردن.

 

یەکێکی دیکە وەک بایدن کە شێلگیرانە هەمیشە پڕۆژەی هەیە بۆ دابەشکردنی عێراق بەسەر سێ هەرێمی کورد و شیعە و سونە. چەشنی سیناتۆری پێش ئەو پیتەر گالبرێس...

 

وەزیری دەرەوە هیلاری کلینتۆن کە بە دۆستێکی کورد ناسراوە لە نێوەندە سیاسیەکاندا، ئەم بەردەوام هەڵوێستی توندی بەرامبەر هەردو رژێمی ئێران و سوریا هەیە و یەکێک بو لەوانەی لە سیناتی ئەمەریکادا دەنگی بۆ ئەوە هەڵبڕی سوپای پاسداران بە رێکخراوێکی تیرۆریست بناسرێت، دواتریش لەگەڵ ئەوەبو کە کوشتارگەلی ئەرمەنەکان لە جەنگی جیهانی یەکەمدا لەلایەن تورکە عەسمانلیەکانەوە بە جینۆساید بناسرێت، {مادلین ئۆڵبرایت} وەزیری پێشوی دەرەوە ساڵی ١٩٩٨ خودی خۆی سەرپەرشتی ئیمزاکردن و شەرڕاگرتنی یەکێتی و پارتی کرد و فشاری هێنانە سەر بۆ دانوستاندن لەگەڵ یەکدی. {ریتشارد هاڵبرۆک}کە پێشنیاری کرد و بەردەوامیش بانگەشەی دەکات کە لە زنجیرە وتارەکانیدا لە واشینتۆن پۆستدا کە پێویستە هەرێمی کوردستان و تورکیا بەسەرپەرشتی ئەمەریکا نەخشەڕێ بۆ چارەسەرکردنی کیشە ئاڵۆزەکانی وەک پەکەکە و کەرکوک دابڕێژرێت. بۆئەوەی چیتر دەوڵەتی تورک دەستنەخاتە نێو کاری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لە هەرکاتێکدا پەنا بۆ لەشکرکێشی و بۆمباران کردنی سنورەکانی هەرێم نەبات و سنورێک بۆ دەوڵەتی تورک دابنرێت بەسەر پەرشتی ئەمەریکا و لە بەرژەوەندی گشت لایەک...

 

لەگەڵ دەیانی دیکەی دیموکراتەکان کە دەکرێت لە وتارێکی تایبەت بە دۆستەکانی نێو ئەمەریکا ناویان بهێندرێت.

 

لە ٣٠ ساڵی رابردودا دیموکراتەکان تەنها ٨ ساڵی فەرمان رەواییان کردوە و کۆماریەکانیش ٢٢ ساڵە ئیدارەی ئەمەریکا دەکەن، لە خولی هەڵبژاردنەکانی ٤ ساڵی رابردودا ئەدمینیسترەیشنی ئۆباما بەناجاری پەنای بۆ ئەزمونی بەشێک لە کەسانی پسپۆڕی ئیدارەکەی کلینتۆن برد، وەک دەیڤید ئەکسترۆند و سوزان رایس و تیموتی گارتەر زۆری تر کە ئێستا لە ئیدارەی ئۆبامادا کار دەکەن، ئەوەی جێی گەشبینیە بۆ کورد بونی کەسایەتی وەک ئەندیک و ریتشارد هاڵبرۆک کە رۆڵێکی گرنگ و فراوان لە نوسینەوە و داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی داهاتوی ئەمەریکا دەبینن، کە یەکەمیان بەرپرسی رۆژهەڵاتی ناوینە و لە وەزارەتی دەرەوەدا و دوهەمیشیان وەک نوێنەری ئەمەریکا پێشتر لە نەتەوە یەکگرتوەکان.

 

لەگەڵ کۆی ئەم پێشبینیانەشدا هیچ کارتێک هێندەی بونی لۆبیەکی کوردی لەناوخۆی خودی ئەمەریکادا کاریگەری لەمەڕ سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە نیە و نابێت بۆ پرسی کورد. ئەوەش بە خەونی سیاسیەکانی کورد نابێت وەک پیشتر خوالێخۆش بو مەلا مستەفا ئامادەی خۆی دەردەبڕێت کە کوردستان بکاتە پەنجاو یەکەمین ویلایەتی ئەمەریکا، بەڵام ئەوە بەتەنێ خەونێکی دوری نەناسینی ئەوی ترو زەمەن و لۆجیک بو، ئەمەریکا باش لە لۆبی ناوخۆی ئیسنیکەکان تێدەگات بۆیەش نێوەند و لۆبی کوردی بەهێز توانای جۆرێک لە گۆڕین و فشار یان بونی هەڵوێست لەمەڕ پرسی کورد دادەنێن، کە دوای چەندین ساڵ کۆچی کوردان بۆ ئەو وڵاتە تائێستا لۆبیەکی نەک بەهێز بونی نیە ،بەڵکو نوێنەرایەتیەکی حکومەتی هەرێم بونی نیە ئەوەی هەیە لە چەند خزم و کەسێکی خودی بەرپرسان پێک دێت، کە نەشارەزاو بێ ئەزمونی سیاسی و دیپلۆماسین بەجۆرێک یەکێک لە چاودێرە دیپلۆماتەکانی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی نوێنەرایەتی هەرێم بڵێ ئەوەندەی لە بازرگانێکی نێودەوڵەتی دەچێت ئەوەندە لە دیپلۆماتکار و سیاسەیەک ناچێت، سه‌ڕه‌رای ‌ئه‌وه‌ی ‌كه‌س ناتوانێت نكوڵی ‌له‌ گرنگی‌هاوكاری ‌ئه‌مه‌ریكا بكات بۆ كورد له‌ئێستا‌ و ئاینده‌شماندا، دواجار ئەوەمان لەیاد نەچێت ئەمەریکا نە دۆستە و نە دوژمنە ئەمەریکا لە کوێ بەژەوەندی هەبو لە وێ دۆستە، ئایا کورد دەکەوێتە کوێێ بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکاوە؟ ئەو پرسیارە هەڵدەگرین بۆ پسپۆڕان لەم بوارەدا...

 

Source: http://www.sbeiy.com


مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

+ ده توانن ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن  

+ براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  

 vokradio.jpg


free stats   

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

 

 

 

 
< بعد   قبل >

Polls

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < April 2019 > »
M T W T F S S
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 1 2 3 4 5
No events
© 2007 - 1398, VOK Radio