|
چاوپیكهوتنی له گه‌ڵ هادی ئه‌ده‌ب، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد له ئیران
17/12/2009
ره‌وا نیوز -بیلال سه‌عید: هادی ئه‌ده‌ب، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌ی
یه‌كگرتووی كورد، بڕای كۆ چكردوو موهه ندس بهادین ئه‌ده‌ب سهڕوكی
پیشووی فراكسیونی كورد له ئیران له‌و چاوپیكهوتنهدا، تێشك ئه‌خاته
سه‌ر بارودوخی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد ده‌كات وده‌ڵی"
په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی ئێران نوێــنهری كورد نین ".
ره‌وانیوز: ده‌گوترێ موهه‌ندیس ئه‌ده‌بی برات كاریگه‌ری راسته‌وخۆی
هه‌بوو له‌سه‌ر بارودۆخی كورد له‌ئێران و به تایبه‌ت به‌ره‌ی یه‌كگرتووی
كورد، وه‌فاتی موهه‌ندیس چ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر به‌ره هه‌بوو؟
ئه‌ده‌ب: به‌راستی دوای وه‌فاتی موهه‌ندس ئه‌ده‌ب له‌ناو
به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد كێشه دروست بوو، چونكه ئێمه نه‌مانتوانی دوای
وه‌فاتی ئه‌و درێژه به‌كاره‌كانی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد بده‌ین، وه‌ك
ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یخواست، بۆیه تا ئه‌نجامدانی كۆنگره به كۆی ده‌نگ
بڕیار درا به‌دانانی به‌ڕێز (بایز مه‌ردۆخی) وه‌ك سه‌رپه‌رشتیار و
وته‌بێژی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد له‌ئێران، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌ویش
نه‌یتوانی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی به‌ره ده‌یانه‌وێت بیبات به‌ڕێوه،
بۆیه ناچاربووین به‌كۆی ده‌نگ به‌ڕێز دكتۆر ره‌حیمی فه‌ره‌همه‌ند وه‌ك
سه‌رپه‌رشتیار و وته‌بێژی به‌ره دابنێین، كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی
هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی به‌ره دكتۆر ره‌حیم به سه‌رپه‌رشتیاری خۆیان قبوڵ
نه‌كرد و به‌ره بووه به دوو به‌شه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌كاتی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئێران ئه‌وه ده‌ركه‌وت، چونكه بایزی
مه‌ردۆخی و چه‌ند هاوڕێیه‌كی كه رۆیشتبوونه لای ئاغای موسه‌ویی كاندیدی
سه‌رۆكایه‌تی ئێران و پاڵپشتی به‌ره‌یان پێ راگه‌یاندبوو، ئێمه‌ش و به‌ڕێز
دكتۆر ره‌حیم وه‌ك به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد و مافی مرۆڤی كوردستان و
یه‌كێتیی خۆیندكارانی كورد رۆیشتینه لای ئاغای كه‌روبی و پاڵپشتی
خۆمانمان پێ ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی كه باسی كردووه له‌هه‌شت
خاڵ جێبه‌جێی بكات، ئه‌ویش به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی دا، ئه‌و به‌ڵینه‌ی كه
ئێمه دامان، كاریگه‌ری هه‌بوو وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رۆیشتبوونه لای
موسه‌وی ته‌له‌فۆنیان كرد و گوتیان وا مه‌كه‌ن، ئێمه‌ش به‌لامانه‌وه
سه‌یر بوو، كه پاڵپشتی موسه‌وی بكه‌ین، چونكه موسه‌وی ته‌نانه‌ت
ئاماده‌ی دانیشتن نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئێمه، چی پێویست ده‌كات پاڵپشتی بكه‌ین،
بۆیه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی به‌ره پاڵپشتی كاره‌كه‌ی ئێمه‌یان كرد، دكتۆر
ره‌حیم بۆئه‌وه‌ی هه‌مووان له‌ژیر چه‌ترێكدا كۆبكاته‌وه، ده‌ستی كرد
به‌كۆبوونه‌وه له‌شاره‌كانی كرماشان و ورمێ و سنه، ئێستا دوای
هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیارمان داوه، هه‌موومان كۆبینه‌وه بۆئه‌وه‌ی
چاره‌سه‌ری ناخۆشییه‌كان بكه‌ین و كار بۆیه‌كخستنی به‌ره بكه‌ین، له‌و
چوارچێوه‌شدا بڕیار وایه خێزانی موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب سه‌رپه‌رشتی
كۆبوونه‌وه‌كه بكات و ئه‌و وه‌ك سه‌رپه‌رشتی به‌ره دابنرێت، چونكه
توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ك موهه‌ندیس به‌هادین به‌ره له‌ژێر یه‌ك چه‌تر
كۆبكاته‌وه.
ره‌وا نیوز: ئه‌و ئامانجانه‌ی كه به‌ره‌ی له‌پێناویدا دامه‌زرا، تاچه‌ند توانراوه بێته دی؟
ئه‌ده‌ب: به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد دیارده‌یه‌كی تازه بوو، كه
له‌كوردستان دامه‌زرا، توانی جێگای خۆی بكاته‌وه و خۆی بناسێنێ له‌ناو
كورد و له‌چوارچێوه‌ی ئێران و حیسابی تایبه‌تیشی بۆ ده‌كرا، له‌كاتی
هه‌ڵبژاردنیش ئه‌و واقیعه ده‌ركه‌وت، كه به‌ره تاچه‌ند كاریگه‌ری
هه‌یه، چونكه هه‌موو كورد چاوه‌ڕێی بریاره‌كانی به‌ره بوون، بۆ ئه‌وه‌ی
بزانرێت چی ده‌كرێت و به‌ره پاڵپشتی كێ ده‌كات، به‌ڵام موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب
هه‌میشه خۆزگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌خواست كوردی ناو ئێرانیش ببنه خاوه‌ن مافی
خۆیان و سه‌رۆكی خۆیان هه‌بوایه، وه‌ك چۆن ئێستا به‌ڕێز كاك مسعود و مام
جه‌لال سه‌رپه‌رشتی كورد ده‌كه‌ن له‌عێراق.
ره‌وا نیوز: ده‌گوترێ موهه‌ندسی برات هه‌میشه كاری ده‌كرد بۆ
یه‌كخستنی ماڵی كورد له‌ئێران و له‌په‌رله‌مانیش داكۆكییه‌كی ته‌واوی
له‌مافی كورد ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا كورد له‌په‌رله‌مان چه‌ندین نوێنه‌ری
هه‌یه، تاچه‌ند ده‌توانین بڵێین ئه‌وانه نوێنه‌ری كوردن؟
ئه‌ده‌ب: باس و خواسی ئه‌ده‌ب هه‌رچی له‌سه‌ر بگوترێت كۆتایی
نایه‌ت، بۆیه ئه‌ده‌ب پاشخانێكی زۆری هه‌بوو له‌پێناو داكۆكیكردن
له‌كورد، بۆنمونه ئێمه له‌سه‌رده‌می شا كه باوكم مابوو، باوكم هه‌میشه
بۆ ئێمه باسی كورد و شۆڕشه‌كانی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت چه‌ندین وێنه‌ی مه‌لا
مسته‌فای بارزانی لهژورهكهمان هه‌ڵواسرابوو، كه وه‌ك خۆشه‌ویستییه‌ك
بۆ مه‌لا مسته‌فا ئه‌مه‌ش ببووه هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش رێگای باوكمان بگرین
و داكۆكی له كورد و شۆڕشه‌كانی بكه‌ین، ته‌نانه‌ت موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب
ته‌نها كورد بوو كه له‌په‌رله‌مانی ئێران هه‌ڵسا و گوتی " توركیا له‌سه‌ر
چی ئۆجه‌لانی ده‌ستگیری كردووه؟!". به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستا كه ده‌ڵێن
ئێمه نوێنه‌ری كوردین، راست ناكه‌ن، چونكه نه‌یانتوانیوه نوێنه‌ری
كوردبن له‌په‌رله‌مان، ئه‌و داكۆكییه‌ی موهه‌ندیس ده‌یكرد له‌ئێران
تائێستا له‌كورد نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورد خاوه‌نی چه‌ندین كه‌سی
زیره‌ك و هه‌ڵكه‌وتووه، به‌ڵام به‌هۆی فه‌زای سیاسیی ئێرانه‌وه
نایانه‌وێت بێنه پێشه‌وه، ئه‌گینا كورد كه‌سی باشی تێدا هه‌یه، كه
ده‌توانێ رۆڵی نوێنه‌ری بگێڕێت، موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب هه‌میشه خه‌فه‌تی
ئه‌وه‌ی ده‌خوارد و ده‌یگوت "چه‌ندین كه‌س له‌كوردستان هه‌ن، ده‌بێت من
بچم ده‌ستیان ماچ بكه‌م، بۆئه‌وه‌ی ڕێنوێنم بكه‌ن و سوودیان لێ وه‌ربگرم،
به‌ڵام نازانم بۆچی نایه‌نه مه‌یدانه‌كه". له‌هه‌مانكاتدا هه‌ندێك
له‌وانه ئێستا خۆیان به ڕیفورمخواز و داكۆكیكاری كورد له‌قه‌ڵه‌م
ده‌ده‌ن، له‌سه‌رده‌می موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب له‌په‌رله‌مان كه بۆخۆی سه‌ڕۆكی
ئه‌ندازیارانی ئێران بوو، ڕێگه‌یان نه‌دا ببێت به سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی
ئه‌ندازیاری په‌رله‌مان، به‌ڵكو مامۆستایه‌كیان وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری
ئه‌ندازیاران دانا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ته‌نها له‌به‌ر
كوردبوون و زیره‌كی ڕێگه‌یان لێ گرت.
ره‌وا نیوز: هه‌ست ده‌كرێت له‌ئێستادا به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد
بووه‌ته دوو به‌شه‌وه، به‌ره‌ی گه‌نج و به‌ره‌ی پیر، بۆ یه‌كخستنی ئه‌و
دوو به‌شه به‌رنامه‌تان چییه؟
ئه‌ده‌ب: ئه‌و گه‌نجانه منداڵ و خۆشه‌ویستی ئێمه‌ن و
ده‌یانه‌وێت خزمه‌ت بكه‌ن و بیرۆكه و په‌یامی جوانیان پێیه، من بۆخۆم
داواكانی ئه‌وان قبوڵ ده‌كه‌م و دژی موحافیزكارم، ته‌نانه‌ت ئه‌و
گه‌نجانه پێشنیاریان كرد، من ببم به سه‌رۆكی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد،
ئه‌و گه‌نجانه ده‌ڵێن با به‌ره به‌و شێوه نه‌مێنێته‌وه و ناكرێت هه‌ر
بێده‌نگی هه‌ڵبژێرین. من له‌چاوپێكه‌وتنێك له‌ته‌له‌فزیۆن گوتم ئه‌گه‌ر
دیموكرات و كۆمه‌ڵه بێنه‌وه پێشوازیان لێ ده‌كه‌ین و ده‌یانخه‌ینه
سه‌رچاو، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئێمه‌یان قبوڵ بێت، كه‌چی هه‌ندێك ده‌یانگوت بۆچی
وا ده‌ڵێی، من نازانم كاتێك كه‌سێكی وه‌ك ئیجلالی قه‌وامی یان چه‌ندین
گه‌نجی دیكه ده‌بینم له‌سه‌ر مافی كورد سنگی خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م
فیشه‌ك وه‌ڵامم چی بێت، ئایا من چه‌ند رۆژم ماوه له‌دنیا؟ تاكه‌ی قسه
نه‌كه‌ین، بۆیه من له‌ناو به‌ره بهڕادیكال ناسراوم.
ره‌وا نیوز: ئێستا له‌توركیا كورد خاوه‌ن حیزبی ره‌سمیه، چ
هه‌وڵێك هه‌یه كه له‌ئێرانیش كورد هه‌مووی له‌چوارچیوه‌ی حیزبێك یه‌ك
بگرێت؟
ئه‌ده‌ب: له‌و بارودۆخه سیاسی و ئه‌منیه‌تیه‌ی ئێران ناتوانرێت كاری وا
بكرێت، به‌ڵام یاسا به ئێمه موڵه‌تی داوه، وه‌ك كورد خاوه‌نی حیزب بین،
به‌ڵام له‌بارودۆخی ئێستا زۆر زه‌حمه‌ته كاری وابكرێت، له‌سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتی خاته‌می ده‌توانرا كاری وابكرێت، چونكه ئێستا ئێمه چیمان
له‌ئه‌ندامانی حیزبی موشاره‌كه‌ت زیاتره، كه زۆرینه‌یان له‌زیندانن.
ره‌وا نیوز: هۆكاری چی بوو ئه‌مساڵ مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی
كۆچی دوایی موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب جیاواز بوو له‌چاو ساڵانی رابردوو،
مه‌راسیمه‌كه به بێده‌نگی به‌ڕێخرا؟
ئه‌ده‌ب: بێده‌نگی مه‌راسیمه‌كه باشترین وه‌ڵام بوو بۆ ئێران، چونكه پێشوتر ده‌نگ هه‌ڵبڕا و ئێستاش بێده‌نگی وه‌ڵامێكی جوان بوو.
ره‌وا نیوز: تائێستاشی له‌گه‌ڵدابێت بۆ وه‌فاتی موهه‌ندس
ئه‌ده‌ب لێكدانه‌وه‌ی جیاواز ده‌كرێت، به‌شێكی به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و
به‌شێكی به‌نه‌خۆشی و چه‌ندین حاڵه‌تی دیكه لێك ده‌درێته‌وه، رات چییه؟
ئه‌ده‌ب: موهه‌ندس ئه‌ده‌ب له‌ژیانیدا له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه
جیاواز بوو، كه‌سایه‌تییه‌ك بوو كه هه‌موو نیشانه‌كانی سه‌ركرده‌ی
تێدابوو، له‌رووی وه‌رزشی و موهه‌ندیسی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و
ته‌نانه‌ت له‌رووی ئابوریشه‌وه له‌ئێران ناسراو بوو، بۆیه به‌لای ئێمه
و خه‌ڵكیشه‌وه سه‌یر بوو نه‌خۆشی گرتبێت و زۆر ناره‌حه‌ت بووین و گوتمان
له‌وانه‌یه گومانه‌كان راست بێت و خه‌ڵكیش چه‌ندین لێكدانه‌وه‌ی بۆ
وه‌فاتی موهه‌ندس ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا ناتوانم هیچ بڵێم، به‌ڵكو
له‌ناو خێزانی ئێمه چه‌ندین شت هه‌یه، با چاوه‌ڕێی بكه‌ین ڕۆژگار
ئه‌وانه روون بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه جێگای ڕێزن، كه توانیان
له‌و مه‌راسیمه به‌شكۆیه له‌ڕۆژی ناشتنی موهه‌ندس ئه‌ده‌ب به‌شدار بكه‌ن.
Source: http://www.rawanews.com/details.aspx?=News&ID=1802&Babat=3
===============
=========
===
=
|