مه‌ترسی به‌ڕێوه چوني حوكمی سێداره‌ی شێركۆ معارفی له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا له شاری سه‌قز
vokradio.com,Los Angeles, CA, USA   
مه‌ترسی به‌ڕێوه چوني حوكمی سێداره‌ی شێركۆ معارفی له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا له شاری سه‌قز

 

 

shirko_moarefi_saghez.jpg
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز: لاوێكی ته‌مه‌ن سی ساڵه‌ كه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا حوكمه‌كه‌ی له شاری سه‌قز به‌ڕێوه بچێت.

كه‌مپه‌ینی داكۆكی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی رایگه‌یاند: شێركۆ معارفی، ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵه، به تاوانی هه‌ڵسوڕان به دژی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، له لایه‌ن دادگای قه‌زایی سه‌قزه‌وه حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.

 

ناوبراو له رێكه‌وتی ١٠ی ره‌زبه‌ری ساڵی ١٣٨٧ی هه‌تاوی گیراوه و تا ئێستاله به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سه‌قز ده‌سبه‌سه‌ره و ماوه‌ێكیشه كه (ممنوعالملقات) كراوه. كه‌مپه‌ینی داكۆكی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی لهكۆتایی راگه‌ێندراوه‌كه‌یدا داوای له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی داكۆكیكه‌ر لهمافی مرۆڤ كردوه كه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی له‌سێداره‌دانی شێركۆموعارفی تێبكۆشن.
 
Source:http://saghez.org/index.php?besh=dreje&id=966
 
 
 
 
 
 
 
 

===============
=========
===
=