دکتۆر ئازاد مورادیان باس له‌ کاریگه‌ریـیه‌ ده‌روونیـیه‌کانی ڕووداوه‌که‌ی گوندی بلگه‌ی ماردین ده‌کات
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   
دکتۆر ئازاد مورادیان باس له‌ کاریگه‌ریـیه‌ ده‌روونیـیه‌کانی ڕووداوه‌که‌ی گوندی
بلگه‌ی ماردین ده‌کات
thumb_voa_news_logo.gif

 له لایه‌‌ن VOA in Kurdish, Jani Diylan

 09/05/2009

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕووداوێـکی دڵ‌ته‌زێن له‌ گوندی بلگه‌ی سه‌ر به‌ شـاری ماردین ڕوویدا کاتێـک کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار به‌ نارنجۆک و چه‌کی ئۆتۆماتیـکیـیه‌وه‌ هێرشـیان کرده‌ سه‌ر شـایـیه‌ک و

azad_moradian0807.jpg
تیایدا به‌ لایه‌نی که‌م 7 منداڵ و 16 ژن و 22 پـیاویان کوشت، هه‌روه‌ها
ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش برینداربوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا به‌ ده‌یان منداڵ‌ بێ دایک و باوک بوون و وه‌ک باسی لێوه‌ ده‌که‌ن چه‌ندین منداڵ هه‌ن دایک و باوکیان پـێـکه‌وه‌ له‌و کاره‌سـاته‌ له‌ده‌سـتداوه‌.

 

دیاره‌ ڕووداوێـکی ئه‌وها کاریگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی به‌ لایه‌نی که‌م له‌سه‌ر خه‌ڵـکی ئه‌و گونده‌ ده‌بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان شـاره‌زای بواری ده‌روونی و ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنگره‌ی نیشـتیمانی کوردی له‌ ئه‌مه‌ریکا کردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 16:54 خوله‌كه‌.

ap_turkey_villageassault_05.jpg

 

 

 

 

 

 

 خه‌ڵـکی گوندی بلگه‌ قوربانیانی هێرشه‌که‌ به‌خاک ده‌سـپێرن، سێشه‌ممه‌ 5 ی پـێـنجی 2009

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Source: http://www.voanews.com/kurdish/2009-05-09-voa7.cfm

 

 Related Article:Masked gunmen slaughter bride, groom and 42 party guests in Mardin Turkey

 

 

free stats