ژیانى شاعیرانى کۆرد؛ ژیلا حۆسه ینی |
VOKRadio, Los Angeles, CA | |
ژیانى شاعیرانى کۆرد؛ ژیلا حۆسه ینی
![]() شارنیۆز: هه‌مووجارێک که بۆ هه‌وێنی باسه‌که‌م گه‌شت وگوزاری ناو کۆڵان وگه‌ڕه‌ک وده‌ڤه‌ره‌کانی شاری سه‌قز ئه‌که‌م،بیر له‌وه‌ده‌که‌مه‌وه که بێ شک هه‌موو دهڤهروشاروگوندێک که‌سایه‌تی ناوداروسهربهدهرهوهی ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگی وهونه‌ری وسیاسی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه که به‌خۆشییه‌وه هه‌ندێک شوێن وناوچه توانیویانه هه‌تا راده‌یه‌کی زۆر ناو ونیشانی که‌سه‌کانی خۆیان کۆبکه‌نه‌وه‌و و به‌رهه‌میان له فه‌وتان رزگاربکه‌ن. به‌داخه‌وه ئێمه هێشتا نه‌مانتوانیوه به ته‌واوه‌تی قه‌ڵه‌مه به‌بڕشت و به‌تواناکانی ناوچه‌که‌مان به‌وشێوه‌ی که شیاوی باڵایان بێت رێزی لێبگرین و به به‌ره‌ی دوارۆژیشی بناسێنین که یه‌کێک له مرۆڤه به‌به‌هره و خاوه‌ن زه‌وقه زه‌ریف وسهلیمانهی شاری سه‌قز که له ناساندنی ئه‌مجاره‌ماندا لاگوێلێک له خرمانی پڕپیت وبه‌ره‌که‌تی ئهچنینهوهخوالێخۆش بوو مه‌رحووم ژیلای حسه‌ینی یه. ژیلاحۆسهینی له رۆژی ۳۱مانگی خرمانانی ساڵی ۱۳۴۳ههتاوی له‌شاری سه‌قز له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی سهربهشێخانی دۆزه‌غه‌ره له‌دایک بوه‌و له‌گه‌رمه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ئێرانداله ساڵه‌کانی ۵۷ به‌دواوه به ته‌مه‌نێکی که‌مه‌وه زۆرزوو تێکه‌ڵ به‌دنیای ژیانی هاوبه‌شی ماڵ ومناڵ وماڵداری ئه‌بێت که سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش به‌رده‌وام له کۆڕوکۆبوونه‌وه ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگی یه‌کاندا ده‌وری به‌رچاو ئه‌بینێت به‌تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نه‌کانی شاری سنه و سه‌قز که دواین چالاکی له شاری سه‌قز به وتارێکی ئه‌ده‌بی و توێژینه‌وه له کونگره‌ی مه‌وله‌وی کورد دابه‌شداری چالاکانه‌ی بوو. وه هه‌روه‌ها بۆ کونگره‌ی فه‌رزانه‌گان که له‌شاری سنه به‌ڕێوه چوو زوانگهی نوێخوازیانه‌ی سواره‌ی ئیلخانی زاده‌ی له وتارێکی تێروته‌سه‌ل دا ئاماده‌کردبوو که به‌داخه‌وه‌له کاتی به‌رێوه‌چوونی سمیناره‌که جێگه‌ی ژیلا به‌گوڵ نه‌خشێنرا بوو به‌ڵام هاوڕێکی ژیلا به‌ناوی کولسوومی عوسمان پوور به‌چاوی فرمێسکاوییه‌وه وتاره‌که‌ی ژیلای پێش که‌ش به به‌شداربوان کرد....
به‌داخه‌وه ئه‌م خاتوونه شێعره‌ی ده‌ڤه‌ری ئه‌شق وجوانی وئاوه‌دانی ئه‌م کچه ته‌مه‌ن گوڵ وپهپوولهی شاری سه‌قز له رۆژی ۶/۷/۱۳۷۵ههتاویداهاورێ له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌ده‌یانویست بچنه شاری تاران بۆتهواف وزیاره‌تی شێخه شێعره‌که‌ی کورده‌واری مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س له‌رێگادا تووشی کاره‌ساتی وه‌رگه‌ڕانی ماشێن ده‌بن وبه‌داخه‌وه ژیلای شاعیربهتهمهنێکی که‌م وکارامه‌ی ۳۲ساڵیهوه له‌گه‌ڵ کچه ته‌مه‌ن کورته‌که‌ی به‌ناوی "ژینۆ' گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن،که گه‌لی کوردبه‌گشتی وشاری سه‌قز به‌تایبه‌تی ژنهشاعیرێکی بوێروچاونهترسی بواری ئه‌ده‌ب وگهشهکۆمهڵایهتیهکانی له‌کیس وخهسارچوو.
هه‌واڵی مه‌رگی ژیلاحسه‌ینی سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ده‌ستگای راگه‌یاندنێکی ئه‌وتۆ زۆر زوو به‌وڵاتدا بڵاوبو وه وه وشاری سه‌قزی کرده پاپۆڕی ئاشقانی شێعر‌و وه‌فاداره‌کانی ژیلا هه‌ربۆیه له ماوه‌ی سێ رۆژ پرسه‌و سهرهخۆشیداکه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کوردی شاری سهقزبهڕێوهچوو هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بیه‌کانی شاره‌کانی سنه، مه‌ریوان،بانه، مه‌هاباد و بۆکان .... هه‌روه‌ها گه‌لێک کاسایه‌تی ناودار وناسراوی وێژه وئه‌ده‌بی کوردی بهپیرئهو کۆستهگهوره وخه‌مه ناواده‌یه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی وئ هدیبان وخه‌ڵکی شاری سه‌قزه‌وه هاتن وته‌رمی ژیلا وکچۆڵهکهیان له گۆڕستانی دۆزه‌غه‌ره له رۆژهه‌ڵاتی شاری سه‌قزدا له ته‌نیشت باو وباپیرانی به‌خاک ئهسپهردهکرد.
گه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ژیانی ئه‌ده‌بی وهونه‌ری ژیلا حسه‌ینی هه‌ڵبده‌ینه‌وه ده‌بینین یه‌که‌م به‌رهه‌می ده‌سنووسی ژیلا حسه‌ینی چیرۆک "بربادرفته" یه که به‌زمانی فارسی نووسیویه‌تی ودواتر ژیلاخۆی زۆر تامه‌زرۆی چاپ کردنی نه‌بوو هه‌ربه‌وپێیه ئه‌وه‌ڵین به‌رهه‌مه‌کانی ژیلا به‌زمانی فارسی بوون هه‌تا سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی ۱۳۶۳و۱۳۶۴ههتاوی که له‌به‌شی کوردی رادیۆ سنه له به‌رنامه‌یه‌کدا به‌ناوی"ئێمهوگوێگرهکان" ده‌ستی بهکاروتێکۆشان کرد.
ئهوهبهومانایه نیه که وا ژیلا ئاشنای ئه‌ده‌ب وفه‌رهه‌نگی ره‌سه‌نی گه‌له‌که‌ی نه‌بوو ئاشکرایه زۆربه‌جوانی شاره‌زای هه‌موو به‌یته کوردی و ئاشنای زۆربه‌ی شێعر‌و شێوازی شێعری شاعیرانی کورد بوو وبۆ هه‌میشه‌یش شانازی پێوه‌ده‌کردن و لهوبوارهیشدا قه‌ڵه‌مه‌که‌ی خسته‌گه‌ڕ وگه‌لێک به‌رهه‌می به‌نرخی له دوو تۆی کتێب ودهفتهردا پێش که‌ش بهدیوهخانی وێژه و ئه‌ده‌بی کورده‌واری کرد. به‌رهامه‌کانی ژیلا بریتین له: ۱- دیوانهشێعرێک به‌ناوی "گه‌شه‌ی ئه‌وین" که‌یه‌که‌م به‌رهه‌می شاعیر بوو ساڵی ۱۳۷۴هه‌تاوی چاپ وه‌بڵاو بو وه‌ته‌وه. ۲- دیوانه شێعر‌و چه‌ند چیرۆکێک به‌ناوی "قه‌ڵای راز" ساڵی ۱۳۷۸ هه‌تاوی پاش مه‌رگی شاعیرکه له‌سێ بهشدابڵاوبوهتهوه. به‌شی یه‌که‌م : پاشماوه‌ی شێعرهکوردی یه‌کانی ژیلا خانمه. به‌شی دووهه‌م : هه‌ڵبژیردراوی کورتیله چیرۆکهکوردیهکانی ژیلای جوانه‌مه‌رگه. به‌شی سێهه‌م: کۆمه‌ڵه شێعرێکی ژیلاخانمه به‌زمانی فارسی کهخوالێخۆش بوو خۆی ناوی"باران"ی له‌سه‌رداناون. ۳- وه‌رگێڕانی چیرۆکی"ته‌له‌بی مه‌عریفه‌ت"له‌نووسینی سادقی هیدایه‌ت که‌له گوڤاری رامان دا له هه‌ولێر بڵاوبوه‌ته‌وه. ۴- وه‌رگێڕانی رۆمانی "دزیره" له فارسییهوهبۆکوردی. ۵- کۆمه‌ڵه وتارێکی هه‌مه‌ره‌نگ. ۶- کۆمه‌ڵه شێعرێک بۆ مناڵان "ئاماده‌ی چاپ".
-------------------------------------------------------------
چه ند په خشانێک له دیۆانى شێعرى ژیلا حۆسه ینی
"میۆانداری" سێ تارێک وسێ گۆرانی وسێ په‌ڕه شێعری دڵداری یه‌کیان ناسی وبوون به‌دۆستی گیانی گیانی به‌یه‌که‌وه ژوورێکیان گرت له‌ۆ ژوورهشدا میۆانداری شاخ وبیرو تاسه‌یان کرد. شهۆ تابه‌یان ئه‌م ده‌ستی ئه‌وی ئه‌گووشی ئه‌وده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌ویتریاندا ئه‌هێنا ئه‌میان بیلبیله‌ی چاوی خۆیان بۆدانابوون ئه‌وی تریان جگه‌ره‌ی جه‌رگ بۆبه‌یانی هیچیان وه‌ک خۆیان نه‌مابوون هه‌رئه‌وشه‌وه به‌قه‌د عومرێ چاوه‌ڕوانی باڵایان کرد تێک ئاڵان وچی به‌جێ ما؟ خۆره‌تاوی عه‌شق وجوانی.
&&&&&&&&&&&&&&
چاولهچاوت ناترووکێنم نیگام چۆله‌که‌ی ترساوی بێ لانه‌یه هه‌ربه‌ته‌نیا له‌نێۆ دارستانی چڕی نیگای تۆدا ئارام ئه‌گرێ سه‌یرم بکه چاو له چاوم مهترووکێنه هه‌تاکوو شه‌و چونکه چاوم چه‌ند ماندووبێ چه‌ند بێزار و دڵشکاوو و سهدپارهبێ ههرشهودابێ چیرۆکێکی تازه‌ی پێیهۆ مه‌له‌کانی دارستانی نیگات به‌ئارامی ئه‌کاته خهۆ.
&&&&&&&&&&&&&&&&&
"له‌وڵامی شێرکۆبێ که‌س دا وتراوه" تۆمنت بهشێعرسپارد من تۆم به‌و خه‌ونه سه‌وزانه‌ی به‌باڵای شێعره‌کانته‌وه ئه‌یانبینم تۆ عاشقی وسووتاندنت بۆ ڕهوادیم و شه‌ونخوونی وئازاری بێ بڕانه‌وه من ئارامی، ئۆخژن هه‌توان حه‌سانه‌وه. &&&&&&&&&&&&
"ئاواز" که په‌نجه‌ی شووش وناسکت له‌سه‌رسێ تاری سه‌رسینگت هاتنهسهما وه‌ک بزانی چرپه‌ی چه‌ن ڕاز خورپه‌ی نیاز شه‌پۆلی چه‌ن ئاواتی دوور خزابێته کۆنجی دڵم که له‌پڕ ده‌نگت هه‌ڵهێنا چه‌نده ماسی حه‌زو تاسه‌ی ده‌ریای ده‌روونم ورووژان چهندهوردیلهی نێو هه‌ستم کهوتنهسهما؟... من نازانم به‌ڵام ئهوهندهئهزانم نهئهوشهوه، نهشهوانی دوای ئه‌وشه‌وه‌ش له‌بیری من نه‌چوویته‌وه بیرت وه‌کوو په‌پووله‌ی ڕاز بهدهورشهمی خه‌ونه‌کانما ئه‌خولێته‌وه.
&&&&&&&&&&&
"کۆست" "به‌هاره" ئه‌مساڵ به‌هار خه‌مینه ده‌شت ودهروکێو سیما خه‌مینه نه "جمه"ی خه‌ڵکه ، نه "فڕه"ی مه‌له،نه "نوزه"ی ژینه نه شنه‌ی داروهاژهی روباروبزهوکهنینه هاواره..داده...گریانه...شینه "به‌هاره رۆڵه‌م" به‌هار خه‌مینه کۆستی هه‌ڵه‌بجه‌و مه‌رگی ئه‌وینه.
&&&&&&&&&&&&&
"که‌له‌بچه" تاڵێ له په‌لکه‌زێڕینه‌ی یاده‌کانتم به‌ست به‌قامکی شێعرێکه‌وه بۆوه‌ی هه‌رکاتێک ئه‌ی بینم، موچڕکی ئۆخه‌ی وخۆزگابێ بهدڵماو به‌رگه‌ی خه‌می دووریت بگرم. ئێستا ئهوتاڵه زێڕکهفته هه‌ڵکشاوه کهلهبچهیهولهمهچهکی هه‌ناسه‌کانم ئاڵاوه چه‌ند بجووڵێم زیاتر له‌گیانم توند ئه‌بێ و له خه‌زانی خۆشه‌ویستی وگڕ بارانی دووری تۆدا ئۆخه‌ی ژاکا... خۆزگه‌م به په‌لکه‌زێڕینه. &&&&&&&
"بیره‌وه‌ری" که شۆڕه‌بی پرچی خاوی باوه‌شێن که‌ر ئه‌کاته په‌یکی نامه‌به‌ر گوڵاوێکی ماچێکی شیرین ئه‌کاته ده‌م خاکی دڵبه‌ر.. کاتێ هه‌تاو ملوانکه‌ی زێڕ، ئه‌کاته مل شاخی یاخی به‌ده‌م سرود وگۆرانی وههڵپهڕکێوه کراسێکی زه‌رد و سووری ئاودامانی ئهکاتهبهر،... دڵی خۆزگه‌م به‌ئاواتی گوڵێکه‌وه دائهخۆڕپێ له‌ئێواره‌ی زستانێکی کپ ومۆندا تکه‌ی ئاوه‌نگی ته‌نیایی تکایه سه‌رگۆنای ئاهه‌نگی هه‌ڵپه‌ڕکێ پرچی کاڵی تاسه‌کانی ، بوون بهدهسماڵی سه‌رچۆپی دڵی ته‌نگی بووبهخهڵاتی کێ به‌رکێ!
&&&&&&&&&&
منبع: https://sherenab.com/blog/8481 : http://bahooneh11.blogfa.com/post/102 بیست و سومین سالگرد فراق ژیلا حسینی href="https://sherenab.com/blog/8481/%D8%B2%D9%86%D8%AF%DA%AF%DB%8C%D9%86%D8%A7%D9%85%D9%87-%D8%B4%D8%A7%D8%B9%D8%B1-%DA%A9%D9%8F%D8%B1%D8%AF-%DA%98%DB%8C%D9%84%D8%A7-%D8%AD%D8%B3%DB%8C%D9%86%DB%8C"> **************************************
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom |