گه‌وره‌ترین قەیرانی ئێران مەشرووعییەتی سیاسی و قه‌یرانی حاکمییه ته |
سالا ر حیسامی، VOKRadio, Los Angeles, California, USA | |
گه‌وره‌ترین قەیرانی ئێران مەشرووعییەتی سیاسی و قه‌یرانی حاکمییه‌ته!
٤ى مانگى جولاى ٢٠١٨ زايينى هه ولير- كوردستان گه‌وره‌ترین قەیرانی ئێران، قه‌یرانی ئابووری، یان ئابڵۆقه و سزادانی نێوده‌وڵتی نییه.. گه‌وره‌ترین قەیرانی ئێران، ئه‌وه‌یه که کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌گه‌ر مەشرووعییەتی سیاسیی خۆی له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی رابردوودا به زه‌بری ئاگر و ئاسن به سه‌ر گه‌لانی بنده‌ستیدا سه‌پاندووه، یان توانیویه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا به پڕوپاگه‌نده‌ی به‌ربڵاوی دیماگوژییانه، سواری شه‌پۆلی مه‌زهه‌بگه‌رایی بێ و گه‌مه به سۆزی شیعه‌کان و شوێنکه‌وتووانی ئه‌و مه‌زهه‌به له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانیدا بکا، ئه‌وا له دوای خۆپیشاندانه سه‌رانسه‌رییه‌که‌ی کۆتایی ساڵی ڕابردوو که پتر له 22 پارێزگای گرته‌وه، به ته‌واوی مەشرووعییەتی سیاسیی خۆی له ده‌ست داوه. له ئێستادا هه‌موو به‌رپرسانی خاوه‌ن بڕیاری سیاسی و سه‌ربازی له ئێران و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ڕێبه‌ری باڵای ئه‌و حوکمڕانییه(ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی)، زۆر به باشی له‌وه تێگه‌یشتوون که هیچ پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌رییان نه‌ماوه و چیدی گه‌لانی وه‌زاڵه‌هاتووی بنده‌ستیان فریوی ته‌نانه‌ت باڵی به‌ناو ڕیفۆرمخوازی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆرییه و دروشمه بابردهڵهکانیان ناخۆن. له دوای شکستی مانۆڕه‌کانی باڵی ڕیفۆرمخوازی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جیا له قه‌یرانی مەشرووعییەتی سیاسی، قه‌یرانی حاکمییه‌تیش ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون. فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای سوپای پاسداران، ده‌کارێ به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رۆک کۆمار و به بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت راوێژێکی پێ بکا، له ناوخۆی وڵات و له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانیشدا به ئاره‌زووی خۆی هه‌ر یاسایه‌کی ئێرانی و نێوده‌وڵه‌تی پێشێل بکا.. تاقیکارییه ناوکییه‌کان له ناوخۆدا و دامه‌زرانی بنکه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی سارۆخ و چه‌کی دوورهاوێژ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا، نموونه‌یه‌کی به‌رچاون بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستییه.. ئه‌وه‌تا له لایه‌ک، سه‌رۆک کۆمار، وه‌زیر و گوزیر و نوێنه‌ری خۆی ده‌نێرێ بۆ دان و ستاندن و ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان، له لایه‌کی دیکه‌وه سوپای پاسداران له دژی ڕێککه‌وتنه‌که ده‌وه‌ستێته‌وه و به نهێنی په‌ره به چالاکییه‌کانی بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌کی ئه‌تۆمی ده‌دا! ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رپێیش ڕامانێکی کورتمان له‌سه‌ر پلاتفۆرمی به‌رهه‌ڵستکارانی ئێران هه‌بێ، ده‌بینین: به‌رهه‌ڵستکارانی ئێران(به لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردیشه‌وه)، تا ئێستا سنووری "دیسکۆرس"یان نه‌بڕیوه‌و له گۆڕه‌پانی گوتاری سیاسی و په‌نابردن بۆ چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌کی سیاسی‌دا قه‌تیس ماون. واته نه‌یانتوانیوه مێتۆدێکی هاوبه‌شی ستراتیژییان بۆ ڕێبه‌رایه‌تیکردنی شه‌قامی ناڕازی هه‌بێ، هه‌روه‌ها نه‌یانتوانیوه قەیرانی مەشرووعییەتی سیاسی و بێهووده‌یی ئه‌و حاکمییه‌ته سه‌ره‌ڕۆیه(به کردار) بۆ ڕای گشتیی جیهانی بسه‌لمێنن، یان به‌دیلی ئه‌و حوکمڕانییه وێنا بکه‌ن. له بری ئه‌وه، پتر سه‌رقاڵی ململانێی ناڕه‌وای نێوان خۆیان بوون و وه‌ک پێویستیش له ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و میدیا و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و جیهانی مه‌جازی که‌ڵکیان وه‌رنه‌گرتووه! لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دروست ده‌بێ: ئایا بهرهەڵستکارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، توانیویانه هێزێکی ئه‌وتۆ پێکبهێنن، که له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا پشتیوانییه‌کی ئاشکرا و ڕاشکاوانه‌یان لێ بکرێ؟ بێگومان تا ئێستا ئه‌و هێزه نادیاره، بۆیه جیهانێ که ئه‌منییه‌ت له سه‌رووی دیموکراسییه‌وه داده‌نێ، به ئاشکرا پشتیوانی له خه‌باتێک ناکا، که هه‌ڵدێرانی حوکمڕانیی ئێستای ئێران ئامانجی به‌رایی بێ. ئه‌وان ئه‌زموونی به‌هاری عه‌ره‌بییان هه‌یه و هه‌راسیان له‌وه هه‌یه، که به‌دیلی حوکمڕانیی ئێستای ئێران و ئامانجه‌کانی نادیارن! له چێشتخانه‌ی سیاسه‌تدا دروستکردنی خواردنی فیکری بایه‌خی هه‌یه، نه‌ک گه‌رمکردنه‌وه‌ی خواردنی ماوه‌به‌سه‌رچوو، که ده‌یان ساڵی به‌سه‌ردا چووه و ئه‌وه‌ی بیخوا، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ده‌که‌وێته سه‌رجێ و نه‌خۆشییه‌که‌ی ته‌شه‌نه ده‌کا!
له کۆتاییدا پێویسته به‌رهه‌ڵستکارانی ئێران(به لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردیشه‌وه) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌نه‌وه:
- ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه واز له ململانێی ناڕه‌وای نێوان خۆیان بهێنن؟ ************************************** Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom |