شه هلا ده باغى؛ ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كان له ئه مريكا
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   

شه هلا ده باغى؛ ۆتوۆێژ له گه ڵ ده نگى كورده كان له ئه مريكا 

له زه نجيره ۆتوۆێژه كان له گه ڵ ژنانى نوسه رى كورد

shahla_dabaghi.jpg
   
١٧ي مانگى مه ى ٢٠١٨ 
تايبه ت به VOKRadio
 
بو رێز لينان له نوسه ران و چالاكوانانى ژنى كورد، ده نگی کورده كان له ئه مريكا بو ديموكراسى، ئاشتى و ئازادى , به یارمه تی رێکخراوه ی ژنان بو ژیان زنجیره وتو وێژیکی له گه ل نوسه رانی ژنى کورد له هه نده ران به مه به ستی ناساندنی زیاتری ئه وان ده س پی کردوه. له م زه نجيره وتوويژانه دا هه ولمان داوه هاندره سه ركيه كانى سروشتى ، سايكالوژى و كومه لا يه تى كه كاريگه رى بووه له نوستراوه كاني ئه م گروپه له ژنانى ليهاتوى كورد له دونياى ئه ورودا ، به خه ينه به ر ده س بينه رانى ئه م وتوويژانه.
 
له پرسياره كاندا ئيمه هه ولمان داوه  له رابوردوى ژيانى نوسه ر، ئه و كه سايه تيه يانه كه كاريگه رى به رچاويان له ژيانى ئه واندا بووه، رولى زمانى دايكى و هه ره ها كاريگه رى زمانه كانى كه له سه ر ئه وان، زور به كورتى زانيارى خر كه ينه وه. هاوكات رولى بيرو باوه رى فيمينيستى له پيك هاتنى كه سايه تى نوسه ر، ئه زمونه كانيان له مه ر نابه رابه رى و نا ته بايي دژ به وان  به هوى ژن بونيان به خينه به ر ده س خوينه رانى ئه م زه نجيره وتوويژانه. 
نوسه رانى ليهاتوى ژنى كورد له بواره جور به جوره كاندا سه ركه وتنيان وه ده س هيناوه. به شيك له وان وه ك نوسه ره ى كورته چيروك، به شيك له وان وه ك روژنامه نوس و شاعير و به شيكى كه نوستراوه كانيان له سه ر ميژو و كومه لگا و ژينگه و سياسه ت و ئابوريدا بووه. 
 
  -------------------------------------------------------------------------
 
 تكايه یێناسه یێک سه باره ت به خوتان بو خوينه رانى ئه م وتوويژانه باس كه ن.
 
وێرای سپاس. ناوم شەهلایە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری مەهاباد لە دایک بووم. لە تەمەنی ١٩ ساڵی بە هۆی گرفتی سیاسی ناچار بە کۆچ لە زێدی خۆم بووم، چەند ساڵ لە شاخ بووم و لە ساڵی ١٩٩١ وە لە سوید نیشتەجێم.  
 له چ ته مه نیکه وه ده ستتان به نوسین کردوه و به رهه مه کانی نوسینی خوتان بناسینن. تا چ ئاستیک نوسینه کانتان به ژیانی شه خسی تووه به ستراوه و ئیلهامی گرتوه؟
 
لە تەمەنی ١٥-١٦ ساڵییەوە بە خوێندنەوەی شێعرەکانی هێمن و پەشێو و ڕۆمانەکانی وەک دایک، سرزمین کف، همسایەها، هتد بە دنیای ئەدەبی بەرگری و ئەدەبی سیاسی ئاشنا بووم. دواتر هێندێک ئەزموونی کاڵ و کرچی نووسینم بوو کە بەداخەوە لە شاخ فەوتان. دوای نیشتەجێ بوونم لە سوید بەردەوام لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕا نووسینەکانم لە ماڵپەری دیمانە بڵاو کردنەوە و دواتر نووسینەکانم لە گۆڤارەکانی ڕۆژهەڵات و باشوریش بڵاو کراونەتەوە.

نووسینەکانم زیاتر کاری لێکۆڵینەوە لە سەر ئەدەبیات و بواری جێندێرین کە زۆرتر لێکۆڵینەوە بوون وەک: ژن لە کتێیەکانی ئاسمان، خوێندنەوەی فەلسەفی و جێندێری ناڵەی جودای و سازی ناساز، ئانالیزی چەندین دەقی ئەدەبی کوردی، لێکۆڵینەوە لەسەر وێنەکانی کۆماری کوردستان، لێکۆڵینەوە لە سەر شیعری شاعیرانی ژن، هتد.

وەک بەرهەمی چاپکراو ئاپریلی ئەمساڵ کتێبێکم بە ناوی سێبەرەکانی دەق لە لایەن چاپەمەنی هەرزان لە سوید چاپ کرا کە هێندێک ئانالیزی دەقی ئەدەبی لە خۆ دەگرێ. دیارە قەرارە بەشی
shahla_dabagi_book.jpg
سێبەرەکانی دەق, شه هلا ده باغى
دووهەمیش چاپ کریت. هەروەها ئێستا خەریکی چاپی بیرەوەرییەکانی خۆمم کە ڕەنگە بە زووی لەچاپ بێتە دەر.  
 
خاتو شه هلا، ئه و خاله سه ره کیانه ی که له سه ر نوسه ر بوونی تو کاریگه ری بووه چی بوون؟ (که سایه تی یا رووداویکی تایبه ت و هتد )
 
نووسینەکانی من هەم کاریگەرییان لە ڕووداوەکانی نیشتمان و دەوروبەرم وەرگرتووە و هەم وەک مەشغەڵەی فکری لێکۆڵینەوە لەخۆ دەگرن. ئەو کات نووسینەکانم ڕاستەوخۆ بە هەستەکانەوە پێوەندی هەبێ زیاتر وەک بیرەوەری و پەخشانی ئەدەبین و ئەوەش کە لە بواری فکری بێ زیاتر لە لێکۆڵینەوەدا خۆیان نیشان دەدەن. ئێستا مێشکم زیاتر بە گرفتەکانی بواری بیری نەتەوەیی مەشغولە کە بۆ ئێمە وەک نەتەوە وەها پڕش و بڵاوین و بێ دەوڵەتین و زیاتر هەوڵ دەدەم لە ڕێگای خوێندنەوە و شیکردنی هێندێک شێعر بە ولامێک بۆ خۆم بگەم. کەوایە ڕووداوەکانی نیشتمان وەک زۆربەی تاروگەنشینانەن زیاترین کاریگەرییان لەسەر من هەیە گەرچی بە جەستە لە نیشتمان دوورم، بەڵام وەک تاک دیارە هێندێک ڕووداوی ژیان و شاعیر و نووسەری کورد و سویدی و جیهانی کاریگەرییان لەسەر دنیای فکری و هەستی من بووە.

 
   وەک نووسەرێکی دیاسپۆرا له هەندەران چەنده زمانی دایکی له سەر نووسینەکانت یا نووسینی کتێبەکانتان کاریگه ری بووه؟
 
ڕاستە من لە سویدم بەڵام بۆ نووسەرێک تەنیا زمانی دایک یا ئەو زمانەی کە وەک زمانی دایک لە ڕوحی نووسەردا جێی خۆی کردۆتەوە دەتوانێ دەربری هەست و بیرەکانی بێ. بۆ من نووسین زمانی کوردی  نەک هاسانترە کە ئەرکە. زمانی کوردی لە لایەن داگیرکەرانەوە بەردەوام ئامانجی لە ناوبردنە و هەر کوردێک چ نووسەر یا خەڵکێک کە لەگەڵ نووسین سەروکارییان نییە دەبێ پارێزگاری لە زمانی کوردی بکەن.
  

  تا چ  راده يه ك هه ستی نه ته وایه تی له سه ر له سەر نووسینەکانت یا له سه رنوسینی کتێبه که تان کاریگه ری هه بووه؟ 
 
بیری نەتەوایەتی تەنیا بیرێکە کە بەردەوام جیهانی فکری منی داگیر کردووە، بەڵام ئەم بیرە خۆی لە بوار و ڕوانگەکانی دی وەک کێشەکانی جێندێری، دادی کۆمەڵایەتی، ئازادی بیروڕا جیا نابینێ.
 
چه نده بیروکه ی فمینیستی له سه ر نوسینه کانتان کاریگه ری هه بووه؟
 
بە هۆی ئەوە دەرس خوێندنەکەم لە سوید ئەدەبیات بە ڕوانگەی جێندێری بووە و لە سوید جوڵانەوەی فێمینیستی بەهێزە، ئەم ڕوانگەیە بە ناو هەموو نووسینەکانی مندا وەک خەتێک دەروا و تانوپۆی نووسینەکانمی داگرتووە. لە جیهانی ئیمرۆدا ناکرێ بۆ دیتنی کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەرییەکان ئەم ڕوانگەیە لە پەڕواێز بخسترێ. ئەم ڕوانگەیە لەم جیهانە نابەرامبەرەدا زیاترین قسەی بۆ گوتن پێیە.
 

 وه ک نوسه ریکى كورد چه نده ژن بونت کاریگه ری هه بوه له سه رکه وتنتدا یا خو به پيچه وانه ى ئه و بووه ته كوسپ له سه ر ريگاتاندا؟ (وه ك ڕاسیسم ، میسوجینی ، یا هه ر ره گه ز خوازییکی)


لە جیهانێکی پیاوسالاردا کە ئایین و جنس و دەسەڵات تێکەڵاو دەبێ دیارە ژن بوون بەرامبەرە لەگەل دیتنی زۆر ناعەداڵەتی تەنانەت لە ناو خودی نووسەران دا. تاکێک کە ئاگایی هزری لەم بوارەدا هەبێ کە ژن بەردەوام وەک پەڕاوێز چاوی لێ دەکرێت ناتوانێ بە شێوەی ئاسایی بەلای کێشەکاندا تێپەڕ بێ. بۆیە کۆچبەری بۆ من وەک تاکێکی کوردی بێ دەوڵەت و ژنێک کە هەوڵ دەدا بە گوێرەی قەوارەی خۆی کاریگەری لە سەر دەوروبەر دابنێ هەمیشە بە مانای بوارێکە پڕ لە گرفت، تۆلێڕانس، هاوکاری، دەغدەغە و هەوڵدان بۆ کۆڵنەدان. دیارە جاری وایە ئینسان ماندوو دەبێ بەڵام وەک پرنسیپ لەبیر ناکرێت.
 

 

ئه و خاله پوزیتڤ و نيگه تیڤه ى ژیان له هه نده راندا ، كه تا راده ییک کاریگه ری بووه له سه رنوسه ر بوونی تودا چيه؟

ئاشنایی بە ڕوانگەی جێندێری و ژیان لە وڵاتێکی ئازادی وەک سوید زیاترین کاریگەرییان بووە لە سەر ڕوانینم بۆ ژیان. دیارە تاراوگەنشینی و دووری لە نیشتمانیش کە ناتوانی وەک تاک کاریگەری هەر چەند بچووکت لە دروست کردنی دا هەبێ و لە خەم و شادی نەتەوەکەتدا شەریک بی، بە ئازارە. 

پروژه ى نوسيننت بو داهاتوو چيه و چ په یامێکتان بو نوسه ره انی دیکه له هه نده ران هه یه؟

هەر دەقێکی ئەدەبی مێشکم داگیربکا، هەوڵ دەدەم خوێندنەوەم بۆی هەبێ. دیارە کاری دیکەم بەدەستەوەیە بەڵام نازانم چەند سەرکەوتوو دەبم و ئایا دەتوانم تەواویان بکەم یا نا. بۆیە ئێستا باسکردنیان زۆر گرینگ نییە. 

 

**************************************  

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 Welcome to vokradio.com
 
free stats