خوێندنه‌وه‌یه‌کی
کورت بۆ پێکهێنانی ناوەندی هاوکاریی به‌شێک له لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان
سالار حیسامی
١١ فوريه ٢٠١٨ ى زايينى
هه ولير- كوردستان
دوو کۆبوونه‌وه‌ی
پێنج لایه‌نی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، که له (٢٠ و ٣٠)ی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ
و سه‌ره‌تا لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان و دواتر لە بارەگای
سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان به مه‌به‌ستی پێکهێنانی
"ناوەندێکی هاوکاری" به‌ڕێوه‌چوون، ده‌کرێ به ههنگاوێکی ئه‌رێنی و
دڵخۆشکه‌ر له قه‌ڵه‌م بدرێ، هه‌ر هه‌نگاوێکیش له پێناوی پته‌وکردنی یه‌کڕیزی و
کار و بڕیاری پێکه‌وه‌یی کورد، بێ شک دۆزی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌ره‌و پێش ده‌با، ده‌ستپێشخه‌رانی
ئه‌و هه‌نگاوه پیرۆزه‌ش شایانی ڕێز و پێزانینی گه‌له‌که‌یان ده‌بن.
کۆبووه‌نه‌وه
پێنج قۆڵییه‌که‌ی حزب و ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان که (حیزبی دیموکراتی
کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەلەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران و سازمانی خەباتی
کوردستانی ئێران)ی له‌خۆ گرتبوو، لە ئاکامدا پێکهێنانی ناوەندێکی هاوکاری
لێکەوتەوە و پاش ده‌ستنیشانکردنی ناوی ئەو ناوەندە، له سه‌ر چەند بڕیارێکی هاوبه‌ش
ساغ بوونەوە، له‌وانه:
- دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ پێکهێنانی بەرەی
کورستانی،
-کار و خەباتی هاوبه‌ش بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامیی و هاتنەئارای
دەسەڵاتێکی دیموکراتیک لە ئێران‌دا،
-پشتیوانیی لە خۆپێشاندانەکانی ئێران و کۆتاییهێنان
به سەرکوتی دڕندانه‌ی خۆپێشاندەران و گیراوەکان و ئیدانه‌کردنی ئازار‌و ئەشکەنجەدان
و کوشتنیان،
-مه‌حکووم کردنی پەلاماردانی عەفرین و خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان له لایه‌ن
سوپای تورکیە و داوای هاتنه سه‌رخه‌تی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاوەستاندنی ئەو
دەستدرێژییانەی تورکیه
و ...
چه‌ند خاڵێکی دیکه، که هه‌ر هه‌مووییان چاوه‌ڕوانکراو
بوون، له به‌ر ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری لایه‌نه‌کان هه‌موویان که‌سانی شۆڕشگێر و خاوه‌ن
خه‌بات و هزری گه‌شی سیاسین که ده‌کارن کاری گه‌وره‌تریش بکه‌ن، دڵنیاشم له‌وه‌ی
ڕوانگه‌ی هیچ لایه‌نێکیان به‌و ئاراسته‌یه نییه که هێزه‌کانی دیکه و ڕه‌سه‌نی
گۆڕه‌پانه‌که نادیده بگرن، یان هاوخه‌باتییان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه. وه‌ک له به‌ڵاغی
کۆتاییشدا بۆ میدیاکان باسیان کرد، دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ پێکهێنانی
بەرەی کورستانی، به‌رایی (ئه‌وله‌وییه‌ت) کار و هه‌نگاوه‌کانیان ده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ش
پێویسته هه‌ر دوو لایه‌نی دیموکرات و دوو لایه‌نی کۆمه‌ڵه به‌په‌له یه‌کبگرنه‌وه
و هاوخه‌باتی و هاوسهنگهرییان پێکه‌وه گرێ بده‌نه‌وه، که کاری وا هه‌م هه‌ڵقوڵاوی
خواستی گه‌لی بهشمهینهتمانه، هه‌م وزه و وره‌ی پۆڵایین بۆ کار و خه‌باتی
لێبڕاوانه‌تر به ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان ده‌به‌خشێ، هاوکات له‌و ناوندهدا
پێویسته هیچ لایه‌نێکی سیاسی پشتگوێ نه‌خرێ.
ناکری هێزێکی گه‌وره و دیاری وه‌ک
پارتی ئازادیی کوردستان، یان په‌ژاک، یان هه‌ر لایه‌نێکی خاوه‌ن خه‌بات و تێکۆشان
په‌راوێز بخرێن. ئه‌گه‌ر هه‌ر جۆره ناکۆکییه‌ک له په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی
ڕابردووش هه‌بێ، یان له به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی سیاسی و مێتۆدی هزری و
ئایدیای پێک ناکۆک هه‌بێ، ده‌کرێ هه‌ر له‌و ناوه‌نده‌دا له سه‌ر بنه‌مای
"تێگه‌یشتن و تێگه‌یاندن"
دیالۆگی له‌سه‌ر بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وتێکی به‌هێزی یه‌کگرتوو کاناڵیزه بکرێ
و پلاتفۆرمێکی شایانی خواستی گه‌له‌که‌مان
هه‌مووان له خۆی کۆ بکاته‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌و
بواره‌دا هه‌نگاوی خێرا هه‌ڵنه‌گرن و کۆبووه‌نه‌وه پێنج قۆڵییه نه‌بێته سێ
قۆڵی(یه‌ک دیموکرات، یه‌ک کۆمه‌ڵه، یه‌ک خه‌بات) و به په‌له هه‌موو پارت و لایه‌نه
سیاسییه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لێ خڕ نه‌کرێته‌وه، به دڵنیاییه‌وه ته‌نیا
یه‌کتر چزاندن و دوورکه‌وتنه‌وه و یه‌کدی قبووڵنه‌کردنی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
پێویسته په‌ندی
گه‌وره له باشووری کوردستان وه‌ربگرین، که یه‌کتر قبووڵنه‌کردن و ناته‌بایی و
قواستنه‌وه‌ی ئه‌و ناکۆکییانه له لایه‌ن نه‌یارانه‌وه وایکرد، هه‌وڵی دڵسۆزانیش
بکرێته قوربانیی پیلان و پلانی فاشیل و دوژمنکارانه و په‌ره‌دان به دووبه‌ره‌کی
و چه‌ند به‌ره‌کی، که به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت ده‌ست به داوێنبوونی نه‌یار و
داگیرکه‌رانی کوردستانی لێکه‌وته‌وه، سه‌ره‌نجام به‌شێکی گه‌وره‌ی دهستکهوتهکانیشیان
له سه‌ر دانا.
له دوماهیدا ماوه
بگوترێ:
ته‌نیا بیروڕاگۆڕینەوەی
لایەنەکانی ناوه‌نده‌که لە بارەی رووداو و ئاڵوگۆڕە گرنگەکانی کوردستان و ئێران و
ناوچه‌که و بڵاوکردنه‌وه‌ی گوتاری هاوبەش، شۆڕشه‌که به‌ره‌و پێش نابا، سه‌رکردایه‌تیی
وشیاری هه‌موو لایه‌نه‌کان باش ده‌زانن که هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش و یه‌کڕیزی و ته‌بایی
و یه‌کتر قبووڵکردن و هه‌نگاوی پراکتیکیی پێکه‌وه‌یی سه‌رکه‌وتنه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کا..
بۆیه کاتی به‌کرده‌ییکردنی ئه‌و زانینانه هاتووه و زۆریش دواخراوه..
**************************************
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom
|