ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتییانی بەڕێز و خۆشەویست
vokradio, Los Angeles, California, USA   

ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتییانی بەڕێز و خۆشەویست

 
سالار حيسامى

ڕادیۆ دەنگی كوردستان لە ئەمریكا زنجیرە وتووێژێكی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە بارەی رەوتی گۆڕانكارییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە و جیهان و كاردانەوەیان لەسەر ئێران، هەروەها سەرهەڵدانەوەی خەباتی چەكداری لە رۆژهەڵاتی كوردستان و پێگەی كورد لە هەنگاونانی بەرەو سەربەخۆیی و چەند تەوەرێكی دیكە ئەنجام داوە، كە لە ماڵپەڕی ڕادیۆ دەنگی كوردستان لە ئەمریكا، بە ڕەچاوكردنی پێوەری بێلایەنی پیشەیی، بە پێی پیتی (ئەلف بێ)ی ناوی بەشداربووانی بەڕێز، دیمانەكان بڵاو iranian_kurds_12organizations.jpgدەكرێنەوە.
 
چەند لایەنێكیش كە بەڵێنیان دابوو لەو زنجیرە دیمانەیەدا بەشدار بن، هەندێكیان بەڵێنەكەیان نەبردە سەر و پاشگەز بوونەوە، هەندێكیشیان داوای كاتی زیاتریان كردووە بۆ وەڵامدانەوە.

 تا ئێستا پێنج لایەنی سیاسی وەڵامیان داوەتەوە و تا كۆتایی ئەم مانگەش چاوەڕوانی وەڵامی لایەنەكانی دیكە دەكەین و دواتر دەقی وتووێژەكان بە زمانی كوردی بڵاو دەكەینەوە و رێپورتاژی دیمانەكانیش بە زمانی فارسی و ئینگلیسی دەخەینە بەر دیدی خوێنەرانی هێژا و خۆشەویست.
 
 
 
 
**************************************

 

vokradio.jpg

 Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom

 Welcome to vokradio.com
 
free stats