كۆمەڵناس و دەروونناسان لە ئێراندا بایەخیان نییە!
|
سالار بابەشێخ
|
كۆمەڵناس و دەروونناسان لە ئێراندا بایەخیان نییە!
سالار بابەشێخ
هه ولير- كوردستان
٢٧ى مانگى ٦، ٢٠١٦ ى زايينى
لە هەموو وڵاتێكی ئەم گڵتۆپە خاكییەدا كۆمەڵناس و دەروونناسان سەنگ و بەها و قورسایی خۆیان هەیە و لە پێگەیاندنی نەوەیەكی كارامە و لێهاتوودا ڕۆڵێگی گرنگ و ئەرێنی دەبینن. لە وڵاتانی پێشكەوتوودا پزیشكانی دەروونناس دەبنە ڕاوێژكای خێزان و لە پتەوكردنی شیرازەی خێزانيدا پێگەیەكی بەرچاویان هەیە، كەچی لە ئێرانی داڕماوی دوور لە بەها كۆمەڵایەتییەكان هەزاران كەسایەتی ئەكادیمی و و بەتایبەتی دەروونناسان پشتگوێ خراون.
بەڕێوەبەرى خانەی زانستى و پەروەردەى دەروونى و راوێژكارى لە شارێكی ئێران ئاشكرای كرد: 60 هەزار دەروونناس بێکارن. عەباس بێهزادى بەڕێوەبەرى خانەی زانستى و پەروەردەى دەروونى و راوێژكارى لە شاری مەشهەد زۆر ڕاشكاونە بۆ دەزگەكانی ڕاگەیاندنی ئاشكرا كرد كە "یەک میلیۆن و 300 هەزار دەرچووى زانكۆكان بێكارن و نزیکەی 60 هەزار کەسیان دەروونناسن. "
ڕامانێك لە سەر ئەو ئامارە بەسە بۆ ئەوەی بزانین كۆمەڵناس و دەروونناسان لە ئێراندا هيچ بایەخێكیان نییە، ئەوەش مانای وایە پتەوكردنی شیرازەی خێزانى لە ئێراندا بە تەواوی كەوتووەتە پەراوێزەوە و دەوڵەت لە ئێراندا لە بەها ئەخلاقییەكان دابڕاوە و پێوەرى بەهاكانی بووەتە بە كوشتدانی ڕۆڵەكانی گەلانی ئێران لە سووریا و عێراق و هەموو شت لە پێناوی بەرفراوانكردنی هیلالی شیعەدایە و بۆ ئەوەش دەخوازن هەموو باجێك بدرێ...!
**************************************
Voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace, and Freedom
|