حەسەن شافێعی. پێشکەشە بە ساڵیادی تاڵیادی شیناوێ و پەپوولە پرووزاوەکانی
vokradio, Los Angeles, California, USA   
hassan_shafei_photo_shano_shafei.jpg
پێشکەشە بە ساڵیادی تاڵیادی شیناوێ و پەپوولە پرووزاوەکانی

سەیران


- شێعر: حەسەن شافێعی
- خوێندنەوە: ئێقباڵ مەرزبان 

 

چ سەیرانێ ، چ سەیرانێکە ئەمشەو

گەڵا ڕێزان و گڕ بارانە ئەمشەو

کزەی جەرگ و هەناو و ئاهی داییک

تەزووی ناخ و دڵی بابانە ئەمشەو

کە چل گۆپکەی گوڵی ناران لە ناران

لە نێو جەرگەی گڕا، برژانە ئەمشەو

هەموو گەردن بە کوێن سەرگەرمی شینن

کە ( شیناوێ ) مەکۆی چل ژانە ئەمشەو

 
بە چی ئارامی کەم ناخی پڕ ئاخم

کە چاوەی چەم خوێن پرژانە ئەمشەو

ئەوا پۆلووی لەشی چل ناسکە کۆرپەم

بە دووکەڵ بوو ، بەرەو ئاسمانە ئەمشەو

سەر و جەرگ و هەناو و دڵ هەمو سووت

کە فیستیڤاڵی دەرد و ژانە ئەمشەو

لە باتی (بابەگوڕگوڕ) گۆڕی ( سەیران)

هەوار و ڕووگەیی کوردانە ئەمشەو


حەسەن شافێعی- ئۆتاوا- کانادا
٢٠ ی سەرماوەزی ٢٧١٢
Dec , 11/ 2012
Category

 


 https://www.youtube.com/watch?v=fwuFuQ2HKfs

 

  

 

 

 

 

 

  

 

 

 

 

   Listen live to voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and  Freedom


Welcome to vokradio.com
free stats