Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/97/11465997/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
" نۆستالژیی " حەسەن شافێعی
vokradio.Los Angeles, California, USA   
 
 " نۆستالژیی "

 hassan_shafei_photo_shano_shafei.jpg

حەسەن شافێعی – ئۆتاوا
بانەمەڕی ٢٧١٥ كوردى


حەسرەت

 

تکا دوایین دڵۆپی هەستی لاوییم
نەما تینی ، دەروونی ئاگراوییم
لە سەر لووتکەی تەمەن چاوی دەگێڕێ
هەڵۆی پیری خەیاڵی حەسرەتاوییم


****


چەمان، هەر دوو هەسێڵەی ئەشک و ئاوە
هەموو دەور و بەرم پڕ وردە داوە
نه هاوڕێیی و نه هاوڕێ ما لە دەورم
ئەوەی مۆمی ئومێدە لێم کوژاوە

 
******** 
****** 
*****
***
** 
*

 

حەسەن شافێعی 

hassan_shafei.jpgسەرەتای ساڵی 1955ی زایینی لە دایک بووه، هەتا پۆلی دووهەمی ناوەندی لە شاری بانە بووە و پاشان بە هۆی نەخۆشینی باوکییەوە گەڕاوەتەوە بۆ شاری سەقز و کۆتایی خوێندنی لە شارەکانی سەقز و بیجاڕ بووە. 
لە ساڵی 1974 لە سەقز خۆی و خێزانەکەیشی بوونەتە مامۆستای قوتابخانە و خوێندنگاکانی ئەم شارە و ناوبراو دەستپێکی مامۆستایەتی لە فێرگەی سەرەتایی(مێهر) بووە و ئێستاش دانیشتووی شاری ئوتاوا لە وڵاتی کانادایە و لەو وڵاتە گیرساوەتەوه.
حەسەن شافێعی هەر لە هەڕەتی لاوییەوە هۆگری ئەدەبیات بە تایبەت ئەدەبیاتی گەلی خۆی دەبێت و هەتا ئێستا گەلێ بەرهەمی بە نرخی پێشکەش بە بزاڤی ئەدەبی و رۆشبیری کوردی کردوه.
سەرچاوە: ماڵپەڕی سەقز


 

 
Listen live to voice of Kurdish-American Radio for Democracy, Peace and 
Freedom

 

Welcome to vokradio.com
free stats