بابه‌ك ئه‌مینی له‌ فیستیفاڵی پاڵم ئسپرینگز ئه‌مه‌ریكی خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا
Peyamner PNA- مه‌نسوور جیهانی   

vokradio.com

babakamini1.jpg  تاران ـ سینه‌ماكاری كورد بابه‌ك ئه‌مینی به‌ كورته‌ فیلمی "فریشته‌كان له‌ خاكدا ده‌مرن" Angels die in the soil خه‌ڵاتی تایبه‌تی باشترین فیلمی له‌ 14مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمه‌كانی "پاڵم ئپسپرینگز" له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهێنا.

به‌ پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له‌ راگه‌یاندنی گشتی فیلمی "فریشته‌كان له‌ خاكدا ده‌مرن"، 14مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمه‌كانی "پاڵم ئپسپرینگز" له‌ رۆژانی 21 تا 27ی ئۆگۆستی 2008 رێكه‌وتی 31ی گه‌لاوێژ تا 6ی ره‌زبه‌ری 1387ی هه‌تاوی له‌ ئییاله‌تی كالیفۆرنیا له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌م رووداوه‌ هونه‌رییه‌ی سینه‌مادا كه‌ وه‌كوو یه‌كێك له‌ گرنگترین فیستیڤاڵه‌كانی ساڵیانه‌ی كورته‌ فیلمی وڵاتی ئه‌مه‌ریكا دێته‌ ئه‌ژماردن، فیلمی "فرشته‌ها در خاك می میرند" واته‌ "فریشته‌كان له‌ خاكدا ده‌مرن" Angels die in the soil، له‌ ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی سنه‌یی بابه‌ك ئه‌مینی له‌ به‌شی كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌ ناوی "سینه‌مای بێ سنوور" Cinema Without Borders له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك فیلمی دیكه‌ له‌ ركابه‌ریدا بوو، كه‌ توانی خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ بۆ باشترین فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ستبێنێت.

ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی 14مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمه‌كانی پاڵم ئپسپرینگز، بریتی بوون له‌: "سیدنی لۆوین" له‌ كۆمپانیای "فیلم فایندرێز"، سینه‌ماكاری سێربی "دراگان میلینكۆویچ"، به‌رپرسی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمی كه‌نه‌دا "ئیلین ئارانیگا"، نووسه‌ری گۆڤاری به‌ پێزی ورایتی "دانا هێریس" و ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی "بیل پۆلمه‌ن".

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ له‌ لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌ كورته‌ فیلمه‌كانی سه‌رانسه‌ری دنیاوه‌ 3 هه‌زار به‌رهه‌می سینه‌مایی بۆ نووسیینگه‌ی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی پاڵم ئپسپرینگز، ره‌وانه‌ كرابوو كه‌ له‌ كۆتاییدا له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ 318 فیلم بۆ به‌شداری له‌ به‌شی كێبڕكێی ده‌ستنیشان كرابوو كه‌ كورته‌ فیلمی "فریشته‌كان له‌ خاكدا ده‌مرن" ته‌نیا نوێنه‌ری سینه‌مای ئێران له‌و فیستیڤاڵه‌