له‌ ئێران .. رۆژانه‌ سێ سه‌د نه‌وجه‌وان هۆگری ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌بن
Peyamner   

vokradio.com

addictions.jpg Peyamner PNA - به‌پێی ئامارێك رێژه‌ی هۆگرانی به‌كارهێنه‌رانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ئێران رۆژانه‌ رووه‌و زیادبوونه‌ و زۆربه‌شیان ته‌مه‌نیان له‌ خواروی 19 ساڵیدایه‌ و رۆژانه‌ش نزیكه‌ی 300 نه‌وجه‌وان هۆگری به‌ به‌كارهێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌بن.

به‌پێی راپۆرتێكی (رادیۆ فه‌ردا)، ئه‌و ئاماره‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی میللی جه‌وانان له‌ هه‌مبه‌ر ره‌وش و رێژه‌ی تووشبوان به‌ به‌كارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان بڵاوبۆته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، هۆگرانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران رێژه‌یان له‌ زیادبووندایه‌ و گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی رۆژانه‌ نزیكه‌ی 300 نه‌وجه‌وان هۆگری به‌كارهێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان بن، كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ 13 تاوه‌كو نزیك 19 ساڵی دایه‌.

هه‌ڵبه‌ت دوای چه‌ند كاتژمێرێك دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاماره‌، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ و به‌رپرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ئێران (ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م) له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ ساڵێكدا رێژه‌ی به‌كارهێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ 700 بۆ 200 ته‌ن كه‌م بكاته‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ئێستا ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆری (تلیاك) به‌ رێژه‌ی 69% له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌و ماده‌ هۆشبه‌رانه‌ دێت كه‌ له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران دا به‌كارده‌برێت، دوای ئه‌ویش جۆری (هێرۆیین) به‌ رێژه‌ی 26% و جۆری (حه‌شیش) به‌ رێژه‌ی 5% له‌ نێو خه‌ڵكی ئێراندا به‌كار ده‌برێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌ كۆمه‌ڵه‌ی میللی جه‌وانان له‌ راپۆرته‌كه‌یاندا نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه‌ به‌وه‌ی ئێستا لاوانی ئێران زیاتر عه‌وداڵی به‌ركارهێنانی دوو جۆره‌ ماده‌ی دیكه‌ی هۆشبه‌رن له‌ جۆره‌كانی (كراك) و (شیشه‌)، كه‌ به‌ مه‌ترسیدارترین ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن و هۆگرانی به‌كارهێنانی ئه‌و دوو ماده‌یه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر رێژه‌یان