Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/97/11465997/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
دکتۆر ئازاد مورادیان: ئایا کۆنفرانسی پراگ دروشمه‌گه‌ی به‌ ئه‌نجام گه‌یاند؟
vokradio, Los Angeles, California, USA   

voa_kurdish_banner.jpg

 

دکتۆر ئازاد مورادیان: ئایا کۆنفرانسی پراگ دروشمه‌گه‌ی به‌ ئه‌نجام گه‌یاند؟

Jani Diylanjani_diylan.jpg 

21.11.2012  

سیه‌مین کۆنفرانسی " یه‌کگرتن له‌ پێناوی دیموکراسیدا بۆ ئێران " له‌ ڕۆژانی 17/18 ئه‌م مانگه‌ له‌ پراگ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ک له‌ ئوپوزسیۆنی ئێران به‌ریوه‌ چوو.azad_moradian0807.jpg
دکتۆر ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی کورده‌کانی دانیشتۆی ئه‌مریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران که‌ یه‌کێک له‌ به‌شداربوانی کۆنفرانسه‌که‌دا بوو له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ کۆنفراسه‌که‌دا به‌شداریان کرد که‌سانی میللی ئێرانی بوون که‌ به‌شێک له‌وانه‌ لایه‌نگێرانی رێکخراوه‌ چه‌په‌کان بوون و له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ گروپ و رێکخراوه‌ کوردیه‌کان بوون، وه‌ ئاخۆ له‌به‌ر چی هه‌ندێ له‌ لایه‌نه‌ کوردیه‌کانی تر به‌شداریان نه‌کردبوو ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رپرسن له‌م کێشه‌ بریار ده‌ده‌ن کی بانگهێشت بکه‌ن بۆ ئه‌م به‌رنامه‌ و بۆ خۆیان هه‌ل و مه‌رجێکیان داناوه‌ و به‌ پێ ئه‌وه‌ ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ وه‌ یاخود ئه‌و لایه‌نانه‌ بانگهێشت کراوون و ده‌شڵێت بڕێک گله‌یی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوو که‌ یه‌کێک له‌ لایه‌نه‌کان ده‌ستی بردوه‌ته‌ نێو ئه‌وه‌ی که‌ کێ بێت له‌وه‌ی به‌شداری بکات و کێ نه‌ێکات ، 

دکتۆر ئازاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت لایه‌نه‌ ئێرانیه‌کان بڕێک ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی پژاک و پ.ک.ک. هه‌یه‌ که‌ ره‌خنه‌ی ئه‌وانه‌یه‌ نه‌ک لایه‌نی کوردی ، هه‌رچه‌ند ئێمه‌ له‌و چه‌ند رۆژه‌دا هه‌موو لایه‌نه‌ کوردیه‌کان له‌سه‌ر زۆری له‌ شته‌کان رێکه‌وتن هه‌بوو ، کۆمه‌ڵه‌ و دیموکرات ته‌ئکیدان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوو که‌ سیستمی داهاتوی ئێران ناتوانی سیستمێک بێت که‌ سه‌ر به‌ لایه‌نێکی تاێبه‌ت بێت، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان بگرێته‌ به‌ر چاو و ده‌شڵێت خاڵی سه‌ره‌کی کۆنفرانسه‌که‌ ئه‌وه‌ بوو له‌یه‌ک تێ بگه‌ێن
 
 
 
   
 
 
 
      
Source:http://www.dengiamerika.com/content/article/1550114.html

 

+ ده توانن ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن  

+ براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  

 vokradio.jpg


free stats   

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com

 
مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin