پارتی ژیانی ئازادی کوردستان " پژاک " لە نامەیەکی کراوەدا بۆ سەرۆک ئۆباما: ئامریکا هاوکاری بەهێزبوونی ئێرانە!
سێشه‌ممه 24 ی مانگی یه‌ک 2012
محەمەد عەلی زاڵە
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (ناسراو بە پژاک) لە نامەیەکی کراوەدا داوا لە سەرۆک ئۆباما دەکات کە چاو بە سیاسەتەکانی خۆیدا بخشێنێتەوە. دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ سیاسەتەکانی ئامریکا لە رۆژهەڵاتی ناوین بکات.

پژاک لە نامەکەیدا رەخنە لە سیاسەتەکانی ئامریکا دەگرێت و بەڕێوەبەرایەتیەکەی ئۆباما بەوە تاوانبار دەکات کە هیچ پێگەیەکی بۆ رۆڵی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوین دانەناوە.
نامەکە کە لە سایتی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان دا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە کورد لە هەرێمەکەی خۆیدا، نەک تەنها داوای سەربەخۆیی نەکردووە و ئامانجی لەبەریەک هەڵوەشاندنەوەی وڵاتانی هەرێمەکە نیە، بەڵکو هەوێنی سەرەکی پێکەوە ژیان و بەرەو پێشچوونی دیموکراسیە لە وڵاتانی ئەو هەرێمە دا.
لە درێژەی نامەکەیدا پژاک گلەیی و گازندەی خۆی ئاراستەی
سەرۆکایەتی ئامریکا دەکات و دەڵێت " بێگومان سەرەتایی ترین مافی گەلەكەمان
ئەوەیە كە ئەم پرسیارە بكات كە بە چ مەبەستێك ئەم هەمۆ یارمەتی دەدرێت [بە
نەیارانی کورد]؟ لەپێناو كام پەیمان و وەدەست خستنی كامە بەرژەوەندی,
دەوڵەتی ئەمریكا بەم چەشنە دژایەتی گەلی كورد دەكات!؟"
پژاک هەروەها گومانی خۆی لە هەوڵەکانی ئامریکا بۆ دیموکراتیزەکردنی
رۆژهەڵاتی ناوین دەخاتەڕوو، دەپرسێت ئایا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا
بە رەخساندنی ئەم رەوشەی ئێستا پرۆسەی دیموکراتیزاسیۆن لە هەرێمەکەدا پێش
دەخات یان مۆدێلی دیکتاتۆری رەشبکوژی پێش دەخات؟!
لە بارەی کاتی
نامەکەوە، کە ئاخۆ بۆ پژاک ئەم کاتەی ئێستای هەڵبژاردووە بۆ داواکاریەکی
لەوجۆرە، مەکتەبی راگەیاندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ر اگەیاند کە کاتی نامەکە پەیوەستە رووداوەکەی گوندی رۆبۆسکیەوە لە باکوری
کوردستان و کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە هەبوونی دەستی ئەمریکا لەو رووداوە و
لە رووداوەکانی هاوشێوەی ئەو. وتەبێژێک بە ناوی مەکتەبی راگەیاندنی (
پژاک) ەوە رایگەیاند کە " ئه‌و روداوه‌ی رۆبۆسکی ( باکووری کوردستان)
دووپاتکردنه‌وه‌یه‌کی تاڵ بوو که به درێژایی مێژوو به‌سه‌رماندا
به‌ڕێوه‌چووه. به‌تایبه‌ت وه‌کو په‌ژاک ڕووداوه‌که‌ی ١ مانگی ٥ سالی
2008 ی وه‌بیر هێناینه‌وه که له‌وێدا شه‌ش هه‌ڤاڵمان له لاێه‌ن فڕۆکه‌ی
جه‌نگییه‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیاوه شه‌هیدکران و رۆڵی گواستنه‌وه‌ی زانیاری
له لایه‌ن فڕۆکه جاسوسییه‌کانی ئامریکاوه له‌به‌ر چاوبوون."
لە
بەشێکی تری نامەکەیدا پارتی ژیانەوە و ئازادی کوردستان ئامریکا ئاگادار
دەکاتەوە کە ئامریکا بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ هاوکاری بەهێزبوونی ئێران
دەکات لە ناوچەکەدا. هەروەک لە نامەکەدا پژاک دەڵێت ئێران کەڵک لەو
زانیاریە نهێنیانە وەردەگرێت کە فڕۆکە ئەمریکی و ئیسرائیلیەکان بە تورکیای
دەدەن، وەکو نمونەش ئاماژە بە هێرشەکەی لە ١مانگی ٥ ساڵی ٢٠٠٨ دەکات بۆ
سەر بنگەی راگەیاندنی پارتەکەیان.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا
نامەکەی پژاک هۆشداری و هەڕەشەیە لە ئەمریکا لەوەی کە پژاک رەوتی سیاسی
خۆی لەبەرامبەر بەرژوەندیەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوین دەگۆڕێت، ئەگەر
ئەمریکا تێڕوانینی بەرامبەر بە کورد لە هەرێمەکەدا نەگۆڕێت، وتەبێژەکەی
مەکتەبی راگەیاندنی پارتی ژیانەوە و ئازادی کوردستان بە رادیۆی کوردانی
دەنگی ئەمریکای راگەیاند کە " ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له نامه‌که‌دا
باسکراون بریتین له کۆمه‌ڵێک فاکت و راستی که ئێستا له هه‌رێمه‌که‌دا
هه‌یه و به‌ڕێوه ده‌چێت. هه‌موو لهسهرئهوبنهمایه بوون که ئامریکا
ئاگاداری هه‌ل و مه‌رجی هه‌ستیاری هه‌رێمه‌که ببێت و رۆڵی ڕژیمه
داگیرکه‌ره‌کان - ئێران و تورکیا- و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که له دژی گه‌لی
کورد به‌ڕێوه ده‌چن به باشی ببینێ و ده‌س له هاوکاری و پشتیوانی ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه له به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد بکشێنێته‌وه".
پارتی ژیانەوە
و ئازادی کوردستان پارتێکی چەکداری ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانە. لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە
خەباتی چەکداری دژی ئێران راگەیاندووە. ولایەتە یەکگرتووەکان ئەم پارتەی لە
لیستی تیرۆر ریزبەند کردووە.
Letter in English you will find at: http://pjak.org/english.php?id=1623
مطلب را به بالاترین بفرستید:
+ ده توانن ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن
+ براي شنيدن برنامه هاي راديو روي تصوير راديو كليك كنيد
|