كاك نادر موفتی زاده‌ دوو ئه‌لبوومی گۆرانى نوێی خوى "راژان" و "ئاوه‌نگ" له‌ ئه‌مریكا بڵاوده‌كاته‌وه‌
VOKRadio.com, Los Angeles, California, USA   

  كاك نادر موفتی زاده‌ دوو ئه‌لبوومی گۆرانى نوێی خوى به‌ناوی "راژان" و "ئاوه‌نگ" له‌ ئه‌مریكا بڵاوده‌كاته‌وه‌

  ٨ مانگى ژانويه ٢٠١٠

نادر موفتی زاده‌ موزیكژه‌ن و گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌م نزیكانه‌ دوو ئه‌لبوومی گۆرانی له‌ ئه‌مه‌ریكا بڵاوده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ كوردستانیش بڵاوی بكاته‌وه‌. nader_moftizadeh.jpg

موفتی زاده‌ كه‌ دانیشتووی شاری لۆس ئه‌نجلێسی وڵاتی ئه‌مریكایه‌، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا،  به‌ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند:

"دوای ئه‌وه‌ی كاری تۆماركردنی دوو ئه‌لبوومی گۆرانیم كۆتایی پێهێنا، برِیاروایه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاوی بكاته‌وه‌"، گووتیشی "ئه‌و دوو ئه‌لبوومه‌ ئێستا له‌ ژێر چاپدایه‌".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌و دوو ئه‌لبوومه‌ گۆرانییه‌ به‌ناوی "راژان" و "ئاوه‌نگ"ـه‌ و به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و فارسی گووتراون و هه‌ریه‌كه‌یان ١٨ تراكی گۆرانی له‌خۆگرتووه‌.

روونیشیكرده‌وه‌ "تێكرِای ئاوازه‌كانی ئه‌م دوو به‌رهه‌مه‌ له‌ لایه‌ن خۆمه‌وه‌ دانراون، تێكستی گۆرانییه‌كانیش به‌رهه‌مێ هه‌ریه‌ك له‌ شاعیران هێمن موكریانی، هه‌ژار موكریانی و نانه‌وازاده‌ و چه‌ند شاعیرێكی دیكه‌ن".

ئه‌لبوومی "ئاوه‌نگ" ئه‌م گۆرانیانه‌ی له‌خۆگرتووه‌: نیشتیمان، نه‌ورۆز، مه‌ستانه‌، كه‌مانچه‌، ئه‌مشه‌و، مزكێنی، وێنه‌، هه‌نار و چه‌ند گۆرانییه‌كی دیكه‌.

ئه‌لبوومی "راژان" ئه‌م گۆرانیانه‌ی له‌خۆگرتووه‌: گوڵباران، به‌زمه‌، ماهیر، دڵدار، ئاوه‌نگ و سه‌نتوور و چه‌ند گۆرانییه‌كی دیكه‌.

موفتی زاده‌ گووتیشی "له‌م به‌رهه‌مه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ ئامێره‌كانی تار، سێتار، سه‌نتوور، ده‌ف و زه‌ربم به‌كارهێناوه‌".

ئه‌وه‌شی خسته‌رِوو" ئه‌و دوو به‌رهه‌مه‌ گۆرانییه‌ له‌ وڵاتی ئه‌مریكا كاری چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانیش بڵاوی بكه‌مه‌وه‌".

نادر موفتی زاده‌ له‌ دایكبووی شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، ماوه‌ی زیاتر له‌ ٣٥ساڵه‌ له‌ بواری موزیك و گۆرانی كار ده‌كات، نزیكه‌ی ٢٥ ساڵه‌ له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.

تا ئێستا كاری موزیكی بۆ چه‌ندین گۆرانیبێژی ناسراوی كورد كردووه‌، له‌وانه‌: حه‌سه‌ن زیره‌ك، محمه‌دی ماملێ، خالید ره‌شید، عه‌زیز شارۆخی، ناسری ره‌زازی، عه‌دنان كه‌ریم، نه‌جمه‌دین غوڵامی، میكائیل، مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی و گوڵستان وچه‌ندین گۆرانیبێژی دیكه‌ی.

چه‌ندین كۆنسێرتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ سازكردووه‌، داهاتی ئه‌و كۆنسێرتانه‌ی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ ته‌رخانكردووه‌، هه‌روه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات. 

گۆرانیبێژ خاوه‌نی ١٢ ئه‌لبوومی گۆرانییه‌، ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ ناوه‌كانی: سرووه‌، سروشت، كازیوه‌، سیروانه‌، ساوا و نارین بده‌ین.  

Source: PNA- په‌سار فایه‌ق/ هه‌ولێر

rajan.jpg
 avang.gif












بو زانيارى زيادتر ده توانن له سايتى تايبه تي كاك نادرى مو فتى زاده چاو له به رهمه هو نه ريه كاني بكه ن: 

http://nadermusical.com/default.aspx

 
  بابه تي زيادتر:

(English/Culture &Art)
...we will be glad to post it The following is the recent album "Gala" released by kak Nader Moftizadeh, Kurdish Musician, Singer and composer who currently lives in southern Califo..
  مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin
 
+ ده توانن له ريگاي پروگرامي اي تون ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن
+ براي شنيدن برنامه هاي راديو با استفاده از پروگرام اي تون، روي تصوير راديو كليك كنيد 
 
vokradio.jpg

 
or click on the link: http://www.vokradio.listen2myradio.com    
 
  free stats