٣٧ لایه‌نگری حیزبه‌ كوردیه‌كان له سه‌قز حوكم دراون
VOKRadio, Los Angeles, California, USA   
 
 nhns-banner.jpg
 
٣٧ لایه‌نگری حیزبه‌ كوردیه‌كان له سه‌قز حوكم دراون
 
١٧ ديسامبري سالي ٢٠١٠
 
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز: ناوی كۆمه‌ڵێك له زیندانیانی سیاسی سه‌قز كه له ماوه‌ی رابردوودا به تاوانی لایه‌نگری له یه‌كێك له حیزبه كوردستانیه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌نووكه له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سه‌قزدان یان به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون و چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگا ئه‌كه‌ن، له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی مرۆڤ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.
zendan-hawadari-sermawazi89.jpg
به گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، هه‌نووكه ٣٧ كه‌س به تاوانی لایه‌نگری له حیزبه‌ كوردستانیه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن، له سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه له‌م ژماره‌ ٢٨ كه‌سیان به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، ۵ كه‌س به تاوانی لایه‌نگری له پژاك، ١ كه‌س به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێموكڕاتی كوردستان (حدك)، ١ كه‌س به تاوانی ئه‌ندام بوون له كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و ١ كه‌س به تاوانی ئه‌ندام بوون له پارتی كرێكارانی كوردستان، به زیندان مه‌حكووم كراون.


١ـ عه‌لی ئه‌مینی، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، به ٤ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌‌ كه دواتر له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان به دانانی بارمته تا كاتی پێداچوونه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه‌.

٢ـ جه‌مال ئه‌مینی، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، به ٤ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌ كه دواتر له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان به دانانی بارمته تا كاتی پێداچوونه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه‌.

٣ـ حامید به‌راتی، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و به دانانی بارمته تا كاتی دادگایی‌كردنه‌كه‌ی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه‌.

٤ـ لوقمان ئه‌حمه‌دیان، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و به دانانی بارمته تا كاتی دادگایی‌كردنه‌كه‌ی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه‌.

۵ـ حسه‌ین ره‌حیمیان، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و به دانانی بارمته تا كاتی دادگایی‌كردنه‌كه‌ی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه‌. ناوبراو مامۆستای زانكۆیه.

٦ـ كامیل فه‌تاحیان، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، به ٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌‌ كه دواتر له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان به دانانی بارمته تا كاتی پێداچوونه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه‌. ناوبراو مامۆستای قوتابخانه‌یه.

٧ـ كاوه‌ غه‌فاری، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، به ١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌‌ كه ئه‌م حوكمه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان، ئه‌رێ كراوه‌.

٨ـ به‌هادین شه‌هابی، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، به ١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌‌ كه دواتر له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان به دانانی بارمته تا كاتی پێداچوونه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه‌.

٩ـ محه‌ممه‌د منیری، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، به ١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌‌ كه دواتر له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان به دانانی بارمته تا كاتی پێداچوونه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه‌. ناوبراوی مامۆستای قوتابخانه‌یه.

١٠ـ ئه‌سكه‌نده‌ر ره‌سووڵی ئازه‌ر، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، به ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌ كه دواتر له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان به دانانی بارمته تا كاتی پێداچوونه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه‌. ناوبراوی خوێندكاری كۆمپیوتێری زانكۆیه.

١١ـ ناسر سه‌عیدی، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، به ١٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

١٢ـ به‌ختیار خۆشنام، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، به ١ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ دوورخستنه‌وه‌ی بۆ شاری سیرجان مه‌حكووم كراوه‌.

١٣ـ جه‌مال عه‌زیزی، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، به ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

١٤ـ محه‌ممه‌د عه‌زیزی، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، به ٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

١۵ـ محه‌ممه‌د هه‌رده‌نگی، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، به ٢ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌‌ كه ئه‌م حوكمه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان، ئه‌رێ كراوه‌.

١٦ـ داوود ریاحی، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، به ٢ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌‌ كه ئه‌م حوكمه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان، ئه‌رێ كراوه‌.

١٧ـ محه‌ممه‌د سه‌عید راك، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و به دانانی بارمته تا كاتی دادگایی كردنه‌كه‌ی، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه‌.

١٨ـ ئێقباڵ زارعی، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، به ٣ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌‌ كه ئه‌م حوكمه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان، ئه‌رێ كراوه‌.

١٩ـ عیباد شێخی، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، به ٩ مانگ حه‌بسی ته‌عزیری و ٩ مانگ حه‌بسی ته‌علیقی مه‌حكووم كراوه‌.

٢٠ـ سه‌ید حه‌یده‌ر حه‌یده‌ری، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، به ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌ كه ئه‌م حوكمه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان، ئه‌رێ كراوه‌.

٢١ـ مه‌حموود عارفی، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، به ١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌‌ كه ئه‌م حوكمه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان، ئه‌رێ كراوه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها به تاوانی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت (سلاح غیر مجاز) به ۵ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌ كه ئه‌م حوكمه‌ی به بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه‌ پێ به‌خشراوه‌.

٢٢ـ محه‌ممه‌د ئه‌حه‌دی، خه‌ڵكی گوندی خوڕمتا، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و به دانانی بارمته تا كاتی دادگایی كردنه‌كه‌ی، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه‌.

٢٣ـ عه‌لی قادری ناسراو به "رێبوار" به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ وله لایه‌ن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری سه‌قز دادگایی كراوه‌.

٢٤ـ ناسر محه‌ممه‌دنژاد، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و به دانانی بارمته تا كاتی دادگایی كردنه‌كه‌ی، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه‌.

٢۵ـ ره‌سووڵ كه‌ریمی، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و به دانانی بارمته تا كاتی دادگایی كردنه‌كه‌ی، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه‌.

٢٦ـ رێبوار پیران نژاد، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و به دانانی بارمته تا كاتی دادگایی كردنه‌كه‌ی، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه‌.

٢٧ـ كه‌ماڵ فه‌لاحی، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران و ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌ و فیلم له ئارشیڤی ئیداره‌ی ئیتلاعات و روكنی ٢ی تیپی دووهه‌می له‌شكه‌ری ٢٨ی كوردستان له لایه‌ن دادگای سه‌ربازییه‌وه‌، به ٣٠ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

٢٨ـ ئه‌میر مه‌حموودیان، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێران و ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌ و فیلم له ئارشیڤی ئیداره‌ی ئیتلاعات و روكنی ٢ی تیپی دووهه‌می له‌شكه‌ری ٢٨ی كوردستان له لایه‌ن دادگای سه‌ربازییه‌وه‌، به ١٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

٢٩ـ جه‌لال كه‌سنه‌زانی، به تاوانی لایه‌نگری له حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستان (حدك)، به ١٤ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌‌ كه ئه‌م حوكمه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان، ئه‌رێ كراوه‌.

٣٠ـ ئه‌میر ئه‌مانیان، به تاوانی لایه‌نگری له پژاك، به ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

٣١ـ دیاكۆ ستاری، به تاوانی لایه‌نگری له پژاك، به ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

٣٢ـ عه‌لی قوردوی میلان، به تاوانی لایه‌نگری له پژاك، به ٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

٣٣ـ دلێر روزگێرد، به تاوانی لایه‌نگری له پژاك، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و هه‌نووكه له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سه‌قز به‌ند كراوه‌.

٣٤ـ قادر شیری، به تاوانی لایه‌نگری له پژاك، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و هه‌نووكه له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سه‌قز به‌ند كراوه‌.

٣۵ـ خه‌لیل مسته‌فا ره‌جه‌ب، خه‌ڵكی كوردستانی سووریه، به تاوانی ئه‌ندام بوون له پارتی كرێكارانی كوردستان به ١۵ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌ و هه‌نووكه له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سه‌قز به‌ند كراوه‌.

٣٦ـ شێركۆ معارفی، به تاوانی ئه‌ندام بوون له رێكخراوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، به ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌ و هه‌نووكه له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سه‌قز به‌ند كراوه‌.

٣٧ـ محیه‌دین ئازادی، به تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناردنی زانیاریه‌كانی سپای پاسداران بۆ حیزبه كوردستانیه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن، به ٤ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

تێبینی: له ماوه‌ی دوو حه‌وتووی رابردوودا چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش به تاوانی لایه‌نگری له یه‌كێك له حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سه‌قز راگوێزراون، به‌ڵام تا ئێستا دادگایی نه‌كراون و روون نییه كه لایه‌نگری كام یه‌ك له‌و حیزبانه بوون.
 

 

Source: http://saghez.org/index.php?besh=dreje&id=2032

 

 Share this Article
vokradio.jpg