حسه‌ین شافێعی : پێشکه‌ش به‌ گیانی پاکی مامۆستای ئه‌وین و ئازادی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
vokradio.com, Los Angeles, California, USA   

پێشکه‌ش به‌ گیانی پاکی مامۆستای ئه‌وین و ئازادی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر

thumb_hossien_shafeei_04.jpg

 حسه‌ین شافێعی  

١٨-٦-٢٠١٠

2010-06-18 00:26:41

 

زۆر له‌ مێژه‌ چاوه‌ڕوانم

که‌ بتوانم

thumb_farzad_kamangar_w_students.gif

فرمێسکم بکه‌م به‌ وشه‌

هه‌ناسه‌م بکه‌م به‌ ڕسته‌

له‌ شیعرێکدا بتهۆنمه‌وه‌


دڵم بکه‌م

به‌ تابلۆیه‌کی هێند گه‌وره‌

باڵای به‌رزت له‌ خۆ گرێ


چاوم بکه‌م به‌ کامێرا

له‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوت

وێنه‌ بگرێ


زۆر له‌ مێژه‌ خولیای ئه‌وه‌م

له‌شم ببێ

به‌و شه‌قام و کۆڵانانه‌ی

ده‌نگی پێی تۆیان ئه‌ناسی

هه‌موو ڕۆژێک

تامه‌زرۆی هات و چوونت بوون

به‌ که‌ساسی


زۆر له‌مێژه‌ چاوه‌ڕوانم

ببم به‌ گه‌واڵه‌ هه‌ورێک

به‌ سێبه‌رێک

بۆ سه‌ر گڵکۆی نادیارت


ببم به‌ گوڵه‌ خۆڕسکێکی مه‌زارت

بۆنت ببه‌م بۆ لای یارت


مامۆستا گیان...

یه‌ک به‌ یه‌کی وشه‌کانت

دێڕ به‌ دێڕی شیعره‌کانت

نامه‌کانت

وانه‌کانت

گشت ئاواته‌ جوانه‌کانت

بوونه‌ سروودی سه‌ر لێوی

ڕۆڵه‌کانی نیشتمانت


هه‌موو شوێنێ ناوی تۆیه‌

دڵی هه‌موو ئه‌ویندارێ

له‌ت له‌ت و سووتاوی تۆیه‌


چاوی هه‌موو چاوه‌ڕوانێ

ئاسمانێکی پڕ له‌ باران


مامۆستا گیان

له‌ کوردستان


ته‌نانه‌ت

گڵۆپه‌کانیش

بۆ تۆ سووتان...



سه رچاوه:

http://www.facebook.com/?sk=messages&tid=1498549504744#!/notes

/hossein-sh/pshkhsh-bh-gyany-paky-mamstay-yhwyn-w-yazady-fhrzad-khmanghr/135230519823410

مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

+ ده توانن ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن  

+ براي شنيدن برنامه هاي راديو  روي تصوير راديو كليك كنيد  

  vokradio.jpg

  

free stats   

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com