Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < January 2021 > »
M T W T F S S
28 29 30 31 1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31
No events
Home arrow هـه‌واڵ arrow ئێران تاوانی سیخوڕی ده‌داته‌ پاڵ 3 ئه‌مه‌ریکایی‌ که‌ ده‌سـتگیرکردوون

Warning: Call-time pass-by-reference has been deprecated in /home/content/97/11465997/html/mambots/content/joscomment.php on line 51
ئێران تاوانی سیخوڕی ده‌داته‌ پاڵ 3 ئه‌مه‌ریکایی‌ که‌ ده‌سـتگیرکردوون چاپ ارسال به دوست
vokradio.com,Los Angeles, CA, USA   
ئێران تاوانی سیخوڕی ده‌داته‌ پاڵ 3 ئه‌مه‌ریکایی‌ که‌ ده‌سـتگیرکردوون
له لایه‌‌ن VOA News
09/11/2009
 

Cindy Hickey is holding a picture of her son, Shane Bauer, in her rural home in Pine City, Minnesota, 22 Sep 2009

دایکی یه‌کێـک له‌ ده‌سـتگیرکراوه‌کان وێنه‌ی کوڕه‌که‌ی نیشـان ده‌دات‌، 22 ی نۆی 2009

به‌پـێی ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگ‌وباسی ئێران IRNA سێ ئه‌مه‌ریکای که‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی وڵاته‌که‌یانه‌وه‌ ده‌سـتگیرکراون تاوانی سـیخوڕیان ئاڕاسته‌کراوه‌.

دادوه‌ری گشتی تاران عه‌باس جه‌عفه‌ری دوڵه‌ت‌ئابادی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ گوتی لێـکۆڵینه‌وه‌کان له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌م نزیکانه‌ بڕیاری کۆتایی‌یان له‌سه‌ر ده‌درێت.

شـایه‌نی باسه‌ ئه‌و سێ ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌ له‌ 31 ی مانگی حه‌وتدا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌سـتگیرکران پاش ئه‌وه‌ی به‌ شـێوه‌یه‌کی نا یاسایی که‌وا پـێده‌چێت ڕێـگه‌یان ون کردبێت له‌ باکوری عێراقه‌وه‌ خۆیان کردبوو‌ به‌ وڵاته‌که‌یاندا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن له‌ به‌رلینه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌ی کرد و گوتی واشـنتن بڕوای وایه‌ به‌ڵـگه‌یه‌ک نیـیه‌ بۆ ئاڕاسته‌کردنی هیچ تاوانێـک به‌ره‌و ڕووی ئه‌و سێ ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌. هه‌روه‌ها دووباره‌ داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران کرد به‌زه‌یی‌یان پـیایاندا بێته‌وه‌ و ئازادیان بکه‌ن.

 

Source: http://www.voanews.com/kurdish/2009-11-09-voa4.cfm

 

===============
=========
===
=

 

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio