Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2020 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow كه‌‌لتوری و هونه‌‌ری arrow ژه ياني هونه‌رمه‌ند ، مامۆستا "فه‌رامه‌رز سدیقی"
ژه ياني هونه‌رمه‌ند ، مامۆستا "فه‌رامه‌رز سدیقی" چاپ ارسال به دوست
vokradio.com,Los Angeles, CA, USA   

 ژه ياني هونه‌رمه‌ند ،مامۆستا "فه‌رامه‌رز سدیقی

 شار نيوز: 

faramrz_sedighi.jpg

 له‌ نێوان هو‌نه‌ره‌کانی سه‌رده‌مدا گه‌لێ هونه‌رهه‌ن که‌ له‌ نێوماڵ وخانووبه‌ره‌ی  هونه‌ری کورد دا جێگه‌یانخاڵی یه‌و به‌رده‌وامیش هه‌ست به‌وه‌ ئه‌کرێت پێداوێستی وکه‌ره‌سه‌ی زه‌مه‌نی ئێستا و دیالۆکی سه‌رده‌م بن.

یه‌ک له‌وهونه‌رانه‌ سی نه‌مایه‌، که‌ به‌هونه‌ری حه‌وته‌م ئه‌ناسرێته‌وه‌و ئێستا له‌ کوردستان وهه‌رێمی ئێمه‌دا به‌خۆشی یه‌وه‌ خه‌ریکی گه‌شه‌سه‌ندنه‌ که‌ بێ شک که‌ڵک وه‌ر‌گرتن له‌ زمانی سینه‌ماو شانۆ و ده‌نگ وره‌نگی شاشه‌یی ده‌رفه‌ت وده‌ره‌تانێکی زیاتر وکاریگه‌رترمان بۆئه‌ڕه‌خسێنێت هه‌تا ده‌ربڕی زام وئازاره‌کان و بێژه‌ری ویست وداخوازی و وه‌سفی جوانی وسروشتی ناوچه‌کامان و ناسێنه‌ری فه‌رهه‌نگ وداب ونه‌ریت وکوولتووری پێکهاته‌کانی نێو گه‌له‌که‌مان بین .

که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ هونه‌رو زمانی وێنه‌یی وه‌ک سینه‌ماوتلوزیۆن له‌مێژه‌ له‌ شاری سه‌قزی ئێمه‌ ده‌ستی پێکردوه‌و به‌ردی بناغه‌یئه‌وتریبوونه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌ له‌ لایه‌ن که‌سانی به‌توانای وه‌ک"سوره‌ییای به‌هه‌شتی و فه‌ره‌یدوونی ئه‌نساری وفه‌رامه‌رزی سدیقی وعه‌لیمرادی و زارع زاده‌ وپاشایی " یه‌وه ‌دانراوه‌ که‌له‌ ناساندنیئه‌مجاره ‌ماندا تیشک ئه‌خینه‌ سه‌ر به‌شێک له‌ ژیان وچالاکی یه‌ هونه‌ریوسینه‌مایی یه‌کانی به‌ڕێز کاک فه‌رامه‌رزی سدیقی .‌

هونه‌رمه‌ند ،مامۆستا "فه‌رامه‌رز سدیقی کوڕی سه‌روان سدیقی ساڵی ۱۳۲۸ هه‌تاوی له‌شاریسه‌قز له‌دایک بوه‌ خوێندنی هه‌تا دیپلۆمی له‌ شاره‌کانی سه‌قزوتارانته‌واوکردودواتر له‌ زانکۆی هونه‌ره‌جوانه‌کانی تاران وه‌ک خوێندکاری شانۆوه‌رگیراوه‌و ئێستا فه‌وقه‌لیسانسی شانۆ و سینه‌مای وه‌رگرتوه‌و نیشته‌جێی شاری تارانه‌.

به‌ڕێز سدیقی ده‌سپێکی کاری هونه‌ریده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی ۱۳۴۷هه‌تاوی که‌ به‌ده‌ورگێڕان له‌ شانۆی "روسته‌موزۆراب" پێی نایه‌ نێو گۆڕه‌پانی به‌ربڵاوی هونه‌رو دواتر واته له‌‌ ساڵی۱۳۵۱ هه‌تاوی دا به‌ده‌ورگێڕان له‌ فیلمی "چه‌شمه‌" که‌ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی "ئاربی ئوناسیان "بوو جیهانی پڕ ده‌نگ وره‌نگی سینه‌مایشی ناسی که‌هاتبه‌ئێستا به‌رده‌وام له‌ سینه‌ماوشانۆ و تلوزیۆندا ده‌وری به‌رچاویبینیوه‌.

به‌شێک له‌وفیلمانه‌ی که‌ هه‌تا ئێستا ،"ئه‌وه‌ی ئێمه‌بۆمان کۆبوه‌ته‌وه‌" فه‌رامه‌رز سدیقی هونه‌رپیشه‌ی به‌توانای سه‌قزی وه‌کئه‌کته‌ر ده‌وری تێدا بینیوه‌ بریتین له:

فیلمی ...قدمگاه : ساڵی ۱۳۸۲ px
فیلمی ...مارال : سالی ۱۳۷۹
فیلمی ...هزاران زن مثل من: سالی ۱۳۷۹
فیلمی ...عشق کافی نیست : سالی ۱۳۷۷
فیلمی ...اسکادران عشق : سالی ۱۳۷۵
فیلمی ...پاییز بلند : سالی ۱۳۷۲
فیلمی ...دادستان : سالی ۱۳۷۰
فیلمی ...دلشدگان :سالی ۱۳۷۰
فیلمی ... آخرین پرواز : سالی ۱۳۶۸
فیلمی ... دندان مار : سالی ۱۳۶۸
فیلمی ... زمان از دست رفته : سالی ۱۳۶۸
فیلمی ... روزنه : سالی ۱۳۶۷
فیلمی ... سایه های غم : سالی ۱۳۶۶
فیلمی ... تیغ و ابریشم : سال ۱۳۶۴
فیلمی ... گفت هرسه نفرشان : سالی ۱۳۵۹
فیلمی ... امشب اشکی می ریزد : سالی ۱۳۵۷
فیلمی ... برهنه تا ظهر با سرعت: سالی ۱۳۵۵
فیلمی ... زن باکره: سالی ۱۳۵۲
فیلمی ... چشمه‌ : سالی ۱۳۵۱

له‌به‌شیده‌رهێنه‌ریش دا ده‌وری به‌رچاوی گێڕاوه‌ که‌ده‌کرێت ئاماژه‌ به‌فیلمی"توعمه‌" بکه‌ین که‌ نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که‌ کاک فه‌رامه‌رزیسدیقی یه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ له‌وفیلمه‌دا ده‌وریان گێڕاوه‌هونه‌رپیشه‌ به‌ناوبانگه‌کانی سینه‌ماو ده‌نگ وره‌نگی ئێرانین که‌ له‌مفیلمه‌دا بریتین له‌:

تایبه‌تمه‌ندیکانی فیلمی "توعمه‌"

ناوی ده‌ورگێڕه‌کان

.... ۹۳ دقیقه ماوه‌ی فیلمه‌که‌
شوێن وڵاتی ئێران
ره‌نگ .... ره‌نگی
ده‌نگ .... Mono

فرامرز قریبیان
جمشید هاشم پور
هادی اسلامی
رضا رویگری
کامران باختر
نریمان شاداب
فخرالدین صدیق شریف
فرهاد خان محمدی
عسگر قدسی
مریم مقبلی
فاطمه طاهری
عیسی صفایی
پرویز شفیع زاده
سیامک عافیت
علی شیرازی

‌هه‌روه‌هاله‌ به‌شی "یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر"یش دا ده‌وری به‌رچاوی بینیوه‌ که‌ئاماژه‌یه‌کی کورت به‌ دووفیلمی: " ره‌زا حه‌وت خه‌ت و فیلمی " ساعه‌تیفاجیعه‌" له‌ ساڵی ۱۳۵۱ هه‌تاویدا که‌ کاک فه‌رامه‌رزی سدیقیله‌ودووفیلمه‌دا ده‌وری یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ری بینیوه.

فیلمی"ره‌زاحه‌وت خه‌ت" که‌ ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی "حسه‌ین‌ تورابی " یه‌ونووسه‌ره‌که‌ی "ئیبراهیمی مه‌کی"یه‌و ده‌ستیاره‌که‌یشی کاک فه‌رامه‌رزسدیقی یه‌ که‌ له‌و فیلمه‌دا که‌سانی وه‌ک "به‌همه‌نی موفید" محه‌ممه‌دموتیع″سیمینی غه‌فاری"عه‌لی ئه‌کبه‌ری مه‌هده‌وی فه‌ڕ"مێهری وه‌دادیان" ‌ده‌وریان گێڕاوه‌و ماوه‌ی فیلمه‌که‌یش ۹۳خوله‌ک ئه‌گرێته‌وه‌.

له‌فیلمی"ساعه‌تیفاجیعه‌" دا دیسان کاک فه‌رامه‌رز ده‌وری ده‌ستیاری ده‌رههێنه‌ر ده‌بینێکه‌ ئه‌و فیلمه‌ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی "رایمه‌ندهواکیمیان" ه‌ نووسه‌ره‌که‌ی"سیرووسی ئه‌لوه‌ند"ه وماوه‌ی فیلمه‌که‌ ۱۱۲ خوله‌که‌‌ و له‌وفیله‌میشداکه‌سانی وه‌ک "شه‌هرووزی رامتین: تاوس″ ژاڵه عوو"ئه‌حمه‌دقه‌ده‌کچیان"محه‌ممه‌دئه‌سکه‌نده‌ری " حسه‌ین گیل" هاوڕێ له‌گه‌ڵ "فه‌ره‌نگیسفرووهه‌ر ده‌ور ئه‌گێڕن.

کاک فه‌رامه‌رزی سدیقی ، ئه‌مهونه‌رمه‌نده‌ به‌ڕێزه‌ی شاری سه‌قز وسینه‌ماو تلوزێونی ئێران به‌خۆشییه‌وه‌ ئێستایش هه‌رهه‌یه‌و به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ وکۆششی هونه‌ریخۆیدایه‌و که‌هه‌رئێستایش له‌ زۆر له‌ سڕیاڵ وفیلمه‌ پولیسی وحادسه‌یییه‌کانی ده‌نگ وره‌نگی ئێران دا ئه‌توانن بیبینن.

 

سرچاوه : http://www.sharnews.com/?p=4035

 

 

===============
=========
===
=

 

 

 

 

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio