Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2020 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow هـه‌واڵ arrow كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه چاپ ارسال به دوست
vokradio.com,Los Angeles, CA, USA   
krg_election.jpg
 PNN- كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌ ره‌سمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند، لێره‌دا ئاژانسی په‌یامنێر ورده‌كاری ئه‌و ئه‌نجامانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌. 

كاتژمێر 5ی سه‌رله‌ ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ هه‌ر یه‌ك له‌ فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كۆمیسیۆن و حه‌مدییه‌ حوسێنی به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و سه‌ردار قادر به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ولێری كۆمیبسیۆن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد.

له‌و كۆنگره‌یه‌دا ئه‌نجامه‌ ره‌سمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ راگه‌یه‌ندران.

مه‌سعود بارزانی 1.266.397

كه‌مال میراوده‌لی 460.334

هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمد 63.377

سه‌فین شێخ محه‌ممه‌د 18.890

حوسێن گه‌رمیانی 10.665

دواتر سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ی كورسی، و ژماره‌ی ده‌نگی لیست و قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی به‌شداربووی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاشكراكرد، كه‌ ئه‌نجامی ئه‌و لیست و قه‌واره‌ سیاسیانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بوو.

لیستی كوردستانی 59 كورسی، و كۆی ده‌نگه‌كانی 1 ملیۆن و 76 هه‌زار و 370 ده‌نگ .

لیستی گۆرِان 25 كورسی، كۆی ده‌نگه‌كانی 445 هه‌زار و 24 ده‌نگ.

لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی 13 كورسی، كۆی ده‌نگه‌كانی 240 هه‌زار و 842 ده‌نگ.

بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ كوردستان 2 كورسی، كۆی ده‌نگه‌كانی 27 هه‌زار و 147 ده‌نگ.

بزوتنه‌‌وه‌‌ی دیموكراتی توركمانی كوردستان 3 كورسی، كۆی ده‌نگه‌كانی 18 هه‌زار و 464 ده‌نگ.

لیستی ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی 1 كورسی، كۆی ده‌نگه‌كانی 15 هه‌زار و 28 ده‌نگ.

لیستی چاكسازی توركمانی 1 كورسی، كۆی ده‌نگه‌كانی 7 هه‌زار و 77 ده‌نگ.


لیستی هه‌ولێری توركمانی 1 كورسی، كۆی ده‌نگه‌كانی 3 هه‌زار و 906 ده‌نگ.


ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشوری 3 كورسی،10 هه‌زار و 595 ده‌نگ.


لیستی رافیده‌ین 2 كورسی 5 هه‌زار و 690 ده‌نگ.

ئارام شاهین داود (نوێنه‌ری پێكهاته‌ی ئه‌رمه‌ن) 1 كورسی، 4 هه‌زار و 198 ده‌نگ.

پارتی كرێكاران وره‌‌نجبه‌‌رانی كوردستان 3 هه‌زار و 478 ده‌نگ.

وارتكس موسیس 2 هه‌زار و 993 ده‌نگ.

لیستی بزتنه‌وه‌ی چاكسازی كوردستان 2 هه‌زار و 71 ده‌نگ.

گه‌‌نجانی سه‌‌ربه‌‌خۆ یه‌ك هه‌زار و 960 ده‌نگ.

كلدانی یه‌‌كگرتوو یه‌ك هه‌زار و 700 ده‌نگ.

حوكمی‌ زاتی كلدانی‌و سریانی‌و ئاشوری یه‌ك هه‌زار و 680 ده‌نگ.

ئاینده‌‌ی گه‌‌ش بۆ كوردستان 1001 ده‌نگ.

پێشكه‌‌وتن ته‌نها 883 ده‌نگ.

حزبی ده‌ستوری عێراقی ته‌نها 708 ده‌نگ.

پارتی پارێزگارانی كوردستان 2 هه‌زار و 346 ده‌نگ.

لیستی توركمانی پێشكه‌وتنخواز بۆ پاراستنی كه‌له‌پوری هه‌ولێر ته‌نها 398 ده‌نگ.

هیشام ملكۆس سه‌رگیس ته‌نها 888 ده‌نگ.

یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان یه‌ك هه‌زار و 859 ده‌نگ.


كۆی ده‌نگه‌ راسته‌كان یه‌ك ملیۆن و 876 هه‌زار و 196 ده‌نگ.

 

 

=====================
===============
=========
===
=

 

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio