Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2020 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow هـه‌واڵ arrow توركیا... كه‌‌شێكی پۆزه‌تیڤ له‌ ئارادایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد
توركیا... كه‌‌شێكی پۆزه‌تیڤ له‌ ئارادایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد چاپ ارسال به دوست
vokradio.com,Los Angeles, CA, USA   

توركیا... كه‌‌شێكی پۆزه‌تیڤ له‌ ئارادایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد


Peyamner PNA- به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، له‌كاتی ئێستادا كه‌ش kurdish_turkey_meeting0809.jpgو هه‌وایه‌كی پۆزه‌تیڤ له‌ ئارادایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كورد له‌ توركیا.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان "سه‌فین دزه‌یی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانی نێوان به‌رپرسانی حكومه‌تی توركیا و سیاسیه‌كانی كورد له‌ توركیا ئاشكرا نه‌كراوه‌ و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش رۆشن نیه‌ كه‌ وه‌زیری ناوخۆی توركیا بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌و وڵاته‌ باسیكرد، به‌ڵام به‌گشتی كه‌ش و هه‌وایه‌كی پۆزه‌تیڤ له‌ ئارادایه‌.

وتیشی: ئێستا هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ن كێشه‌كه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن تاوه‌كو چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه‌.

له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی كوردیشه‌وه‌، سه‌فین دزه‌یی ئاشكرایكرد، سه‌ركردایه‌تی كورد پشتگیری هه‌ر هه‌نگاوێكی ئاشتیانه‌ و دیموكراسیانه‌ ده‌كات كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌ توركیا بهاوێژرێت.

راشیگه‌یاند، توركیا خۆی باشترین لایه‌نه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات چونكه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ ناوخۆییه‌، خه‌ڵكانی دیكه‌ش له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌گه‌ر بتوانن هاوكاری چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ بكه‌ن، درێغی ناكه‌ن.
داواشی له‌ په‌كه‌كه‌ كرد كه‌" به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسانه‌ ره‌فتار بكات، ئاگربه‌سته‌كه‌شیان درێژخایه‌ن بێت و به‌رده‌وامبێت، تا ئه‌و راده‌ی شێوه‌یه‌ك له‌ متمانه‌ دروستبێت كه‌ په‌كه‌كه‌ باوه‌ڕی به‌ خه‌باتی چه‌كداری نه‌بێت و بگاته‌ راده‌یه‌ك چه‌ك دانێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی دیكه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا مافه‌كانیان مسۆگه‌ر بكه‌ن".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ كاتی ئێستادا له‌ هه‌ردوو ئاستی فه‌رمی و نافه‌رمدا، بزاوتێك له‌ ئارادایه‌ بۆ گفتوگۆ و باسكردنی كێشه‌ی كورد له‌ توركیا.


 

Source: http://peyamner.com/details.aspx?l=1&id=136941

 

 

=====================
===============
=========
===
=

 

 

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio