Iranian Culture & Art Club of Fresno
رادیو ده نگی کوردستان له ئامریکا

VOK Radio Newsletter

Name: 
Email:  
Subscribe Unsubscribe

Calendar of Events

« < December 2020 > »
M T W T F S S
30 1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31 1 2 3
No events
Home arrow هـه‌واڵ arrow رێژه‌ی به‌شداربوونی گشتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان 78,05% بووه‌،
رێژه‌ی به‌شداربوونی گشتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان 78,05% بووه‌، چاپ ارسال به دوست
vokradio.com,LA, CA, USA   

  halbezharden_harim.jpgرێژه‌ی به‌شداربوونی گشتی له‌  هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان 78,05% بووه‌،

 ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی رێژه‌ی به‌شداربووانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرا
PNA – له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا خاتوو (حه‌مدیه‌ حوسێن) به‌رپرسی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وێڕای پیرۆزبایی كردن له‌ گه‌لی كوردستان، ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی رێژه‌ی به‌شداربووانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی ئاشكراكرد.

كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌، به‌ به‌شداری (فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری) سه‌رۆكی كۆمسیۆن و (قاسم عه‌بود) سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا خاتوو (حه‌مدیه‌ حوسێن) به‌ ناوی خۆیی و كۆمسیۆن و كادیره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مڕۆ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كردو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شی به‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ وه‌سفكرد.

ئاماژه‌یدا، پـڕۆسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر به‌ ئازادانه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیان به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تێیدا نوێنه‌ر و كاندیده‌كانی خۆیان بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژارد، گووتی: رێژه‌ی به‌شداربوون له‌ ئاستێكی باڵادابوو، كۆمسیۆنیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ هه‌موو پێداویستیه‌كی له‌ رێگه‌ی كادیره‌كانیه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه‌ ده‌سته‌به‌ركردبوو، هه‌موو شاره‌زایی و توانایه‌كی خستبووه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه‌ به‌پێی پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ پاكی و بێ گه‌ردی به‌ڕێوه‌ببات.

خاتوو حه‌مدیه‌ گووتی : كاره‌كانی پڕۆسه‌كه‌ زۆر به‌ شه‌فافیه‌ت به‌ڕێوه‌چوو و نوێنه‌ری ته‌واوی قه‌واره‌ سیاسی و كاندیده‌كان ئاماده‌ی چاودێریكردنی پڕۆسه‌كه‌ی ده‌نگدان بوون، هاوكات چاودێرانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و راگه‌یه‌ندنكاره‌كان ئاماده‌بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌كان و ده‌سته‌ی دیبلۆماتكارانی كارا ئاماده‌ی چاودێریكردنی شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بوون، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ئه‌وه‌ی شه‌فافیه‌تی كاری كۆمسیۆن بخرێته‌روو.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خاتوو حه‌مدیه‌ حوسێن روونیكرده‌وه‌، كه‌ ئێستا كۆمسیۆن به‌ ئاماده‌بوونی چاودێرانی قه‌واره‌ سیاسیه‌كان به‌پێی رێنماییه‌كان كاری جوداو هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌بات، له‌ رۆژانی داهاتوودا ده‌ست به‌ گواستنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ ناو داتابه‌یسی ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ئه‌نجانی كۆتایی ده‌ست بكه‌وێت، بۆیه‌ داوای له‌ هه‌موو قه‌واره‌ سیاسی و ده‌زگا راگه‌یه‌ندنكاره‌كان كرد، خۆیان له‌ تانه‌ لێدانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دوور بگرن تا ئه‌و كاته‌ی كۆمسیۆنی ئه‌نجامی دروست و كۆتایی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

خاتوو حه‌مدیه‌ به‌ڵێنیدا، دوای وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ به‌ ته‌واوی سكاڵاكان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان پێوه‌ هه‌یه‌، به‌و جۆره‌ی رێوشوێنیان بۆ دیاری كردووه‌، هه‌موو توانایان خستۆته‌كار بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ رابگه‌یه‌نن.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌دا رێژه‌ی سه‌ره‌تایی به‌شداربووان له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی رایگه‌یاندرا، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
هه‌ولێر 79%
سلێمانی 74,05%
دهۆك 85,09%
هه‌روه‌ها رێژه‌ی به‌شداربوونی گشتی له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان 78,05% بووه‌، به‌ڵام له‌ به‌غدا رێژه‌ی به‌شداربوون زۆر له‌ ئاستێكی كه‌مدابووه‌، ئه‌ویش 15% به‌شداری پڕۆسه‌كه‌ بوون.

 

Source: http://peyamner.com/details.aspx?l=1&id=135170

 

=================

 

vokradio.jpg

VOK Radio

Listen 2 vokradio at http://vokradio.listen2myradio.com


free stats
  

 

 

 
< بعد   قبل >
© 2007 - 1399, VOK Radio